سه‌ره‌تا كرداری (پێشبینی چاپكردن Print preview) بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی چۆنێتی شێوه‌ی نووسینی (به‌ڵگه‌نامه document)یه‌كه به‌ر له چاپكردنی، ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره سوودمه‌نده بۆ دڵنیایی خۆمان له شێوه‌ی ده‌قی چاپكراو.ڕاهێنان ١. به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی تێدا نووسراو ده‌كه‌ینه‌وه.٢. ده‌چینه (File) (Print Preview) یاخود (كرته click)ی دوگمه‌ی (Print Preview) ده‌كه‌ین، كه وێنۆچكه‌ی دوگمه‌كه له شێوه‌ی وردبینێكدایه له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌ك. ٣. ئێستا به‌ڵگه‌نامه‌كه به بچووككراوه‌یی وه‌ك ئه‌و وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه ده‌بینین، كه پێشبینی چۆنێتی شێوه‌كه‌ی ده‌كات پاش چاپكردنی. له‌م كاته‌دا به كرته‌كردنی (ئاماژه‌كه‌ر Marker) به (مشك mouse)ه‌كه، به‌ڵگه‌نامه‌كه گه‌وره و بچووك ده‌بێته‌وه.٤. له لیسته‌ی (دوورپێش Zoom)دا ڕێژه‌ی (٥٠٠٪) هه‌ڵده‌بژێرین.٥. كرته‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كه ده‌كه‌ین تا لاپه‌ڕه‌یه‌كی ته‌واومان ده‌بێت.٦. جارێكی تر كرته‌ی دوگمه‌ی پێشبینی چاپكردن ده‌كه‌ین، ئێستا ده‌توانین له‌وێدا گۆڕان له نووسینی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا بكه‌ین، كه پێشتر نه‌ده‌كرا هاوكات له‌گه‌ڵ پێشبینی دا ده‌قه‌كه كه‌م و زیاد بكه‌ین.٧. كرته له‌سه‌ر (Close) ده‌كه‌ین.٨. ئه‌گه‌ر كرته‌ی (View) بكه‌ین له لیسته‌كه‌دا، له‌وێدا پێنج دۆخه‌خانه‌ی جیاوازی پیشاندان ده‌بینین، به كرته‌كردن لێیان ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ین و به دووباره كرته‌كردن له هه‌ر یه‌كێكیان فه‌رمانه‌كه پاشگه‌ز ده‌كه‌ینه‌وه:• Normal ئاسایی: بۆ تێكڕای ڕوووێنه‌كه به‌كه‌ڵكه، نووسینه‌وه و سڕینه‌وه و فۆڕماتكردنی ده‌ق ئاسان ده‌كات. • Web Layout نه‌خشه‌چاپی وێب: به‌ڵگه‌نامه‌كه له وێبخوێنه‌ره‌وه‌یه‌كدا پیشان ده‌دات. • Print Layout نه‌خشه‌یچاپكردن: به‌ڵگه‌نامه‌كه له دۆخی پاش چاپكردنیدا پیشان ده‌دات. • Outline ده‌رهێڵ: یارمه‌تی بینینی تووڵی سه‌روو و كار كردن له‌گه‌ڵ بنیاتنانی به‌ڵگه‌نامه‌كه ده‌دات. • Document Map نه‌خشه‌به‌ڵگه‌نامه: نه‌خشه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌مان پیشان ده‌دات، كه گواستنه‌وه له شوێنه جیاكانی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا ئاسان ده‌كات. ٩. پێشبینینی تێكڕای لاپه‌ڕه‌كه ده‌توانرێت به‌م شێوه‌یه‌ش بكرێت:١٠. به پاشه‌كه‌وتكردن و داخستنی به‌ڵگه‌نامه‌كه كۆتایی به وانه‌كه دێنین. پێویسته ئه‌وه‌ش بزانین كه له‌گه‌ڵ پاشه‌كه‌وتكردندا دۆخی پیشاندانه‌كه‌ش پاشه‌كه‌وت ده‌بێت. |