له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه زۆر به‌خێرایی و له ماوه‌یه‌كی كورتدا كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ئه‌كوژێنێته‌وه، ئه‌بێت كاره‌كان به‌خێرایی ئه‌نجام بده‌یت.
1- پێش هه‌موو شتێك به په‌له كلیك له start بكه‌و پاشان Run وه له بۆشاییه‌كه‌دا ئه‌م بنووسه SERVICES.MSC /S پاشان ok بكه.
په‌نجه‌ره‌یه‌كت بۆ ئه‌كرێته‌وه. پاشان دووجار كلیك بكه له Remote Procedure Call (RPC) service (به‌ڵام لێت تێكنه‌چێت كلیك له‌مه نه‌كه‌یت ( Remote Procedure Call (RPC) Locator )
یان 2 جار كلیكی له‌سه‌ر بكه یان به‌لای ڕاست و پاشان Properties هه‌ڵبژێره.
په‌نجه‌ره‌یه‌كی ترت بۆ ئه‌كرێته‌وه له‌سه‌ره‌وه Recovery هه‌ڵبژێره.
له‌به‌شی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م Restart computer بگۆڕه بۆ Restart the Service
كرته له apply بكه‌و پاشان ok
2 – system restore بكوژێنه‌وه ( به‌لای ڕاست كلیك له My computer بكه‌و پاشان Properties
پاشان له‌سه‌ره‌وه بڕۆ بۆ به‌شی system restore له‌وێ بۆشایییهكی بچوك هه‌یه نیشانه‌ی له‌سه‌ر دانێ و پاشان ok بكه )
ئێستا كۆمپیوته‌ر له كوژاندنه‌وه ڕزگاری بوو.
بۆ ئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ده‌ربكه‌یت له كۆمپیوته‌ره‌كه :
3 – ئه‌م په‌ڕگه‌یه داگره FixBlast.zip بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م
په‌ڕگه‌یه پێویستت به پرۆگرامی zip هه‌یه ئه‌گه‌ر نه‌تبوو لێره دایگره، كاتێك پرۆگرامه‌كه‌ت كرده‌وه وازی لێبێنه تا ڤایرۆسه‌كه ده‌رئه‌كات،
پاشان كۆمپیوته‌ر بكوژێنه‌وه‌و جارێكی ترپرۆگرامهكه دایگرسێنهو دیسان پرۆگرامی FixBlast بكه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
دڵنیا بیت كه ڤایرۆست نه‌ماوه.
( ئه‌گه‌ر په‌یامێكت بۆ هات كه ناتوانێت ڤایرۆسه‌كه ده‌ر بكات پێویسته كۆمپیوته‌ر جارێكی تر داگیرسێنیته‌وه
به‌ڵام به safe mode ئه‌ویش پێش ئه‌وه‌ی ویندۆز هه‌ڵبێته‌وه له‌سه‌ر ته‌خته‌كلیله‌كه‌ت (كێبۆرد) په‌نجه له‌سه‌ر F8 دابنێ، په‌یامێكت بۆ دێت و ئه‌توانیت safe mode ده‌ستنیشان بكه‌یت) .
4 – ویندۆز تازه بكه‌ره‌وه windowsupdate
5 – به‌شی 1 و به‌شی 2 وه‌ك جاران لێبكه‌ره‌وه.