له‌م وانه‌یه‌دا چۆنیه‌تی زێڕینی وێنه له فۆتۆشۆپ دا شیده‌كه‌مه‌وه، كه كاریگه‌ریه‌كی زۆر جوانه‌و ڕه‌نگی وێنه‌كان وه‌ک ڕه‌نگی زێڕ ده‌كات و جێبه‌جێ كردنیشی زۆر ئاسانه. وێنه‌یه‌ک بكه‌وه كه ده‌ته‌وێ ڕه‌نگه‌كه‌ی زێڕین بكه‌ی، پێم باشه كه ڕه‌ش و سپی بێت ڕه‌نگی وێنه‌كه. ئه‌گه‌ر وێنه‌ت له‌به‌رده‌ستدا نییه ده‌توانی ئه‌مه‌ی خواره‌وه به‌كار ببه‌ی. ![]() پاش ئه‌وه‌ی كه وێنه‌كه‌ت كرده‌وه، له لیسته‌ی Image دا Adjustments ده‌ستنیشان بكه‌و پاشان كرته بكه سه‌ر Hue/Saturation ، په‌نجه‌ره‌یه‌كت بۆ دێته پێشه‌وه، Colorize له‌خواره‌وه چالاک بكه و پاشان به‌م شێوه ڕێكیبخه: Hue 40 Saturation 65 Lightness 0 ![]() پاشان OK بكه، ده‌بینی كه ئێستا ڕه‌نگی وێنه‌كه بووه به ڕه‌نگێكی زێڕین و جوان. وێنه‌ی كۆتایی: ![]() كۆتایی. ئاسۆ نادری. ![]() |
زێڕینكردن لە فۆتۆشۆپ
