شیکردنه‌وه‌ی Norton WinDoctor

پێشه‌کی
Norton WinDoctor ئامرازێكه‌ له‌ کۆمه‌ڵه‌ ئامرازه‌کانی Norton Utilities که‌ ئه‌وانیش به‌ نۆره‌ی خۆیان به‌شێکن له‌ کۆمه‌ڵه‌ پرۆگرامی Norton System Works.

Norton System Works کۆمه‌ڵه‌ پرۆگرامێکی چاک و به‌سوودی له‌خۆ گرتووه‌ بۆ چاککردنی کارکردنی کۆمپیوته‌ر له‌ زۆربه‌ی بواره‌کاندا. من له‌م بابه‌ته‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌م ئامراز یان پرۆگرامی Norton WinDoctor شی بکه‌مه‌وه‌.

کاری Norton WinDoctor چییه‌؟

Norton WinDoctor پرۆگرامێک یان ئامرازێکه‌ که‌ ده‌توانێ هه‌ڵه‌کانی ویندۆز چاک بکاته‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ زانیاریی پێویست پیشان بدات سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵه‌کان و خۆشی به‌ شێوه‌یه‌کی خۆڕایی چاکیان ده‌کاته‌وه‌.

ئه‌گه‌ر پرۆگرا‌مه‌که‌ت نییه‌ ده‌توانی سه‌ردانێکی ئێره‌ بکه‌یت و دایبگریت.

ئه‌و Norton WinDoctor ـه‌ی که‌ له‌ به‌سته‌ری سه‌ره‌وه‌یه‌ بۆ دامه‌زراندن نابێ، ته‌نیا بۆ کردنه‌وه‌یه‌ وه‌ک پرۆگرامێکی دانه‌مه‌زراو له‌ نێو کۆمپیوته‌ردا. جیاوازیی نێوانیان ئه‌وه‌یه‌ که‌ وه‌شانه‌ دامه‌زراوه‌که‌ توانای گه‌ڕانده‌نه‌وه‌ی گۆرانکارییه‌کانی هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وی دی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی نییه‌. (هه‌رچه‌نده‌ که‌ شتێکی زۆر گرنگیش نییه‌). بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک پرۆگرامێکی هه‌میشه‌یی و دامه‌زراو به‌کاری بێنی باشتر وایه‌ له‌ ڕێی Norton System Works ـه‌وه‌ دایبگریت. 

به‌سته‌ره‌کانی داگرتنی Norton System Works به‌ ده‌گمه‌ن کارده‌که‌ن، به‌هۆی گه‌وره‌ییی قه‌باره‌ی پرۆگرامه‌که‌.

چۆنیه‌تیی کارکردن
پاش کردنه‌وه‌ی پرۆگرامه‌که‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت.

www.zkurd.org

١- هه‌ڵبژاردنی پرۆگرامه‌که‌ بۆ چۆنێتیی گه‌ڕان به‌ دوای هه‌ڵه‌کاندا. (پێم باشه‌ وابێت).

٢- یان خۆت هه‌ڵیبژێری که‌ چۆن گه‌ڕانه‌که‌ جێبه‌جێ ببێت و تاقیکاری له‌سه‌ر چ به‌شێک بکرێت.

٣- بینینی ئه‌و هه‌ڵه‌ چاککراوانه‌ی که‌ پێشتر جێبه‌جێ کراون و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان. ( ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ له‌ کاتێکدا پێویسته‌ که‌ گۆرانکارییه‌کت کردبێت له‌م پرۆگرامه‌دا و پاشان کێشه‌یه‌کی بۆ دروست کردبی له‌ نێو کۆمپیوته‌ره‌که‌ت).

یه‌که‌م هه‌ڵبژێره‌ و پاشان Next کرته‌ بکه‌.

www.zkurd.org

وه‌ک له‌ وێنه‌ی سه‌ره‌وه‌ ڕوونه‌ گه‌ڕان به‌ دوای هه‌ڵه‌کان ده‌ست پێ ده‌کات.

٥- ئه‌و به‌شانه‌ی که‌ گه‌ڕانه‌که‌ ده‌یانگرێته‌وه‌.

٦- وازلێهێنان.

کاتێ گه‌ڕانه‌که‌ کۆتاییی پێ هات به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

www.zkurd.org

Next کرته‌ بکه‌ بۆ به‌رده‌وامبوون.

www.zkurd.org

هه‌ندێک زانیاری سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامی گه‌ڕانه‌که‌.

٨- ئه‌ڵێ که‌ ٨ هه‌ڵه‌ له‌ دووهاوپۆلدا دۆزراوه‌ته‌وه‌.

بۆ بینینی هه‌ڵه‌کان و زانیاری ده‌رباره‌یان Finish کرته‌ بکه‌.

www.zkurd.org

٩- هه‌ڵه‌کان له‌گه‌ڵ دێڕێک زانیاری ده‌رباره‌یان، بۆ بینینی زانیاری زۆرتر Details-١١ کرته‌ بکه‌.

بۆ چاککردنه‌وه‌ی هه‌موو هه‌ڵه‌کان Repair All کرته‌ بکه‌/ ١٢.

په‌یامێکی زانیاریت بۆ دێته‌ پێشه‌وه‌،

www.zkurd.org

که‌ ده‌ڵێ، Repair All هه‌موو هه‌ڵه‌کان چاک ده‌کاته‌وه‌ به‌ چاکترین چاره‌سه‌ر. Yes کرته‌ بکه‌.

پاشان هه‌ڵه‌کان چاک ده‌کاته‌وه‌. هیوادارام کۆمپیوته‌ره‌که‌ت زۆر هه‌ڵه‌ی نه‌بێ :).

کۆتایی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *