له‌م وانه‌یه‌دا چۆنیه‌تیی فێربوونی دانانی گاریگه‌رییه‌كی جوان له‌سه‌ر وێنه‌كان فێر ده‌بیت، كاریگه‌رییه‌كه كاتێ به‌كار ده‌برێت گه‌ر بته‌وێ به‌شێ له وێنه‌یه‌ك له باقییه‌كه‌ی تری ڕوونتر بێت و باشتر ده‌ركه‌وێت.
له پێشدا پێویستت به وێنه‌یه‌که كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر جێبه‌جێ بكه‌ین، بۆ نموونه ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه:
ئامرازی دیاریكردنی بازنه‌یی هه‌ڵبژێره!
به‌شێك له وێنه‌كه دیاری بكه كه ده‌ته‌وێ له چاوه‌ی به‌شه‌كانی تر زۆرتر ڕوونی بكه‌یته‌وه. پاشان په‌نجه بنێ به دووگمه‌كانی Ctrl+Shift+i،
پاشان ده‌بێ به‌شه دیاریكراوه‌كه‌ی خۆت و چوارده‌وری وێنه‌كه دیاری كرابێت، وه‌ک شێوه‌ی خواره‌وه:
بڕۆ بۆ لیسته‌ی Filter و پاشان Blur و له‌وێدا Redial Blur كرته بكه،
Amount = 60
Blur Method : Zoom
Quality : Good
پاشان OK.
ده‌بینی كه كاریگه‌رییه‌كه شێوه‌یه‌كی جوانتر ده‌به‌خشێ به وێنه‌كه.
هه‌ندێک جار ده‌بێ ئامرازی دیاریكردنی جۆراوجۆر به‌كار ببه‌ی بۆ دیاریكردنی به‌شه‌كانی وێنه، بۆ نموونه له‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه ئامرازی دیاریكردنی (گۆشه‌یی)م به‌كار بردووه.
ئه‌و وێنه‌یه‌ی له‌م ڕاهێنانه‌دا به‌كار هێنراوه له ماڵپه‌ڕی Sanandaj وه‌رگیراوه.
كۆتایی.
ئاسۆ نادری.