ئه‌م وانه‌یه بریتییه له چۆنیه‌تی دروستكردنی شێوه‌یه‌كی جوان كه چه‌ند هێڵێكی تێدا ده‌بێت و وه‌ك تیشك ده‌رده‌كه‌ون. ده‌ستپێكردن: په‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌وه، من 400×400 پیكسلم كردۆته‌وه، بۆ Resolution ده‌بێ 72 بێت، بۆ Mode ــیش RGB Color هه‌ڵبژێره، له‌بۆ Contents ـیش Transparent هه‌ڵبژێره: ئه‌م هه‌نگاوانه جێبه‌جێ بكه: ده‌ست بنێ به دووگمه‌ی D له‌سه‌ر ته‌خته‌كلیلی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی ڕه‌نگی وێنه‌كه، لهلیستهی Filter دا خاڵی Render و پاشانیش Clouds كرته بكه، جارێكی دیكه‌ش لهلیستهی Filter ــه‌وه Render و پاش ئه‌وه‌ش Difference Clouds كرته بكه، ئێستاش پێویستیمان هه‌یه به‌وه‌ی كه‌ئه‌و هه‌نگاوه‌ی دوایی 3 جاری دیكه جێبه‌جێ بكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 3 جار ده‌ستبنێ به Ctrl و F دا پێكه‌وه. جارێكی دیكه ده‌ڕۆینه‌وه بۆ لیسته‌ی Filter و ئه‌مجاره‌یان Pixelate و پاشان Color Halftone كرته ده‌كه‌ین، په‌نجه‌ره‌یه‌كت بۆ ده‌كرێته‌وه، خاڵه‌كانی وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ڕێكخه: Max Radius: 4 pixels Channel 1: 90 Channel 2: 90 Channel 3: 90 Channel 4: 90 پاش ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌بێ ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه گه‌یشتبی: بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ لیسته‌ی Filter و Distort و پاشان Polar Coordinates كرته بكه، له‌خاڵه‌كانی ژێر Options ــه‌وه Rectangular to Polar هه‌ڵبژێره، پاشان OK كرته بكه: لهلیستهی Filter ــه‌وه Blur و Radial Blur كرتهبكه، Amount: 100 Blur Method: Zoom Quality: Good پاشان OK یه‌ك جار ده‌ستبنێ به Ctrl و F دا پێكه‌وه، ده‌بێ ئیشه‌كه‌ت تا ئێستا وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه بێت: بۆ جوانتر بوونی وێنه‌كه ده‌توانین ڕه‌نگی بكه‌ین، ده‌ستبنێ به Ctrl و U له‌سه‌ر ته‌خته‌كلیلی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت، له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ی كه‌بۆت ده‌كرێته‌وه هێمای ڕاست دابنێ له‌ته‌نیشت Colorize ـه‌وه، پاشان ڕه‌نگێكی بۆ پێكبێنه: لایهرهكه كۆپی بكه، Layer پاشان Duplicate Layer، له‌و په‌نجه‌ره بچووكه‌ی كه ناوی لایهرهكانی تێدایه كرته‌یه‌ك بكه‌سه‌ر layer 1 copy ته‌نیا شینی بكه، له‌لیسته‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌ی Overlay هه‌ڵبژێره: كۆتایی شێوه‌ی وێنه‌كه وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌بێت: نموونه‌یه‌كی دیكه: ئاسۆ نادری |