ئه‌م وانه‌یه بریتییه له دروستكردنی كاریگه‌رییه‌كی جوان، كاریگه‌رییه‌كه شێوه‌یه‌كی هێڵی له خۆ ده‌گرێت. ئه‌م وانه‌یه له‌سه‌ر Adobe Photoshop CS به به‌رهه‌م هاتووه، نموونه‌یه‌كی وانه‌كه:
په‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌وه، چینێكی نوێ دروست بكه، Layer>New> Layer، ئامرازی فرچه هه‌ڵبژێره و ڕه‌نگی پێشه‌وه‌ش بگۆڕه به ڕه‌نگێكی هه‌ندێک تۆخ. تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی دیكه وه‌ک وێنه‌ی خواره‌وه ڕێک بخه، به فرچه‌كه چه‌ند هێڵێكی شێواو بكێشه ( له نێو چینه نوێكه كه دروستت كرد).
له لیسته‌ی Filter دا Blur ده‌ستنیشان بكه و پاشان Redial Blur كرته بكه،
Amount = 65
Blur Method = Zoom
Quality = Best
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی پێشوو دوو جاری دیكه دووباره بكه‌وه، Ctrl+F.
بڕۆ بۆ لیسته‌ی Filter و Distort ده‌ستنیشان بكه و Wave كرته بكه، وه‌ک وێنه‌ی خواره‌وه ڕێكی بخه:
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی پێشوو دوو جاری دیكه دووباره بكه‌وه، Ctrl+F.
جارێكی دیكه بگه‌رێوه بۆ لیسته‌ی Filter و Blur پاشان Motion Blur كرته بكه، وه‌ک شێوه‌ی خواره‌وه ڕێكی بخه،
ئه‌گه‌ر هه‌ستت كرد كه وێنه‌كه كهمڕهنگه، ده‌توانی چینه دروستكراوه‌كه ڕوونووس بكه‌یت. Layer> Duplicate Layer.
نموونه‌ی ئه‌م وانه‌یه
كۆتایی.
ئاسۆ نادری.