سه‌ره‌تا
له وۆرد و زۆربه‌ی به‌رنامه‌كانی وشه‌ڕێكخه‌ردا، ئه‌ركه‌یاریده‌ی (به‌دواداگه‌ڕان Find) و (خستنه‌جێ Replace) هه‌یه. ئه‌مه ئاسانكارییه‌كی زۆر ده‌كات، كاتێك بمانه‌وێت وشه‌یه‌ك یان زیاتر له ده‌قێكی دوورودرێژدا بگۆڕین به هێمایه‌ك یاخود وشه‌یه‌كی تر.
بۆ نموونه نووسراوێكمان له‌سه‌ر زانستپه‌روه‌رانی كورد نووسیوه و تیایدا چه‌ندین جار ناوی زانستپه‌روه‌رانمان به (Zkurd) ناو بردووه. پاشان ده‌مانه‌وێت هه‌ر وشه‌یه‌كی (Zkurd) بگۆڕین به (Zanistperwerani kurd). بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر خۆمان یه‌ك یه‌ك وشه‌كان بگۆڕین كاتێكی زۆرمان ده‌وێت و له‌وانه‌شه هه‌ندێكمان بیربچێت.
به‌م ڕێگای ئه‌م ڕاهێنانه به‌دوای وشه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێین و به خستنه‌جێی وشه نوێكه، ده‌یگۆڕین:
ڕاهێنان
١. له به‌ڵگه‌نامه تێدا نووسراوه‌كه‌دا ده‌چینه (Edit) (Find).
٢. په‌نجه‌ره‌یه‌ك ده‌كرێته‌وه، له به‌شی سه‌ره‌وه‌یدا كرته‌ی (Replace) ده‌كه‌ین و پاشان له خواره‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌كه (كرته click)ی (More) ده‌كه‌ین.
ئێستا په‌نجه‌ره‌كه وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ی لێهاتووه:
٣. ئێمه ده‌مانه‌وێت وشه‌ی (Zkurd) بكه‌ینه (Zanistperwerani kurd)، بۆ ئه‌مه‌ش له خانه‌ی بگه‌ڕێ به‌دوای (Find what)دا، ده‌نووسین (Zkurd) و له خانه‌ی خستنه‌جێش (Replace with) دا ده‌نووسین (Zanistperwerani kurd).
٤. سه‌رنجی وێنه‌كه ده‌ده‌ین و هه‌ردوو خانه‌ی (Match case & Find whole words only) وه‌ك ئه‌و دیاری ده‌كه‌ین.
٥. ئێستا كرته له سه‌ر (Replace All) ده‌كه‌ین، به‌مه چه‌ند وشه‌ی (Zkurd) هه‌بووبێت گۆڕدراوه به وشه‌ی (Zanistperwerani kurd).
٦. دواجار (كرته click)ی (Cancel) ده‌كه‌ین بۆ داخستنی په‌نجه‌ره‌كه و به‌ڵگه‌نامه‌كه (پاشه‌كه‌وت save) ده‌كه‌ین.