سه‌ره‌تا
ئاسانترین ڕێگا بۆ چاپکردنی تێکڕای به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی به‌رنامه‌ی وشه‌ڕێکخه‌ری وۆرد، کرته‌کردنه له‌سه‌ر دوگمه/ئه‌رکه‌یاریده‌ی (چاپکردن Print) له تووڵی ئامرازه‌کاندا، وه یان هاوکات داگرتنی هه‌ردوو کلیلی (CTRL+ P).
بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتری کاریگه‌ری و ورده‌کارییه‌کانی چاپکردن ئه‌م ڕاهێنانه ئه‌نجام ده‌ده‌ین:
ڕاهێنان
١. ده‌چینه لیستی (File) (print).
٢. له‌و په‌نجه‌ره‌یه دا که ده‌رده‌که‌وێت، کاره خواستراوه‌کان ده‌ستنیشان ده‌که‌ین:
A/ (هه‌ڵبژاردنی ئامێری چاپکردن)، لێره‌دا ده‌توانین به‌کاربراوی (Fax) یاخود به‌کارهێنه‌ری تر هه‌ڵبژێرین.
• بۆ (پاشه‌که‌وت save)کردنی نووسراوێکی ناو به‌رنامه‌ی (وشه‌ڕێکخه‌ری word processing) وۆرد به فۆرماتی (PDF) له هه‌مان جێی هه‌ڵبژاردنی ئامێری چاپکردندا یه‌که‌ی ناوبراو/PDF ده‌ستنیشان ده‌که‌ین و به کرته‌کردن له دوگمه‌ی (OK) فۆرماتی (Doc) ده‌گۆڕین به فۆرماتی (PDF).
• به کرته‌کردن له دوگمه‌ی (Properties)، ده‌توانین شێوه و قه‌باره‌ی نووسینه‌که بگۆڕین ئه‌گه‌ر ئامێری (Fax) بۆ چاپکردن هه‌ڵبژێردرا بوو. وه هه‌روه‌ها ده‌توانین چۆنێتیی ڕه‌نگی به‌ڵگه‌نامه‌که، به ڕه‌ش و سپی یاخود هه‌مه‌ڕه‌نگ دیاری بکه‌ین، له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌دا که بۆمان ده‌رده‌که‌وێت، دوای کرته‌کردن له دوگمه‌ی (Properties)، ئه‌میان له کاتێکدا که یه‌که‌ی (PDF) بۆ فۆرمات له چاپکردندا هه‌ڵبژێردرابێت.
B/ دیاریکردنی چاپکردنی هه‌موو یان چه‌ند په‌ڕه‌یه‌ک.
C/ دیاریکردنی چه‌ندێتیی په‌ڕه‌ی چاپکراو.
به چالاککردنی (Collate) بۆ هه‌ر په‌ڕه‌یه‌کی به‌ڵگه‌نامه‌که دوو نوسخه/وێنه چاپ ده‌بێت.
D/ (دیاریکردنی (دوورپێش zoom))، هه‌ڵبژاردنی قه‌باره و چۆنێتیی په‌ڕه‌کان.
٣. بۆ دیاریکردنی هه‌ڵبژاردنی زیاتر، کلیکی دوگمه‌ی (Options) ده‌که‌ین و ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت:
E/ (هه‌ڵبژاردنه‌کانی چاپکردن) لێره‌دا ده‌توانین کاریگه‌ریی تری وه‌ک (چاپکردنی (پاشبنه‌ما background))، (چاپکردن به پێچه‌وانه‌وه) و هی دی دیاری بکه‌ین.
F/ هه‌ڵبژاردنی چینه‌کان له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌نامه‌که.
G/ (هه‌ڵبژاردن بۆ ته‌نها ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه)، چاپکردنی (دراوه data) ته‌نیا بۆ فۆرم.
H/ (هه‌ڵبژاردنه‌کانی چاپکردن به جووت و تاک) لێره‌دا ده‌توانین ته‌نیا په‌ڕه جووته‌کان چاپ بکه‌ین وه‌ک: ٢،٤،٦،٨ یاخود به پێچه‌وانه‌وه ته‌نیا لاپه‌ره تاکه‌کانی وه‌ک ١،٣،٥،٧.
٤. پاش ده‌ستنیشانکردنی کاره خواستراوه‌کان، (کرته click) له‌سه‌ر دوگمه‌ی (OK) ده‌که‌ین بۆ به‌ئه‌نجامدانی کرداری چاپکردن.