شێوه‌كانی نێو فۆتۆشۆپ

له‌م وانه‌یه‌دا شیده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ چۆن له‌ شێوه‌كانی نێو فۆتۆشۆپ سوود وه‌ربگرین و له‌نێو وێنه‌و شتی دیكه‌دا به‌كاریان ببه‌ین.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شێوانه‌ ده‌ربخه‌ین و بیانبینین له‌ سه‌ر تووڵی ئامرازه‌كانی فۆتۆشۆپ، ده‌بێ كرته‌‌ بكه‌ینه‌ سه‌ر Custom Shape Tool، له‌ نێو تابڵۆی ئامرازه‌كانی فۆتۆشۆپدا،

پاشان له‌سه‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر تووڵی ئامرازه‌كان شێوه‌كانمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت،

به‌ڵام ده‌توانین ئه‌و شێوانه‌ زۆر بكه‌ین و شێوه‌ی دیكه‌ی تێ بێنین،

بۆ ئه‌وه‌ی زۆریان بكه‌ین كرته‌ بكه‌ سه‌ر ئه‌و هێمایه‌ی كه‌ بازنه‌یه‌كی سووری به‌ده‌وردا كێشراوه‌ له‌نێو وێنه‌ی خواره‌وه‌،

پاشان له‌و لیسته‌‌یه‌ی كه‌ بۆت دێته‌ پێشه‌و‌ه‌، كرته‌ بكه‌ سه‌ر Load Shapes، و پاشان ده‌چێته‌ ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ شێوه‌كانی تێدایه‌و له‌وێدا All دیاریبكه‌و پاشان Load كرته‌ بكه‌،

ئێستا گه‌ر جارێكی دیكه‌ سه‌یری شێوه‌كان بكه‌ینه‌وه‌ ده‌بینین كه‌ زۆر بوون و شێوه‌ی جۆراوجۆری تێهاتووه‌.

چۆنیه‌تی به‌كاربردنی ئه‌و شێوانه‌: لێره‌دا شێوه‌یه‌ک بۆ به‌كاربردنی ئه‌و شێوانه‌ شیده‌كه‌مه‌وه‌، بۆ نموونه‌ په‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌وه‌، به‌ئاره‌زووی خۆت پانی و به‌رزی بۆ هه‌ڵبژێره‌، شێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌كان هه‌ڵبژێره‌، من ئه‌م شێوه‌یه‌م هه‌ڵبژاردووه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌گه‌ڵایه‌ک، پاشان له‌ نێو په‌ڕه‌كه‌دا ده‌ستت به‌لایه‌ک دا ببه‌، تا شێوه‌ی گه‌ڵاكه‌ ده‌كێشیت. پاشان ئێستا چه‌ند هه‌نگاوێک جێبه‌جێده‌كه‌ین بۆ جوانكردنی شێوه‌كه‌، له‌ لیسته‌‌ی Layer دا Layer Style ده‌ستنیشان بكه‌و پاشان Bevel and Emboss كرته‌ بكه‌، وه‌ک ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ڕێكیبخه‌:

له‌هه‌مان په‌نجه‌ره‌دا كرته‌ بكه‌ سه‌ر Color Overlay و ڕه‌نگه‌كه‌ی بگۆڕه‌ به‌ ڕه‌نگی ( پرته‌قاڵی تاریک) ئه‌مه‌ كۆده‌كه‌یه‌تی E39E0B پاشان OK كرته‌ بكه‌.

له‌ لیسته‌ت Filter دا Blur و پاشان Gaussian Blur كرته‌ بكه‌، وه‌ک ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ڕێكیبخه‌:

جارێكی دیكه‌ له‌ لیسته‌‌ی Filter دا و به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان Sharpen و پاشان Unsharp Mask كرته‌ ده‌كه‌ین، وه‌ک خواره‌وه‌ ڕێكیبخه‌،

پاشان ده‌بینین له‌و شێوه‌یه‌ی فۆتۆشۆپ گه‌ڵایه‌كی ڕه‌نگدار و جوانمان دروستكرد، ئه‌نجامه‌كه‌ی لای من به‌م شێوه‌یه‌ بوو 🙂

كۆتایی.
ئاسۆ نادری.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *