به‌ڕۆژانه به دوای ماڵپه‌ڕه كوردیه نوێكاندا له‌ئینته‌رنێت ده‌گه‌ڕێم، ئه‌وه‌ی كه دێته به‌رچاوم و نوێیه ده‌بێ چاوێكی پێدا بخشێنم و چه‌ند كرته‌یه‌ک بكه‌مه سه‌ر په‌ڕه‌كانی. به داخێكی زۆر گرانه‌وه زۆر زۆر له ماڵپه‌ڕه كوردیه‌كان كه‌موكۆڕی زۆریان هه‌یه. بۆ نموونه وێنه یان ڕه‌نگی پاشبنه‌مای ماڵپه‌ڕه‌كان.
هه‌ندێک له‌و خاوه‌ن ماڵپه‌ڕه‌كان وێنه‌یه‌كی ته‌واو و گه‌وره‌یان كردۆته پاشبنه‌ما‌مای ماڵپه‌ڕه‌كانیان و بیریان له قه‌باره‌ی ئه‌و وێنانه نه‌كردۆته‌وه كه هه‌ندێ جار گه‌یشتوونه‌ته 1 میگابایت. ئه‌وه كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره دروست ده‌كات ئه‌گه‌ر هێڵی ئینته‌رنێته‌كه‌ی خێرا نه‌بێت. پێشنیارم بۆ ئه‌و خاوه‌ن ماڵپه‌ڕانه ئه‌وه‌یه كه بیر له میوانانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان بكه‌نه‌وه‌و بزانن كه هه‌موو كه‌س هێڵی خێرای نییه.
بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئه‌م وانه‌یه‌م تایبه‌ت كرووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خاوه‌ن ماڵپه‌ڕن و ده‌یانه‌وێ كه پاشبنه‌مای ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان ته‌نیا ڕه‌نگ نه‌بێت، به‌ڵكو شێوه‌یه‌كی وێنه‌یی له خۆ بگرێت.
لێره‌دا چۆنیه‌تی دروستكردنی پاشبنه‌مای جۆراوجۆر شیده‌كه‌مه‌وه كه چه‌ند به ئاسانی له فۆتۆشۆپ دا دروست ده‌كرێن و به قه‌باره‌یه‌كی زۆر بچووكه‌وه.
بۆ نموونه پاشبنه‌مای نێو به‌سته‌ری خواره‌وه قه‌باره‌كه‌ی 67 بایته. كه‌چی ده‌بینی هه‌موو ڕووپه‌ڕی پاشبنه‌ماكه‌ی داگیر كردووه‌و به یه‌ک شێوه‌یه‌كی گشتیی د‌ه‌رده‌كه‌وێت.
پاشبنه‌ما
په‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌وه له فۆتۆشۆپ، 10X10 پیكسڵ. و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی دیكه وه‌ک ئه‌مه‌ی خواره‌وه ڕێكبخه:
پاشان ئامرازی پێنووس هه‌ڵبژێره له نێو تابڵۆی ئامرازه‌كاندا،
له‌سه‌ره‌وه‌ش وه‌ک ئه‌مه‌ی خواره‌وه ڕێكیبخه،
بڕۆ بۆ لیسته‌ی View پاشان Zoom In کرته بكه بۆ گه‌وره‌كردنی شێوه‌ی بینینی په‌ڕه‌كه، یان ده‌توانی په‌نجه بنێی به دوو دوگمه‌ی Ctrl و + بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، تاده‌كرێت گه‌وره‌ی بكه،
پاشان شێوه‌یه‌ک بكێشه، بۆ نموونه من وه‌ک ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌م كێشاوه:
پاشان به فۆرماتی Gif پاشه‌كه‌وتی بكه. به‌و شێوه پاشبنه‌مایه‌كی قه‌باره بچووكت دروستكرد. خۆت خاوه‌ن ماڵپه‌ڕی و له‌كه‌سانی دیكه چاكتر ده‌زانی چۆن وه‌ک پاشبنه‌ما به‌كاری ببه‌ی.
خۆت ده‌توانی به پێنووسه‌كه شێوه‌ی دیكه دروستبكه‌یت.
چه‌ند نموونه‌یه‌كی دیكه:
1 2 3 4
پاشان ده‌توانی به هه‌مان پێنووس نووسینیش بنووسی و وه‌ک پاشبنه‌ما به‌كاری ببه‌ی بۆ نموونه.
نموونه‌ی نووسین
كۆتایی.
ئاسۆ نادری.