سه‌ره‌تا
وه‌ك ده‌زانرێ به‌رنامه‌ی (وشه‌ڕێكخه‌ر word processing)ی وۆرد كۆمه‌ڵێك ئه‌ركه‌یاریده و تووڵامرازی جیاواز له خۆ ده‌گرێ، لێره‌دا باس له چۆنێتی كارا و ناكارا كردنی توڵامرازه‌كان و كاری ئه‌ركه‌یاریده‌یه‌ك ده‌كه‌ین كه به دوگمه‌ی شاردنه‌وه و پییشاندان ناوده‌برێت.
ڕێگا
تووڵامرازهكان وه‌ك باوه له‌سه‌رووی ڕووپه‌ڕی به‌رنامه‌كه‌وه ده‌رده‌كه‌ون، به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و ئاسان كارده‌كه‌ن و خۆمان چالاكی و ناچالاكی تووڵه‌كان له ڕێی لیستی (View) و (Toolbar)ه‌وه ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین. (تووڵامراز Toolbar)ی ئاسایی و فۆرماتكردن زیاتر به‌كارده‌هێنرێن بۆیه هه‌میشه یاخود زۆرترینی كات چالاكن.
ڕاهێنان
١. له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی كراوه‌دا كرته‌ی دوگمه‌ی شاردنه‌وه و پییشاندان ده‌كه‌ین.
به‌مه هه‌موو كار یان یاساكانی (ته‌خته‌كلیل Keyboard) له‌سه‌ر (په‌رده screen) یان ڕووپه‌ڕی به‌ڵگه‌نامه‌كه بینراو ده‌كه‌ین. له‌م دۆخه‌دا ئه‌گه‌ر ده‌قێك بنووسین خاڵێك له نێوان هه‌ر وشه‌یه‌كدا دروست ده‌بێت، ئه‌وه‌ش بۆشایی به‌ینی وشه‌كانه به شێوه‌ی خاڵ ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌و هێمایه‌ش كه له‌سه‌ر دوگمه‌كه‌یه له نێوان و كۆتایی هه‌ر ڕسته‌یه‌كدا ده‌بینرێت كه كرته‌ی (چوونه‌ناو Enter)مان كردبێت.
٢. جارێكی تر (كرته click)ی دوگمه‌كه ده‌كه‌ین، به‌مه‌ش ناچالاكی ده‌كه‌ینه‌وه.
به‌م پێیه دوگمه‌كه وه‌ك سویچێكی كاره‌بایه بۆ كوژاندنه‌وه و داگیرساندنی. سه‌رنجی ئه‌وه‌ش بده كه شێوه‌ی دوگمه‌كه به كرته‌كردن لێی ده‌گۆڕێت.
٣. ده‌چینه لیستی (View) پاشان كرته‌ی (Toolbar) ده‌كه‌ین، وه‌ك وێنه‌كه:
٤. له‌و ڕوووێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا خانه‌ی (ئاسایی Standard) و (فۆڕماتكردن Formatting) و (نیگار‌كێشان Drawing) به نیشانه‌كراوی ده‌بینرێت، واته ئه‌و سێ خانه‌یه چالاككراون. وه‌ك ده‌بینرێت خانه‌ئامرازی تر زۆرن كه‌ده‌توانرێت (چالاك/كارا active) بكرێن به‌ڵام باشتر وایه ته‌نیا تووڵه زۆر پێویسته‌كان بۆ به‌رده‌وام چالاك یان كارا بكه‌ین تاكوو ڕووپه‌ڕی نووسینه‌كه بچووك نه‌بێته‌وه.
٥. له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ڕوووێنه‌كه له جێگایه‌كی لیسته‌ی تووڵامرازه‌كاندا كرته‌ی دوگمه‌ی لای ڕاستی مشكه‌كه ده‌كه‌ین، ده‌بینیت لیسته‌ی تووڵامرازهكان ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌مه ڕه‌نگه ڕێگایه‌كی خێرا تر بێت بۆ كارا و ناكارا كردنیان.
٦. پاش چالاكبوونی هه‌ر تووڵامرازێك ده‌توانرێت جێگاكه‌ی له‌سه‌ر ڕوووێنه‌كه بگۆڕدرێت. بۆ ئه‌م كاره پیلی (مشك mouse)ه‌كه له‌سه‌ر سه‌ره‌تای تووڵا‌مرازه‌كه داده‌نێین، له‌م كاته‌دا شێوه‌ی پیله‌كه ده‌گۆڕدرێت به هێمایه‌كی چوارپیلی و پاشان بۆ كوێی ڕوووێنه‌كه‌مان بوێت ده‌یگوێزینه‌وه.
بۆ تاقیكردنه‌وه تووڵامرازێك ده‌گوێزینه‌وه بۆ لای ڕاست و لای چه‌پ یاخود به‌شی خواره‌وه‌ی ڕوووێنه‌كه، پاشان ده‌یگه‌ڕێنینه‌وه شوێنی خۆی.