• كاری (خۆترنجان Hacking) چییه؟
• (خۆترنجێنه‌ر Hacker)ه‌كان كێن؟
• ئه‌و شتانه چین كه یارمه‌تییان ئه‌دا بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئامێره‌كه‌ت؟
• خۆترنجێنه‌ر چۆن ده‌چێته ناو ئامێره‌كه‌ت؟
• خۆترنجێنه‌ر چۆن ئه‌توانێ بچێته ناو ئامێری كۆمپیوته‌ره‌وه؟
• ژماره‌ی IP ئه‌دره‌س چییه؟
• ئامێره‌كه‌ت چۆن تووشی په‌ڕگه‌ی خۆترنجانی و ڤایرۆس ده‌بێ؟
• خۆترنجێنه‌ر چۆن ئه‌و ئامێره هه‌ڵده‌بژێرێ كه ده‌یه‌وێ ده‌ستی به‌سه‌را بگرێت؟
• ناسراوترین به‌رنامه یاریده‌ده‌ره‌كان به كاری خۆترنجان كامانه‌ن؟
• چۆن ده‌زانیت ئامێره‌كه‌ت تووشی ده‌ستبه‌سه‌راگرتن بووه یان نا؟
• گرنگترین ئه‌و كارانه چین كه پێویسته ئه‌نجام بدرێن بۆ به‌رگریكردن له خۆترنجێنه‌ر؟
• مه‌رامه‌كانی خۆترنجێنه‌ر چییه؟
• ناسراوترین ڕێگا چییه بۆ ئاشكراكردنی (په‌ڕگه file) ی خۆترنجانی؟
• كاری (خۆترنجانی Hacking) چییه؟
(Hacking) وشه ئینگلیزییه‌كه‌یه و به كوردی واته كاری (خۆترنجان)، یاخود ده‌ستبه‌سه‌راگرتن.
كاتێك كه‌سانی ڕێپێنه‌دراو هه‌ڵئه‌سن به كردنه‌وه و چوونه‌ژووره‌وه‌ی ڕژێمی كارپێكردنی ئامێره‌كه‌ت به ڕێگای نایاسایی و به مه‌به‌ستی كاری خراپی وه‌ك خۆترنجانی و دزین و تێكدان. ڕێ ده‌كه‌وێ بۆ كه‌سی خۆترنجێنه‌ر هه‌ستێ به گواستنه‌وه یان سڕینه‌وه و زیادكردنی په‌ڕگه (file) و به‌رنامه، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌توانێ بڕیارده‌ربێ له ڕژێمی كارپێكردنهكهدا و هه‌ستێ به ده‌ركردنی فه‌رمانی وه‌ك له‌به‌رگرتنه‌وه (copy) و وێنه‌گرتن و پاشه‌كه‌وتكردن.
• (خۆترنجێنه‌ر Hacker)ه‌كان كێن؟
ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ده‌ست به‌سه‌ر ئامێره‌كه‌تدا ده‌گرن و ئه‌توانن هه‌موو په‌ڕگه‌كانی ناوی ببینن یان بیدزن و ئامێره‌كه‌ش تێك بده‌ن. به‌و شێوه‌یه ئه‌بنه خۆترنجێنه‌ر و ئه‌توانن هه‌رچییه‌ك تۆ ده‌یكه‌ی له ڕێی ئینته‌رنێته‌وه بیبینن.
• ئه‌و شتانه چین كه یارمه‌تییان ئه‌دا بۆ ده‌ستبه‌سه‌را گرتنی ئامێره‌كه‌ت؟
1. بوونی فایلی خۆترنجانی trojan
خۆترنجێنه‌ر ناتوانێت ده‌ست به‌سه‌ر ئامێرهكهتا بگرێ ئه‌گه‌ر په‌ڕگه‌ی خۆترنجانی له كۆمپیوته‌ره‌كه‌تدا نه‌بێ بۆ نموونه په‌ڕگه‌ی ترۆجان. ئه‌و په‌ڕگانه یارمه‌تیی خۆترنجێنه‌ر ئه‌ده‌ن به هۆیانه‌وه بچنه ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت، كاتێك خۆترنجێنه‌ر یه‌كێك له به‌رنامه‌كانی خۆترنجێنهری به‌كار ده‌هێنێ كه ئه‌به‌سترێته‌وه به فایلهكهوه كه وه‌ك riciver كار ده‌كا، ئه‌توانێت به هۆیه‌وه خۆترنجێنه‌ر (ناوی به‌كارهاتوو) و (وشه‌ی نهێنیی تێپه‌ڕبوون) دابنێ ته‌نیا خۆی بتوانێ بچێته ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت و، ده‌شتوانێ ئامێره‌كه به‌كراوه‌یی به‌جێ بێڵێت به‌جۆرێك هه‌ر خۆترنجێنهرێكی تر بتوانێ بچێته ناوی!
2. په‌یوه‌ندی به تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه
خۆترنجێنه‌ر ناتوانێت بچێته ناو هه‌ر ئامێرێك ئه‌گه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێتی پێوه نه‌به‌سترابێت. واته ئه‌گه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت په‌یوه‌ندی به تۆڕی ئینته‌رنێت یان هه‌ر تۆڕێكی تره‌وه نه‌بوو، مه‌حاڵه جگه له خۆت كه‌سێكی تر بتوانێ بچێته ناوی. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ركاتێك هه‌ستت كرد خۆترنجێنه‌ر (Hacker) چۆته ناو ئامێره‌كه‌ت، خێرا بكه له پچڕینی په‌یوه‌ندیی ئامێره‌كه‌ت به تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه، تا بتوانی ڕێ له بڵاوبوونه‌وه و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ته‌واوی خۆترنجێنه‌ر بگری له ئامێره‌كه‌تدا.
3. به‌رنامه‌ی یاریده‌ده‌ر به كاری خۆترنجانی
خۆترنجێنهری ئاسایی پێویستی به به‌رنامه‌ی یاریده‌ده‌ر هه‌یه بۆ ده‌ست به‌سه‌راگرتن.
ناسراوترینیان ئه‌مانه‌ن:
• Web Cracker 4
• Net Buster
• NetBus Haxporg
• Net Bus 1.7
• Girl Friend
• BusScong
• BO Client and Server
• Hackers Utility
• خۆترنجێنه‌ر چۆن ده‌چێته ناو ئامێره‌كه‌ت؟
كاتێك ئامێری كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت تووشی په‌ڕگه‌ی خۆترنجانی ده‌بێت ڕاسته‌وخۆ هه‌ڵده‌سن به كردنه‌وه‌ی (port) یان په‌نجه‌ره‌یه‌كی ناو ئامێره‌كه‌ت، به‌و شێوه‌یه‌ش هه‌ركه‌سێك به‌رنامه‌ی خۆترنجێنهری هه‌بێت ئه‌توانێت بچێته ناو ئامێره‌كه‌ت له ڕێی ئه‌و پهڕگانهوه كه هه‌ڵده‌سێ به كردنه‌وه‌ی ئه‌و جێیانه‌ی له په‌نجه‌ره نهێنییه‌كان ده‌چن كه له ڕێیانه‌وه خۆترنجێنه‌ر ده‌چێته‌ژوور.
• خۆترنجێنه‌ر چۆن ده‌توانێ بچێته ناو ئامێری كۆمپیوته‌ره‌وه؟
خۆترنجێنه‌ر ناتوانێت ده‌ست به‌سه‌ر ئامێری كۆمپیوته‌ردا بگرێت ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجانه‌ی نه‌بێت:
1. ده‌بێت كۆمپیوته‌ره‌كه هه‌ڵگری په‌ڕگه‌ی خۆترنجانی بێت.
2. ده‌بێت خۆترنجێنه‌ر ژماره‌ی ئای پی ئه‌دره‌سی تایبه‌تیی ئه‌و كه‌سه بزانێت.
له‌گه‌ڵ بوونی چه‌ند مه‌رجێكی تری وه‌ك په‌یوه‌ندیبوونی كۆمپیوته‌ره‌كه به تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه و زانینی خۆترنجێنه‌ر له چۆنێتی به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی خۆترنجانی بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتن .
به مانایه‌كی تر ئه‌گه‌ر ئامێری كۆمپیوته‌ره‌كه هه‌ڵگری په‌ڕگه‌ی خۆترنجانی نه‌بوو، خۆترنجێنه‌ر ناتوانێت بچێته ناوی ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئای پی ئهدرهسیش بزانێت، وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه مه‌حاڵه خۆترنجێنهری ئاسایی بتوانێ بچێته ناو ئامێرێك ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئای پی ئه‌دره‌س نه‌زانێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه هه‌ڵگری په‌ڕگه‌ی خۆترنجانیش بێت. (جگه له كه‌سانی باوه‌ڕپێكراو له‌م كاره‌دا، ته‌نیا له توانای ئه‌واندایه بچنه ناو هه‌ر ئامێرێك له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ر بهرگرێك ڕێگای نهێنییان هه‌یه بۆ په‌ی بردن به یاسا جیاوازه‌كان!)
• ژماره‌ی ئای پی ئه‌دره‌س چییه؟
ناونیشانی تایبه‌تییه به هه‌موو به‌كارهێنه‌رێكی تۆڕی ئه‌نته‌رنێت، ئه‌و ژماره‌یه‌یه كه شوێنی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی لێوه ده‌زانرێت كاتی به‌كاربردنی تۆڕی ئینته‌رنێت، ژماره‌كه له چوار به‌ش پێك دێت، هه‌ربه‌شێكی ناونیشانێكی دیاریكراو ده‌ستنیشان ده‌كا، به‌شی یه‌كه‌می ژماره‌كه ناونیشانی وڵاته‌كه و به‌شی دووه‌م ناونیشانی كۆمپانیای دابه‌شكردنه‌كه و به‌شی سێیه‌م دامه‌زراوی به‌كارهێنراو و به‌شی چواره‌م به‌كارهێنراوه‌كه خۆی.
ژماره‌ی ئای پی ژماره‌یه‌كی جێگیر نییه و له‌گه‌ڵ هه‌ر چوونه ژووره‌وه‌یه‌كی ئینته‌رنێت ده‌گۆڕێت.
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر تۆ چوویته ناو ئینته‌رنێت و سه‌یری ژماره‌ی ئای پییهكهت كرد ئه‌م ژماره‌یه بوو :
63.209.3.102
پاشان په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ ئینته‌رنێت پچڕاند و دوای چه‌ند خوله‌كێك چویته‌وه ناوی، ده‌بینیت ژماره‌كه گۆڕاوه.
بۆ نمونه به‌م شێوه‌یه:
63.209.3.122
سه‌رنجی گۆڕان بده له ژماره‌كانی كۆتایدا، ژماره 102 گۆڕاوه به ژماره122 .
له‌به‌ر ئه‌وه ئامۆژگاری ده‌كرێین به به‌كارنه‌هێنانی به‌رنامه‌ی قسه‌كردنی وه‌ك (ICQ) له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵده‌سێ به نیشاندانی ژماره‌ی ئای پی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌ییی، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ شاردنه‌وه‌شی خۆترنجێنه‌ر ده‌توانێ بهكاریبێنێ بۆ چوونه ناو ئامێری كه‌سی داواكراو، له‌گه‌ڵ بوونی په‌ڕگه‌ی خۆترنجانی له كۆمپیوته‌ره‌كه‌دا.
