كردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك (وۆرد ٦)

سه‌ره‌تا
زۆر جار كه‌ (به‌ڵگه‌نامه ‌docment)یه‌ك پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ین ده‌مانه‌وێ بیكه‌ینه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی گۆڕانكاری تێیدا و دووباره‌ پاشه‌كه‌وتی بكه‌ینه‌وه‌. له‌م ڕاهێنانه‌ی خواره‌وه‌دا كاری كردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ین.

ڕاهێنان
١. له‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نوێدا (كرته ‌click) له‌سه‌ر (File) و پاشان له‌سه‌ر (كردنه‌‌وه ‌Open) ده‌كه‌ین. 

(په‌نجه‌ره‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌رنجی وێنه‌كه‌ ده‌ده‌ین و تاقیدكه‌ینه‌وه‌ كه چۆن ده‌توانرێت شێوه‌ی په‌نجه‌ره‌كه‌ بگۆڕدرێت له ڕێی گۆڕینی پیشاندانه‌وه).

‌٢. جێگای(په‌ڕگه file)‌‌كه‌ هه‌ڵده‌بژێین.

٣. كرته له‌سه‌ر ناوی ئه‌و په‌ڕگه‌یه ده‌كه‌ین كه ده‌مانه‌وێت بیكه‌ینه‌‌وه. 

٤. پاشان له‌سه‌ر په‌نجه‌ره‌كه‌ كرته‌‌ له‌سه‌ر دوگمه‌ی (Open) ده‌كه‌ین، یاخود دوو جار كلیك له‌سه‌ر په‌ڕگه‌كه ده‌كه‌ین بۆ ڕاسته‌وخۆ كردنه‌وه‌ی.

٥. به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ ئێستا كراوه‌یه. بۆ داخستنی كرته له‌سه‌ر (File) (Close) ده‌كه‌ین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *