پێشه‌كی:
له‌م به‌شه‌دا په‌ڕاوی میوان دروست ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن بتوانن له ڕێگه‌ی په‌ڕاوی میوانه‌وه په‌یامی خۆیان به‌جێ بێڵن، شتێ بنووسن. ئه‌گه‌ر ویستیت له كۆده‌كان بگه‌یت، ئه‌وه كۆده‌كان به كورتی له بابه‌ته‌كانی پێشوودا ڕوون كراونه‌ته‌وه، لێره‌دا كۆده‌كان ڕوون نه‌كراونه‌ته‌وه. له به‌شی پوخته‌ی ئه‌م بابه‌ته‌دا، له خواره‌وه (Guestbook.zip) هه‌یه بۆ داگرتن.
ئه‌م (٤) خاڵانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین بۆ دروستكردنی (په‌ڕاوی میوان Guestbook).
١- بنكه‌یه‌كی دراوه دروست ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی نووسینه‌کانی تێدا پاشه‌که‌وت بکرێ. ئه‌و بنكه‌یه‌ش له‌ژێر ناوی (Guestbook.mdb) پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ین.
٢- کۆد ده‌نووسین بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری له بنكه‌ی دراوه‌كه بخوێندرێته‌وه و هه‌روه‌ها له‌ژێر ناوی (Guestbook.asp) پاشه‌که‌وت ده‌که‌ین.
٣- کۆد ده‌نووسین بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌که ده‌که‌ن بتوانن په‌یامه‌کانیان له بنكه‌ی دراوه‌كه‌دا بنووسن. خاڵی سێ ده‌كه‌ینه دوو به‌ش، به‌شی یه‌كه‌م بۆ دروستكردنی فۆڕمی تۆماركردن، له‌ژێر ناوی (Addform.asp) پاشه‌که‌وت ده‌که‌ین، به‌شی دووه‌م بریتی ده‌بێ له كۆد بۆ ئه‌وه‌ی به ڕاژه‌كاره‌كه بڵێین كه نووسراوه‌كانی ناو خانه‌ی فۆڕمه‌كان له بنكه‌ی دراوه‌كه پاشه‌كه‌وت بکرێن، ئه‌ویش له‌ژێر ناوی (Add.asp) پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ین.
٤- کۆد ده‌نووسین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین نووسراوه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان له بنكه‌ی دراوه‌كه بسڕینه‌وه، ئه‌و به‌شه‌یه‌ش له‌ژێر ناوی (Delete.asp) پاشه‌که‌وت ده‌که‌ین.
١- دروستکردنی بنكه‌ی دراوه
بنكه‌یه‌كی دراوه بۆ ئه‌وه‌ی نووسینه‌کانی تێدا پاشه‌که‌وت بکرێ. ئه‌و بنكه‌یه‌ش له‌ژێر ناوی (Guestbook.mdb) پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ین.
ئێمه به‌رنامه‌ی (Microsoft Access) به‌کار دێنین، پێنج خانه‌مان پێویستن، خانه‌كان ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌یان هه‌یه.
خانه‌ی یه‌که‌م: ناوی خانه، (ID) و جۆری دراوه ده‌که‌ینه: (AutoNumber).
خانه‌ی دووه‌م: ناوی خانه، (Naw) و جۆری دراوه ده‌که‌ینه (ده‌ق Text) و، نرخی (Field Size) خۆی (٥٠)یه به‌ڵام ئێمه ده‌یگۆڕین بۆ (٢٥٠)، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که جێگه‌ی نووسینی زیاتری تێدا ببێته‌وه.
خانه‌ی سێ: ناوی خانه، (Email) و جۆری دراوه ده‌که‌ینه (ده‌ق Text) و، نرخی (Field Size) ده‌که‌ینه (٢٥٠).
خانه‌ی چواره‌م: ناوی خانه، (Peyam) و جۆری دراوه ده‌که‌ینه (Memo).
خانه‌ی پێنجه‌م: ناوی خانه، (Kat) و جۆری دراوه ده‌که‌ینه (Date/Time) و له شوێنی (نرخی ستاندارد Default Value) بنووسه (Now =) پاشان ئێنته‌ر له‌سه‌ر ته‌خته‌كلیل كرته بكه!
له‌دوای دروستکردنی خانانه‌كان خشته‌که‌ش ناو بنێ (Xishte). لێره كرداری دروستکردنی بنكه‌ی دراوه‌كه ته‌واو بوو ئه‌گه‌ر هه‌ر کێشه‌یه‌ک هه‌یه له دروستکردنی بنكه‌ی دراوه، ئه‌وه بابه‌تێك هه‌یه ده‌رباره‌ی چۆنێتیی دروستكردنی بنكه‌ی دراوه، ده‌كرێ سه‌یری ئه‌و بابه‌ته بكه‌یت.