• ئامێره‌كه‌ت چۆن تووشی په‌ڕگه‌ی خۆترنجانی و ڤایرۆس ده‌بێ؟
ڕێگای یه‌كه‌م:
كاتێك په‌ڕگه‌یه‌كی خۆترنجانیت پێبگا له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه له ڕێی قسه‌كردن یان (Chat)ه وه، به‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك یان پهڕگهیهكت بۆ بنێرێ كه هه‌ڵگری ترۆجان بێ! ئه‌بێ بزانین كه خۆترنجێنه‌ر ئه‌توانێت ئه‌و وێنه‌یه یاخود ئه‌و په‌ڕگه‌یه وا لێبكات كه ته‌نها به‌رنامه‌ی ئاشكرا كردنی فایلی خۆترنجانی و ڤایرۆس بتوانێ پشانیبدات كه ئه‌و په‌ڕگه‌یه یاخود ئه‌و وێنه‌یه هه‌ڵگری ڤایرۆسه!
ڕێگای دووه‌م:
كاتێك نامه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنیت پێ ده‌گات و نازانیت سه‌رچاوه‌كه‌ی له كوێوه‌یه و له‌لایه‌ن كێوه هاتووه، هه‌ڵده‌سیت به دابه‌زاندنی په‌ڕگه‌كه‌ی ناوی، ئه‌كرێ ئه‌و په‌ڕگه‌یه په‌ڕگه‌ی خۆترنجانی یان هه‌ڵگری ڤایرۆس بێت و وا له‌ئامێره‌كه‌ت بكا هه‌ر خۆترنجێنهرێك بتوانێ به‌ئاسانی بچێته ناوی!
ڕێگای سێیه‌م:
له ڕێی دابه‌زاندنی به‌رنامه و په‌ڕگه له سایتی گومان لێكراوه‌وه، یان له‌و سایتانه‌وه كه یاریده‌ده‌رن بۆ فێربوونی كاری خۆترنجانی!
ڕێگای چواره‌م:
له ڕێی چوونه ناو سایتی گومان لێكراو، وه‌ك سایته جنسییه‌كان، كه ته‌نها به كردنه‌وه‌ی سایته‌كه، په‌ڕگه‌ی خۆترنجانی داده‌به‌زێته سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت به‌هۆی (كوكیز)ه‌وه له‌باره‌یه‌وه نازانیت! خاوه‌نی ئه‌و سایتانه هه‌ڵده‌سن به دا‌و نانه‌وه له لاپه‌ڕه‌ی سایتهكانیاندا، كه به‌ته‌نها سه‌ردانی لاپه‌ڕه‌كه په‌ڕگه ڤایرۆساوییه‌كان داده‌به‌زن!
• خۆترنجێنه‌ر چۆن ئه‌و ئامێره هه‌ڵئه‌بژێرێ كه ئه‌یه‌وێ ده‌ستیبه‌سه‌ردا بگرێ؟
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خۆترنجێنهری ئاسایی ناتوانێت خودی ئه‌و كۆپمیوتهره هه‌ڵبژێرێت كه ئه‌یه‌وێت، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئاپی ئه‌دره‌سه‌كه‌ی نه‌زانی وه‌ك پێشتر باسمانكرد خۆترنجێنه‌ر ژماره‌ی ئای پی ئه‌كاته ناو به‌رنامه‌ی خۆترنجانییهكهوه و پاشان فه‌رمانی چوونه ناو ئامێره‌كه ئه‌دات!
خۆترنجێنهرهكان زیاتر به‌رنامه‌ی (IP Scan) یان به‌رنامه‌ی ئاشكراكه‌ری ئای پی، به‌كار ئه‌هێنن بۆ ده‌ستكه‌وتنی ژماره‌ی ئای پی تایبه‌ت به كه‌سی داواكراو!
