سڕینه‌وه‌ی نووسراوه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی ناو بنكه‌ی دراوه

پێشه‌كی:
دوای ئه‌وه‌ی باسی چۆنێتیی خوێندنه‌وه‌، پاشه‌كه‌وتكردنی نووسراوه‌ له‌ بنكه‌ی دراوه‌ كرا، ئێستا كورته‌یه‌كیش ده‌رباره‌ی چۆنێتیی سڕینه‌وه‌ی نووسراوه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی بنكه‌ی دراوه‌ ده‌نووسین. ئه‌م‌ كۆده‌ له‌ خواره‌وه‌ بۆ سڕینه‌وه‌ی نووسراوه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی بنكه‌ی دراوه‌ به‌كار بێنه. ئێمه‌ له‌ كۆده‌كه‌ وه‌ك نموونه‌: بنكه‌یه‌كی دراوه (Guestbook.mdb) وه‌ بۆ ناوی خشته‌ی بنكه‌ی دراوه‌كه‌ش (Xishte)مان هه‌یه‌. وه‌ هه‌روه‌ها دوو خانه‌ له‌ ناو خشته‌ی بنكه‌ی دراوه‌كه‌ هه‌یه‌. خانه‌ی یه‌كه‌م: (ID)، جۆری دراوه (AutoNumber)، وه‌ خانه‌ی دووه‌م: (Naw)، جۆری دراوه‌ (ده‌ق Text).

 نووسینی كۆد:
ئه‌مه‌ كۆده‌كه‌یه‌ كه‌ بۆ سڕینه‌وه‌ی نووسراوه‌ له‌ بنكه‌ی دراوه‌ به‌كار دێ. له‌ خواره‌وه‌ هه‌ندێ شت ده‌رباره‌ی ئه‌و كۆده‌ ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه‌. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌كاری بێنین پێویسته‌ ئه‌م كۆده‌ بنووسینه‌وه‌ وه‌ هه‌روه‌ها له‌ژێر ناوی (Delete.asp) پاشه‌كه‌وتی بكه‌ین. ئه‌گه‌ر بنكه‌یه‌كی دراوه‌مان له‌ژێر ناوێكی تر و‌ه‌ له‌ شوێنێكی تر هه‌بوو پێویسته‌ گۆڕانكاریی تێدا بكه‌ین بۆ
ئه‌وه‌ی بتوانین به‌كاری بێنین و كار بكا.
 www.zkurd.org

ڕوونكردنه‌وه‌ی كۆده‌كان:
له‌ دێڕی (٥) مه‌رجێكمان هه‌یه‌ وه (IF) به‌كار هاتووه، نووسراوه: (Request.Querystring)، ئه‌وه‌ش بۆ هێنانی زانیارییه‌ له‌و شوێنه‌ی ئه‌دره‌سه‌كانی ئینته‌رنێتی تێدا ده‌نووسرێ، واته‌ زانیاری له‌و شوێنه‌ دێنێ، كه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كان ئه‌دره‌سه‌كانی تێدا ده‌نووسین. له‌ دێڕی پێنچ مه‌رجه‌كه‌مان ده‌ڵێ: (IF Request.Querystring(“Delete”) =”Delete” Then )، ئه‌گه‌ر زانیاریی ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌دره‌سه‌كه‌ی لێ ده‌نووسین یه‌كسان بوو به (DELETE) ئه‌وه‌ فرمانێ ئه‌نجام بدرێ. 
له‌ دێڕی (٦) ڕوونمان كردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌مانه‌وێ شتێ له‌ خشته‌ی بنكه‌ی دراوه‌كه‌ بسڕینه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی (سڕینه‌وه DELETE)، كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كه‌مان هاته‌ دی ئه‌وه‌ فرمانی سڕینه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت، كه‌ له‌ دێڕی (٦) نووسراوه‌. له‌ دێڕی (١٨) ئه‌گه‌ر كرته‌ له‌سه‌ر (Sirrinewe) كرا، ئه‌و كات مه‌رجه‌كه‌ دێته ‌دی. 

له‌ دێڕی (٦)‌ نووسراوه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان‌ ده‌سڕێته‌وه‌‌ له‌و شوێنه‌ی (WHERE ID) یه‌كسانه‌ به ((“Request(“Naw&)، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی چوونكه‌ ئێمه‌ نامانه‌وێ هه‌موو نووسراوه‌كانی ناو خشته‌كه‌ بسڕینه‌وه‌، به‌ڵكوو ده‌مانه‌وێ نووسراوه‌كانی ئه‌و شوێنه‌ بسڕینه‌وه‌ كه‌ مه‌رجه‌كه‌ ده‌یگرێته‌وه.

پوخته‌ی ئه‌م بابه‌ته‌:
سڕینه‌وه‌ی نووسراوه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی بنكه‌ی دراوه‌ زۆر پێویسته‌، ئێمه‌ مرۆڤین و هه‌ڵه‌ ده‌كه‌ین، هه‌ندێ جار له‌وانه‌یه‌ به‌ هه‌ڵه‌ شتێ له‌ بنكه‌ی دراوه‌كه‌ بنووسین. ئه‌وكات خۆش نییه‌ ئێمه‌ هه‌مووجارێ بنكه‌ی دراوه‌كه‌ بكه‌ینه‌وه‌ به‌ به‌رنامه‌ی (Microsoft Access)، بۆ سڕینه‌وه‌ی نووسراوه‌یه‌كی به‌هه‌ڵه‌نووسراو. به‌ نووسینی كۆد به‌ ته‌كنیكی (ASP) ئێمه‌ ده‌توانین به‌ شێوازێكی زۆر ئاسان نووسراوه‌ له‌ بنكه‌ی دراوه‌ بسڕینه‌وه‌. له‌ سه‌ره‌وه‌ به‌و كۆده‌‌ی كه‌ نووسراوه‌ ده‌توانین ئه‌م كاره‌ بكه‌ین. بۆ تێگه‌یشتن له‌ كۆده‌كه، كۆده‌ تازه‌كانمان ڕاڤه‌ كردووه‌. 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *