چۆن ده‌توانین شێوه‌یه‌كی جوان وه‌ك ئه‌وه‌ی كۆتایی بابه‌ته‌كه دروست بكه‌ین له فۆتۆشۆپ، فه‌رموون با ده‌ست پێبكه‌ین:
په‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی خواره‌وه بێت چاكتره:
ڕه‌نگه سه‌ره‌كیه‌كان بگۆڕه بۆ ڕه‌ش و وه‌نه‌وشه‌یی كه ژماره 834452 ی هه‌یه،
وه‌ك له‌وێنه‌كه‌ی خواره‌وه ڕوونه كه‌ره‌سته‌ی دیاریكردنی شێوه‌ی بازنه‌یی هه‌ڵده‌بژێرین و بازنه‌یه‌ك ده‌كێشین:
پاشان دوو دوگمه‌ی Backspace وCTRL له سه‌ر ته‌خته‌كلیله‌كه‌ت داگره پێكه‌وه
ئێستا سه‌ڕۆین بۆ لیسته‌ی Filter و له‌وێشدا Noise و پاشان فه‌رمانی Add Noise هه‌ڵده‌بژێرین:
له‌ته‌نیشت Amount ـه‌وه بنووسه 400 و Distribution یش Gaussain و ئیشاره‌ی ڕاستیش دابنێ له نێو چوار گۆشه‌ی ته‌نیشت Monochromatic ـه‌وه.
ئێستا دووگمه‌ی CTRL و D دابگره بۆ نه‌هێشتنی فه‌رمانی دیاریكردن.
له لیسته‌ی Filter دا Blur هه‌ڵبژێره‌و پاش ئه‌وه‌ش فه‌رمانی Radial Blur هه‌ڵبژێره، بۆ Amount بنووسه 100،، Blur Method یش Zoom هه‌ڵبژێره‌و بۆ Quality یش Good هه‌ڵبژێره:
تا ئێستا ئه‌بێ ئیشه‌كه‌مان وه‌ك ئه‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بێت:
ئێستا ده‌بێ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی پێشومان دووباره بكه‌ینه‌وه ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوو دووگمه‌ی Ctrl و F داده‌گرین .
كاتی ڕه‌نگ هه‌ڵبژاردن هاتووه‌و ئێستا ده‌بێ ڕه‌نگێكی بۆ هه‌ڵبژێرین و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌ڕۆینه لیسته‌ی Image و Adjust ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین و پاشانیش Hue/Saturation هه‌ڵده‌بژێرین: پاش جێبه‌جێكردنی ئه‌و هه‌گاوانه، ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌مان بۆ دێته پێشه‌وه، ئیشاره‌ی ڕاست دانێ له ته‌نیشت Colorize و پاش ئه‌وه ڕه‌نگه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژێره:
له‌وێشدا به‌پێی ئاره‌زووی خۆت ڕه‌نگێكی بۆ هه‌ڵبژێره،
ئێستا ئه‌بێ ئه‌و ئیشانه‌ی كه جێبه‌جێمان كردوون، دووباره‌یان بكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌ڕۆین بۆ لیسته‌ی Layer و Duplicate Layer كلیك ده‌كه‌ین و ناوی ئه‌و په‌ڕه نوێیه بنووسه Zkurd له ته‌نیشت As :
چركه‌یه‌ك بكه سه‌ر په‌ڕه‌كه‌ی Zkurd و دیاری بكه،
بڕۆ بۆ لیسته‌ی Filter و پاشان Distort و پاشانیش فه‌رمانی Twirl هه‌ڵبژێره:
بۆ Angle بنووسه 110
له به‌شی په‌ڕه‌كان كه Zkurd ی تێدایه، Zkurd دیاری بكه‌و پاشان له سه‌ره‌وه‌یه‌وه خاڵێك ده‌بینی به‌ناوی Opacity، نرخه‌كه‌ی بكه به 80% : و له لای ڕاستی Opacity لیسته‌یه‌ك ده‌بینی كه تیایدا نووسراوه Normal ، له‌وێدا Hard Light هه‌ڵببژێره، وه‌ك له وێنه‌كه‌ی خواره‌وه ڕوون كراوه‌ته‌وه:
له كۆتایی دا ده‌بینین كه شێوه‌یه‌كی جوانمان به‌به‌رهه‌م هێناوه و ده‌بێ وه‌ك ئه‌وه‌ی خواره‌وه بێت:
هیوادارم به‌سوود بووبێت. ئـاسۆ نـادری