كاتێك خۆترنجێنه‌ر هه‌ڵده‌سێ به كار پێكردنی به‌رنامه‌كه، چه‌ند ژماره‌یه‌ك داده‌نێ… واته 2 ژماره‌ی جیاواز ده‌نوسێت و داوا له ئامێره‌كه ده‌كا له نێوانیاندا بگه‌ڕێت بۆ ژماره دروسته‌كه بۆ نموونه ئه‌م ژمارانه دائه‌نێت:
208.148.28.60
208.148.28.90
سه‌رنجی كۆتایی ژماره‌كان بده 60 و 90
پاشان به‌رنامه‌كه چه‌ند ژماره‌یه‌كی دروستی ئای پی تایبه‌تی ئه‌داتێ كه كۆمپیوته‌ره‌كانیان هه‌ڵگری فایلی خۆترنجانی یان ترۆجانبن و خۆترنجێنه‌ر بتوانێ بچێته ناوی! بۆ نموونه ئه‌م ژمارانه:
208.148.28.68
208.148.28.72
208.148.28.77
208.148.28.88
• ناسراوترین به‌رنامه یاریده‌ده‌ره‌كان به كاری خۆترنجان كامانه‌ن؟
Netbus1.70
له به‌ناوبانگترین به‌رنامه‌كانی خۆترنجانی و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنه، باوترین به‌رنامه‌یه له نێوان به‌كارهێنه‌رانی مایكرۆسۆفت چاتا و به‌رنامه‌یه‌كه به توانای جۆراوجۆری خۆترنجانی و ده‌ستبه‌سه‌راگرتن!
SUB 7
به‌رنامه‌یه‌كی به‌توانا و ناسراوه، ده‌توانێ بڕیارده‌ر و ڕێكخه‌ری سێرڤه‌ر بێ تا چۆن بیه‌وێت كار بكات چ له گۆڕینی شێوه‌وه یان چۆنێتی كارپێكردن، و توانای باشی هه‌یه له‌بواری دهستبهسهراگرتندا به به‌رنامه!
Hackers Utility
به‌رنامه‌یه‌كی به‌سوود و ترسناكه بۆ خۆترنجان، به‌تایبه‌ت بۆ سه‌ره‌تاییه‌كان و باوه‌ڕپێكراوه‌كانی ئه‌و بواره، له‌كاتێكا باشترین و زۆرترین توانای جۆراوجۆری به‌رنامه‌ی خۆترنجانی ئه‌گرێته‌خۆ، وه ئه‌توانرێ له‌ڕێگایه‌وه وشه نهێنیه‌كان بشكێندرێ و كۆده‌كان بكرێنه‌وه، و توانای گۆڕینی ناونیشانی سایته‌كان به ژماره‌ی ئای پی و به پێچه‌وانه‌شه‌وه، وه توانای زۆر زیاتری تێدایه به ناونیشانی باشی كه خۆترنجێنه‌ر به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێ!
Back Orifice
به‌رنامه‌یه‌كی ئیجگار ناسراوه به بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ی له ئامێری به‌كارهێنه‌ری ئینته‌رنێتدا، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بچیته ناو یه‌كێ له‌و ئامێرانه‌وه مه‌رجه كه ئامێره‌كه‌ی ئه‌یه‌وێت تووشبووبێ به‌هه‌مان ڤایرۆس!
Deep Throat 2.0
ئه‌م به‌رنامه‌یه هه‌ڵئه‌سێت به سڕینه‌وه‌ی په‌ڕگه‌ی (سیستری) و گۆڕینی به سێرڤه‌ری تایبه‌ت به‌خۆی،
ئه‌م به‌رنامه‌یه ئه‌و باشییه‌ی هه‌یه كه ئه‌توانی ده‌ستبگرێ به‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی كه قوربانییه‌كه ئه‌چێته ناوی و هه‌ڵئه‌سێ به‌ناردنی بۆ هه‌رشوێنێ كه حهزبكاو له توانای ئه‌و كه‌سه‌یا هه‌یه كه شاشه‌كه دابخا و بیكاته‌وه، وه هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی له ڕێگای به‌رنامه‌ی ئێف بی تی یه‌وه.
Porter
به‌رنامه‌یه‌كه (Scan) ئه‌كات له‌سه‌ر ژماره‌ی (IP) و (ports)
Pinger
به‌رنامه‌یه‌كه (ping) ئه‌كات بۆی بزانێت قوربانی یان شوێنه‌كه په‌یوه‌ندی به تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه هه‌یه یان نا…
ultrascan-15.exe
خێراترین به‌رنامه‌یه بۆ سكان كردن له‌سه‌ر ئامێری قوربانییه‌كه بۆ زانینی په‌نجه‌ره كراوه‌كانی كه ئه‌توانرێ لێوه‌ی بچیته ناو ئامێره‌كه‌وه…
Zip Cracker
له ڕێی ئه‌م به‌رنامه بچووكه‌وه ئه‌توانرێ وشه‌ی نهێنیی په‌ڕگه شاردراوه‌كان بشكێنرێ…
Girl Friend
ئه‌م به‌رنامه‌یه كه‌سێك هه‌ستاوه به‌دروستكردنی كه‌به‌ناوی (فاشل العام) ناسراوه، كاری سه‌ره‌كی و سامناكی دزینی وشه‌ی نهێنی و وشه‌ی تێپه‌ڕبوونه، به پاسۆردی نامه‌ی ئه‌لكترۆنی و ناوی به‌كارهاتوو، وشه‌ی نهێنی چونه ناو ئینته‌رنێتیشه‌وه!
• چۆن ئه‌زانیت ئامێره‌كه‌ت تووشی ده‌ستبه‌سه‌راگرتن بووه یان نا؟
له سه‌ره‌تادا ئه‌توانین بزانین ئامێره‌كه‌مان تووشی ده‌ستبه‌سه‌راگرتن بووه یان نا به‌هۆی ئه‌وگۆڕانانه‌ی له ڕژێمی كارپێكردنی كۆمپیوتهرهكهیا ڕووئه‌دا وه‌كوو داخستن و كردنه‌وه‌ی شاشه‌كه ڕاسته‌وخۆ بێ فه‌رمان پێدان و بوونی فایلی نوێ و نه‌كراوه یان ونبوونی فایلی هه‌بوو له ئامێره‌كه‌دا، و كردنه‌وه‌ی سایتی ئینته‌رنێتی و فه‌رماندان به پرینته‌ر و چه‌ند دیارده‌یه‌كی تر كه گومانت لادروست ده‌كات به په‌یبردنی خۆترنجێنه‌ر به ئامێره‌كه‌ت.
به‌م ڕێگایه‌ش ئه‌توانین دڵنیاببین له‌وه‌ی خۆترنجێنه‌ر چۆته ناو ئامێره‌كه یان نا.
Start —> Run —-> System.ini بچۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:
star—>run—>win.ini
بگه‌ڕێ بۆ ئه‌م یاسایانه:
run=xxx.exe یان run=xxx.dll یان load=xxx.exe یان load=xxx.ex
له‌گه‌ڵ تێبینی ئه‌وه‌ی (xxx) ناوی كاركه‌ر یا سێرڤهرهكهیه، وه ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕێكت لێ بینییه‌وه هه‌سته به لابردنی.
Start —> Run —-> System.ini
بچۆره دێڕی پێنجه‌م، ئه‌گه‌ر بینیت دێڕه‌كه به‌م شێوه‌یه نووسراوه:
user. exe=user. exe
بزانه كه ئامێره‌كه‌ت (خۆترنجێنه‌ر Hacker) په‌ی پێنه‌بردووه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر دێڕی پێنجه‌مت به‌م شێوه‌یه بینی:
user. exe=user. exe *** *** ***
بزانه كه ئامێره‌كه‌ت (خۆترنجێنه‌ر Hacker) ده‌ستی به‌سه‌رداگرتووه!
• گرنگترین ئه‌وكارانه چین كه پێویسته ئه‌نجامبدرێن بۆ به‌رگریكردن له خۆترنجێنه‌ر؟
1. تازه‌ترین به‌رنامه‌ی به‌رگری دژی ڤایرۆس و خۆترنجان به‌كار بێنه و ماوه‌ماوه هه‌سته به سڕینه‌وه‌ی تێكڕای ئامێره‌كه‌ت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ڕۆژانه ئینته‌رنێت به‌كار ده‌هێنیت.
2. مه‌چۆره ناو سایتهگومانلێكراوهكانی وه‌ك سایتی فێربوونی خۆترنجان و ئه‌و سایتانه‌ی به‌ربه‌ره‌كانی ڕژێم ئه‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ش كه فیلم و وێنه‌ی گومانلێكراویان تێدا به‌دی ئه‌كه‌ی!
3. نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و نامه ئهلكترۆنییانهی سه‌رچاوه‌كانیان نه‌زنراوه!
4. وه‌رنه‌گرتنی وێنه‌و په‌ڕگه له‌ڕێی چاته‌وه له‌لایه‌ن ئه‌وكه‌سانه‌وه كه‌جێی متمانه‌ت نین، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر درێژكراوه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه بوو (love.exe) وه یان له‌وانه‌شه به‌م شێوانهبن (love.pif.jpg) و هه‌ڵگری په‌ڕگه‌ی خۆترنجان بن!
5. دانه‌نانی زانیاری گرنگی تایبه‌ت به‌خۆت وه‌ك ژماره‌ی ژمێریاری بانك و په‌ڕگه‌ی گرنگی تایبه‌تیت.
6. دانانی ژماره و وشه‌ی تێپه‌ڕبوون بۆ په‌ڕگه تایبه‌ته‌كانت.
7. هه‌وڵبده به‌رده‌وام ماوه‌ماوه وشه‌ی تێپه‌ڕبوون بگۆڕیت.
8. هیچ په‌ڕگه و به‌رنامه‌یه‌ك دامه‌به‌زێنه ئه‌گه‌ر له سه‌رچاوه‌كه‌ی دڵنیا نه‌بوویت.
9. دڵنیاببه له‌وه‌ی له‌تۆڕی ئینته‌رنێت چویته‌ته‌ده‌ر، دوای به‌كارهێنان.
• مه‌رامه‌كانی خۆترنجان چییه؟
هه‌ندێك خۆترنجێنه‌ر كاری خۆترنجان وه‌ك هیوایه‌تێك ده‌كه‌ن بۆ ده‌رخستنی توانا و به‌ربه‌ره‌كانیان، هه‌ندێكی تریان هه‌ڵده‌سن به‌م كاره به مه‌به‌ستی جیاوازی وه‌ك:
٭ به مه‌رامی ده‌ستكه‌وتنی پاره له‌ڕێی دزینی زانیاری بانكه‌كان وه‌ك ژماره‌ی ژمێریاری و هتد…
٭ ده‌ستكه‌وتنی زانیاری و وێنه‌ی كه‌سایه‌تی به مه‌به‌ستی هه‌ڕه‌شه‌كردن…
٭ ده‌ستكه‌وتنی په‌ڕگه‌ی جوانی وه‌ك پاوه‌رپۆینت، ده‌نگ، وێنه و چهندیتر…
٭ ده‌رخستنی توانای ده‌ستبه‌سه‌راگرتن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كێشه‌كان…
٭ بۆ دزینی وشه‌ی تێپه‌ڕبوونی پۆسته ئه‌لكترۆنییه‌كان و سیخوڕی كردن به‌سه‌ر كه‌سی مه‌به‌سته‌وه…
٭ ده‌ستكه‌وتنی كۆدی نهێنی سایته ناسراوه‌كان به‌مه‌به‌ستی تێكدان و گۆڕانكاری تیایاندا…
٭ تۆڵه كردنه‌وه له‌كه‌سێك به تێكدان و ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ئامێره‌كه‌ی…
• ناسراوترین ڕێگاكانی ئاشكراكردنی خۆترنجان چین؟
ڕێگای ئاشكراكردنی په‌ڕگه خۆترنجانییهكان زۆرن، له‌وانه:
ڕێگای یه‌كه‌م: به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی ئاشكراكردنی په‌ڕگه ی ڤایرۆساوی و خۆترنجانی.