٢- كۆد بۆ خوێندنه‌وه‌ی نووسراوه‌كانی بنكه‌ی دراوه
ئه‌و جار هه‌ندێ کۆد ده‌نووسین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین نووسراوه‌کانی ناو بنكه‌ی دراوه‌كه بخوێنینه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌م کۆده ده‌نووسین. پاشان کۆده‌که له‌ژێر ناوی (Guestbook.asp) پاشه‌که‌وت ده‌که‌ین. تۆش ئه‌م کۆده‌ی خواره‌وه بنووسه‌وه:
٣- فۆڕمی تۆماركردن
خاڵی (٣) ده‌كه‌ینه دوو به‌ش، به‌شی یه‌كه‌م بۆ دروستكردنی فۆڕمه‌كه، له‌ژێر ناوی (Addform.asp) پاشه‌كه‌وتی ده‌كه‌ین و، به‌شی دووه‌می كۆده‌كه، له‌ژێر ناوی (Add.asp) پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ین.
به‌شی یه‌كه‌م:
لێره‌دا فۆڕمێك دروست ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌که ده‌که‌ن بتوانن له خانه‌ی فۆڕمه‌کان بنووسن و نووسراوه‌کانیان له بنكه‌ی دراوه‌كه‌دا پاشه‌که‌وت بکرێ. تۆش ئه‌م كۆده بنووسه‌وه پاشان وه‌ك (Addform.asp)، پاشه‌كه‌وتی بكه.
به‌شی دووه‌م:
به‌شی دووه‌م كۆده‌كه‌یه، له‌دوای ئه‌وه‌ی له خانه‌كان شتێ نووسرا، پاشان (Submit) كرته كرا ئه‌وه نووسراوه‌كان له بنكه‌ی دراوه‌كه پاشه‌كه‌وت بكرێن. ئه‌م كۆده‌ش بنووسه‌وه و له‌ژێر ناوی (Add.asp) پاشه‌كه‌وتی بكه.
٤- سڕینه‌وه‌ی نووسراوه‌ی بنكه‌ی دراوه
خاڵی چواره‌م، کۆد ده‌نووسین بۆ ئه‌وه‌ی نووسراوه‌یه‌ک که نووسرا بتوانین بیسڕینه‌وه ئه‌گه‌ر خۆمان ویستمان. هه‌ڵبه‌ت له داهاتوودا بابه‌تێک ده‌نووسین ده‌رباره‌ی چۆنێتیی دانانی فیلته‌ر بۆ ئه‌وه‌ی که‌س نه‌توانێ هه‌ندێ وشه‌ی ناشیرین بنووسێ. ئێستا ئه‌م كۆده‌ی خواره‌وه ده‌نووسینه‌وه، پاشان له‌ژێر ناوی (Delete.asp) پاشه‌که‌وتی ده‌كه‌ین.
كورته‌ی بابه‌ته‌که:
دروستكردنی په‌راوی میوان به‌و شێوازه‌ی سه‌ره‌وه زۆر ئاسانه. ئێمه هه‌ستاوین به چه‌ند كۆدێكی كه‌م په‌ڕاوی میوانمان دروست كردووه. هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌رباره‌ی چۆنێتیی دروستكردنی بنكه‌ی دراوه‌یه كه زۆر پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی نووسراوه‌كان له‌وێدا پاشه‌كه‌وت بكرێن. وه له هه‌نگاوی دووه‌مدا كۆد نووسراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین نووسراوه‌كانی ناو بنكه‌ی دراوه‌كه بخوێنینه‌وه. له هه‌نگاوی سێ‌دا فۆڕمی تۆماركردن دروست كراوه، پاشان كۆد نووسراوه، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه نووسه‌ر، یان میوانه‌كه بتوانێ له بنكه‌ی دراوه‌كه نووسینه‌كانی خۆی پاشه‌كه‌وت بكات. هه‌نگاوی چواره‌میش بۆ ئه‌وه‌یه كه بتوانین نووسراوه‌كانی بنكه‌ی دراوه‌كه بسڕینه‌وه، ئه‌گه‌ر هات و به هه‌ڵه شتێ له بنكه‌ی دراوه‌كه نووسرا، بیسڕینه‌وه. بۆ داگرتنی (Guestbook) ئێره کرته بکه: داگرتن!