سه‌ره‌تا
جووت ئه‌ركه‌یاریده‌ی (Regret & Repeat) كه به مانای پاشگه‌زبوونه‌وه و جارێکی دی دووباره‌کردنه‌وه دێن، زۆر جار بۆ لابردن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌شێک و که‌متر یان زیاتری نووسینه‌کانمان سوودیان لێ ده‌بینین.
له‌م وانه‌یه‌دا کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌و جووت دوگمه‌یه له‌گه‌ڵ دانان و لابردنی چه‌ند دێڕێکی خاڵیدا ڕوون ده‌که‌ینه‌وه.
ڕاهێنان
١. (به‌ڵگه‌نامه document)یه‌ك ده‌که‌ینه‌وه و دوو دێڕی تێدا ده‌نووسین، به جۆرێك نێوان دێڕه‌كان بۆشایی بێت، واته پاش نووسینی دێڕێك دوو جار كرته‌ی (Enter)مان كردبێت.
٢. (كرته click) له‌سه‌ر دوگمه‌ی شاردنه‌وه و پیشاندان ده‌که‌ین، تا ئه‌و ئه‌ركه‌یاریده‌یه چالاك بكه‌یت.
٣. (ئاماژه‌كه‌ر Marker) له‌و دێڕه به‌تاڵه‌ی نێوان دوو ڕسته‌كه‌تدا ده‌چه‌سپێنین.
٤. پێنج جار كرته‌ی (Enter) ده‌که‌ین.
٥. ئێستا شه‌ش دێڕی به‌تاڵ له نێوان دوو دێڕ نووسینه‌كه‌دا هه‌یه، له‌سه‌ر (ته‌خته‌كلیل keyboard)ه‌كه پێنج جار په‌نجه ده‌نێین به دوگمه‌ی (هه‌نگاوێك به‌ره‌ودوا Backstep)دا، دێڕه به‌تاڵه‌كان ده‌سڕینه‌وه.
٦. ئێستا ده جار په‌نجه ده‌نێین به کلیلی (Enter)دا و پاشان (ئاماژه‌كه‌ر Marker) بۆ بۆشایی یه‌كه‌م دێڕ ده‌گوێزینه‌وه.
٧. هه‌ر له‌سه‌ر ته‌خته‌كلیله‌كه په‌نجه ده‌نێین به دوگمه‌ی (Delete)دا تاكوو یه‌ك دێڕی به‌تاڵ ده‌مێنێته‌وه.
٨. ساتێك په‌نجه له‌سه‌ر دوگمه‌ی (Enter) داده‌نێین، ده‌بینین چه‌ندین هێمامان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.
٩. به پیلی مشكه‌كه هێماكان نیشانه ده‌که‌ین و په‌نجه به دوگمه‌ی (Delete)دا ده‌نێین بۆ سڕینه‌وه‌یان.
١٠. جارێكی تر په‌نجه له‌سه‌ر دوگمه‌ی (Enter) داده‌نێین تا هێماكان ده‌ربكه‌ونه‌وه.
١١. ئه‌م جاره له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا، له (لیست menu) دا كرته له‌سه‌ر دوگمه‌ی (پاشگه‌زبوونه‌وه Regret) ده‌که‌ین كه پیلی لای چه‌په له‌م وێنه‌یه‌دا ، به‌م کاره هێماكان ونده‌بن و لاده‌برێن.
١٢. به كرته‌كردنیش له دوگمه‌ی (جارێكی تر دووباره‌بوونه‌وه Repeat) كه پیلی لای ڕاسته له وێنه‌كه‌دا، جارێكی تر هێماكان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
١٣. ئێستا چه‌ند جارێك كرته له‌سه‌ر دوگمه‌ی (Regret) ده‌که‌ین تا بزانین چی ڕووده‌دات. پاشان كرته له‌سه‌ر دوگمه‌ی (Repeat) ده‌که‌ین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نووسینه‌كه بۆ دۆخی خۆی.
١٤. به‌ڵگه‌نامه‌كه داده‌خه‌ین بێ ئه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی بكه‌ین.
سه‌رنج
زیاتر وا باوه هێماكانیش وه‌ك نووسینی ئاسایی به دوگمه‌ی (هه‌نگاوێك به‌ره‌و دوا) و (سڕینه‌وه) یاخود نیشانه‌كردنی و نه‌هێشتنی لابه‌رین.
به‌ڵام جووت دوگمه‌ی (Regret و Repeat) فریای زۆر هه‌ڵه‌ی كتوپڕ و بێ مه‌به‌ستمان ده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ریش كرته له‌سه‌ر پیلی ته‌نیشت دوگمه‌كه بكه‌ین لیسته‌یه‌كمان به ئه‌ركه‌كه‌ی بۆ ده‌رده‌كه‌وێت بۆ پێوانه‌ی چه‌ندێتی پاشگه‌زبوونه‌وه.