له به‌ناوبانگترین و باشترین به‌رنامه‌ی ئاشكراكردنی په‌ڕگه‌ی خۆترنجانی:
Norton internet security
Zone alarm
MacAfee firewall
The Cleaner
وه له‌به‌ناوبانگترین و باشترین به‌رنامه‌كانی خۆپاراستن له خۆترنجان:
ZoneAlarm
LockDown 2000
Jammer
Internet Alert 99
Tiny Personal Firewall
ڕێگای دووه‌م: به‌هۆی په‌ڕگه‌ی تۆماركردنی یاسای (Registry):
_ كلیكی Sart بكه
_ له خانه‌ی كارپێكردنا بنووسه (Run) فه‌رمانی: (regedit)
_ ئه‌و به‌شانه‌ی تر بكه‌ره‌وه به‌پێی ڕیزكردنیان له لیسته‌ی (Registery Editor):
– HKEY_LOCAL_MACHINE
– Software
– Microsoft
– Windows
– Current Version
– Run
_ ئێستا له‌په‌نجه‌ره‌ی تۆماركردنی یاسای (Registery Edito) وه سه‌یری لای ڕاستی شاشه دابهشكراوهكه بكه، له به‌شی خواره‌وه‌ی لیسته‌ی ناوی ئه‌و په‌ڕگانه ده‌بینیت كه كار ده‌كا له‌گه‌ڵ لیسته‌ی سه‌ره‌تای كارپێكردن وه به‌رامبه‌ری له لیسته‌ی (Data) ناونیشانی پهڕگهكانه.
_ به‌باشی سه‌رنجی په‌ڕگه‌كان بده، ئه‌گه‌ر پهڕگهیهكت بینی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ناونیشانی (Data) نه‌بوو وه‌یان له‌به‌رده‌میدا پیلێكی بچووك كرابوو <…. ئه‌وه په‌ڕگه‌ی خۆترنجانییه گه‌ر ناوی له ویندۆسهكهدا نه‌بوو.
_ بۆ ڕزگاربوونت لێی به دوگمه‌ی لای ڕاستی مشكه‌كه‌ت (كرته click)ی له‌سه‌ر بكه پاشان (Delete) ی بكه.
ڕێگای سێیه‌م: به‌هۆی فه‌رمانی (msconfig)وه:
_ كلیكیStart بكه
_ له خانه‌ی كارپێكردندا بنووسه (Run) فه‌رمانێكی تری:.msconflig
_ په‌نجه‌ره‌ی System Configuration Utility بۆ ده‌رئه‌كه‌وێ
_ _ له‌م په‌نجه‌ره‌یه‌دا به‌شی،up Start هه‌ڵبژێره
_ شاشهیهكت بۆ ده‌رئه‌كه‌وێ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ت پیشان ئه‌دا كه ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ كارپێكردنی ئامێره‌كه دائه‌گیرسێ.
_ باش سه‌رنجی ئه‌و به‌رنامه‌یه بده‌و بیپشكنه ئه‌گه‌ر هه‌ستت به‌بوونی به‌رنامه‌ی بێگانه كرد كه خۆت ههڵنهسابیت به‌دانانی، هه‌سته به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و نیشانه دیاره‌ی له چوارگۆشه بچووكه‌كه‌ی بهرامبهریایهتی، به‌وه‌ش كاری خۆترنجانی یان هه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی تری ئاره‌زوو پێنه‌كراو ده‌وه‌ستێنیت.
ڕێگای چواره‌م: به‌هۆی كارپێكه‌ری (Dos) وه:
ئه‌م ڕێگایه پێش ده‌ركه‌وتنی ویندۆس به‌كار ده‌هات بۆ ده‌رخستنی په‌ڕگه ی خۆترنجانی و ترۆجان، له ئاسانترینی ڕێگاكانه:
_ له‌ڕێی (MSDos) وه دۆس بكه‌ره‌وه له لیسته‌ی (Start) دا
_ ئه‌م فه‌رمانه‌ش بنووسه:
C:/Windowsdir patch.* e
_ ئه‌گه‌ر په‌ڕگه‌ی خۆترنجانیت بینیه‌وه هه‌سته به سڕینه‌وه‌ی به‌م ڕێگایه:
C:Windowsdelete patch.*
بابه‌ته‌كه لە عەرەبییەوە وه‌رگێڕدراوه!