ئه‌م بابه‌ته‌ش وه‌ك له ڕابووردودا ئاماژه‌م پێكردووه ده‌بوایه له یه‌كه‌مین وا‌نه‌كانی فۆتۆشۆپ ببایه كه لێره‌دا بڵاوم بكردایه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێستاش كاتێكی زۆری به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕیوه‌و هیوادارم سوودی خۆی بگه‌یه‌نێت.
فۆتۆشۆپ چییه؟
فۆتۆشۆپ پرۆگرامێكی زۆر به‌تواناو ڕێكوپێكه بۆ ده‌ستكاریكردن و جوانكردن و به‌رهه‌م هێنانی وێنه به‌تایبه‌ت و چه‌ندین شتێ دیكه‌ش وه‌ك ماڵپه‌ڕ دروستكردن، و هتد…
نموونه، له‌گه‌ڵ فۆتۆشۆپ دا ده‌توانین به‌ئاسانی په‌یكه‌رێك له شاری سلێمانیه‌وه بگوێزینه‌وه بۆ شاری مه‌هابادو له هه‌ر شوێنێك بمانه‌وێ دایبنێین به چه‌ند كرته‌یه‌كی مشكی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت، له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌و گۆڕانكاریه زۆره به‌شێوه‌یه‌ك جێبه‌جێ ده‌كات كه بینه‌ر هه‌ستی پێنه‌كات و هه‌روا بزانێت كه په‌یكه‌ره‌كه له خودی شاری مه‌هاباد دا دروستكراوه، ئه‌ڵبه‌ته فۆتۆشۆپ ئه‌م ئیشانه له سه‌ر په‌ڕگه‌و وێنه جێبه‌جێ ئه‌كات.
هه‌روه‌ها ده‌توانێت كه وێنه كۆنه‌كانمان به شێوه‌یه‌كی زۆر جوان نوێ بكاته‌وه، نموونه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه، بابه‌تێك له‌سه‌ر چۆنیه‌تی نوێكردنه‌وه‌ی وێنه كۆنه‌كان.
به‌م شێوه‌یه بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه فۆتۆشۆپ پرۆگرامێكه كه ده‌توانێ به ئاسانیه‌كی زۆر ڕاستی بگۆڕێت و خۆی له‌و بواره‌دا له سه‌روی هه‌موو پرۆگرامه‌كانی دیكه‌ی چاره‌سه‌ركردنی وێنه خۆێ ڕابگرێت. هه‌ر كه وێنه‌یه‌كت هێنایه نێو فۆتۆشۆپ ـه‌وه ده‌توانێ ده‌ستبكه‌ی به بنیاتنانی تابڵۆیه‌كی هونه‌ری و نایاب.
وه‌ك له‌سه‌ره‌وه ناوم بردووه كه فۆتۆشۆپ به‌هێزترین پرۆگرامه كه تائێستا به به‌رهه‌م هاتووه، له لایه‌ن كۆمپانیای Adobe ـه‌وه دروستكراوه. فۆتۆشۆپ وه‌ك زۆر پرۆگرامه‌كانی دیكه، به پرۆگرامێكی ره‌نگكه‌ر له قه‌ڵه‌م ده‌درێت، وێنه ده‌گۆڕێت بۆ نوخته‌ی زۆر بچووك كه پێی ده‌گوترێ Pixels ـ پیكسله‌كان ـ و به ته‌واوی ئه‌و نوختانه‌ش یان وێنه‌كه به گشتیی ده‌گوترێته‌وه Bit Mapped.
پیكسل> Pixel بچووكترین به‌شه له وێنه‌دا، ڕوونی و جوانی وێنه به بوونی پیكسلێك له ئینجێكی چوارگۆشه‌دا ده‌پێودرێت، نموونه‌یه‌ك، ئه‌گه‌ر ڕوونی وێنه‌یه‌ك 28 نوخته ـ پیكسل ـ بێت له ئێنجێكدا، مانای وایه كه هه‌ر ئینجێك له وێنه‌كه 28 ڕیزو 28 عه‌مودی پیكسل له خۆگرتووه به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌بێته 784 و به‌و شێوه‌یه‌ش ڕوونی وێنه‌كه ده‌زانی.
فۆتۆشۆپ له بابه‌تێكی وه‌ك ئه‌م بابه‌ته‌ی من جێی نابێته‌وه، به‌ڵام هیوادارم كه هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك چاومان ڕووكردبێته سه‌ر گۆشه‌یه‌ك له‌و توانا بێ سنوورانه‌ی فۆتۆشۆپ.
ئاسۆ نادری