ئه‌م وانه‌یه بریتییه له چۆنیته‌تی دروستكردنی كاریگه‌ری شوكلات. ده‌ستپێده‌كه‌ین: په‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌وه، پاشان بۆ خۆت شێوه‌یه‌ك بكێشه كه كاریگه‌ریه‌كه‌ی له‌سه‌ر دابنێی، یان به ئامرازی شێوه كێشان شێوه‌یه‌ك هه‌ڵبژێره‌و بیكێشه ![]() من شێوه‌ی دڵه‌كه‌م هه‌ڵبژاردوه ![]() ئێستا ده‌بێ شێوه‌یه‌كی وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌مان هه‌بێت، گرنگ نییه چ ڕه‌نگ بێت. ![]() ده‌ڕۆین بۆ لیسته‌ی Layer و پاشان Layer Style و له نێو خاڵهكاندا، Color Overlay كرته ده‌كه‌ین، ڕه‌نگێك بۆ دڵه‌كه هه‌ڵده‌بژێرین، ده‌بێ ڕه‌نگه‌كه قاوه‌یی بێت و ئه‌مه‌ش كۆدی ڕه‌نگه‌كه‌ی منه، 5C331C ![]() كرته ده‌كه‌ینه سه‌ر Drop Shadow و وه‌ك ئه‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ڕێكیبخه وێنه له هه‌مان په‌نجه‌ره‌دا كرته ده‌كه‌ینه سه‌ر Bevel and Emboss وه‌ك له وێنه‌ی خواره‌وه ڕوونكراوه‌ته‌وه ڕێكیبخه وێنه له‌ژێر Bevel and Emboss دا كرته ده‌كه‌ینه سه‌ر Contour و وه‌ك وێنه‌ی خواره‌وه ڕێكیبخه وێنه به‌و شێوه وانه‌كه‌و كاریگه‌ر دروستكردنه‌كه كۆتایی دێت و شوكلاتهكه جوان و به‌تام ده‌بێت وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ![]() ئاسۆ نادری ![]() |
دروستکردنی شوکلات لە فۆتۆشۆپ
