ستایڵ دروستكردن لە فۆتۆشۆپ

هه‌موو به‌كارهێنه‌رانی فۆتۆشۆپ ده‌زانن كه‌ فۆتۆشۆپ خۆی چه‌ندین ستایڵی ئاماده‌ و جواروجۆری هه‌یه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ خۆمان نه‌توانین ستایڵی نوێی بخه‌ینه‌سه‌ر، به‌ڵكو ده‌توانین و شتێكی زۆر ئاسانه‌.
پرۆگرامی Adobe Photoshop بكه‌وه‌، په‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌وه‌. نووسینێک بنووسه‌ گرینگ نییه‌ به‌ چ ڕه‌نگێک بێت.
پاشان له‌ لیسته‌‌ی Layer دا Layer Style ده‌ستنیشان بكه‌ و Drope Shadow كرته‌‌ بكه‌. پاشان په‌نجه‌ره‌ی تایبه‌ت به‌ Drope Shadow ده‌كرێته‌وه ‌و وه‌ک شێوه‌ی خواره‌وه‌ ڕێكی بخه‌.


له‌هه‌مان په‌نجه‌ره‌دا كرته‌‌ بكه‌ سه‌ر Gradient Overlay،


وه‌ک له ‌وێنه‌ی سه‌ره‌وه‌ ڕوونه‌ كرته‌ بكه‌سه‌ر ڕه‌نگه‌كانی ته‌نیشت Gradient، پاشان ده‌بێ په‌نجه‌ره‌یه‌كی ڕه‌نگ هه‌ڵبژاردن و ڕێكخستن بكرێته‌وه‌،


ده‌توانی ڕه‌نگه‌ ڕه‌شه‌ بگۆڕی به‌ سه‌وز، له‌ڕێگه‌ی كرته‌‌ كردنه‌سه‌ر ئه‌و ئامرازه‌ی Color Stop و پاشان ئه‌م كۆده‌ی تێدا بنووسی بۆ ڕ‌ه‌نگی سه‌وز 72FF00، هه‌مان هه‌نگاو دووباره‌ بكه‌وه‌ بۆ ڕه‌نگه‌ سپییه‌كه‌و ئه‌م كۆده‌ی تێدا بنووسه‌ 066B10، پاشان OK كرته‌ بكه‌ له‌سه‌ره‌وه‌.
جارێكی دیكه‌ ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌ بۆ په‌نجه‌ره‌ی Blending Options و له‌وێدا كرته‌‌ بكه‌سه‌ر Bevel and Emboss و وه‌ک وێنه‌ی خواره‌وه‌ ڕێكی بخه‌،


پاشان Outer Glow كرته‌ بكه‌، وه‌ک شێوه‌ی خواره‌وه‌ ڕێكی بخه‌،


ده‌توانی گۆڕانكاری و هه‌ڵبژاردنی دیكه‌ی زۆر جێبه‌جێ بكه‌ی، به‌ڵام مه‌به‌ستی وانه‌كه‌ ئه‌وه‌بوو كه‌ ته‌نیا بیرۆكه‌ی ستایڵ دروستكردن شیبكه‌مه‌وه‌، به‌و شێوه‌ ستایڵه‌كه دروستكردووه‌و ئاماده‌یه‌، ئێستا له‌ په‌نجه‌ره‌ی Blending Options دا كرته‌ بكه‌ سه‌ر Style ، بۆ پاشه‌كه‌وتكردنی ئه‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ دروستت كرد وه‌ک ستایڵێک،
له‌نێو په‌نجه‌ره‌ی Style دا كرته‌ بكه‌ سه‌ر New Style و پاشان ناوێک هه‌ڵبژێره‌ بۆ ستایڵه‌كه‌ت و OK كرته‌ بكه‌،


به‌و شێوه‌ خۆت به‌ ئاره‌زووی خۆت و پێویستی خۆت ستایڵێكت دروستكرد كه‌ ده‌توانی هه‌ر كاتێک ویستت به‌كاری ببه‌ی به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌مووجارێک هه‌نگاوه‌كانی دووباره‌ بكه‌یته‌وه‌.


نموونه‌یه‌ک له‌ كاریگه‌ری ستایڵه‌كه‌


كۆتایی.
ئاسۆ نادری.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *