لیسته‌ی Edit
1.Undo گه‌ڕانه‌وه بۆ جێبه‌جێ نه‌كردنی هه‌نگاوی پێشوو، دواترین هه‌نگاو كه جێبه‌جێ كردوه، بۆ نموونه، ده‌ستكاری وێنه‌یه‌كت كردووه، ده‌توانی كه دواترین هه‌نگاو جێبه‌جێت كردوه، بیسڕیته‌وه. Ctrl+Z
2.Step Forward هه‌نگاوێك چوونه پێشه‌وه. Shift+Ctrl+Z
3.Step Backward هه‌نگاوێك بۆ دواوه. Alt+Ctrl+Z
4.Fade ئیشی ئه‌م فه‌رمانه زۆر جوانه، بۆ نموونه، به‌شێكت له وێنه‌یه‌كت ڕه‌نگ كردوه‌و ده‌ته‌وێ بزانی كه جیاوازی به‌شه ڕه‌نگكراوه‌كه‌و به‌شه ئه‌سڵیه‌كه چییه! ئه‌و كاته ده‌توانی له‌م فه‌رمانه سوود وه‌رگری. Shift+Ctrl+F
5. بڕین، بڕینی وێنه‌یه‌ك له په‌نجه‌ره‌یه‌ك بۆ په‌نجه‌ره‌یه‌كی دیكه‌وه، بڕینی به‌شێكی دیاریكراو له وێنه‌یه‌ك. Ctrl+X
6.Copy له‌ڕونووسینه‌وه. Ctrl+C
7.Copy Merged له‌ڕونووسینه‌وه‌ی به‌شێك، بۆ نموونه، ده‌ته‌وێ به‌شێكی تایبه‌ت یان دیاریكراو له وێنه‌یه‌ك ڕونووس بكه‌یته‌وه، ئه‌و كات ده‌بێ به‌ئامرازی دیاریكردن به‌شه‌كه دیاری بكه‌یت و پاشانیش له‌م فه‌رمانه سوود وه‌رگری بۆ له‌ڕونووسینه‌وه‌ی. Shift+Ctrl+C
8.Past لكاندن، لكاندنی ئه‌و به‌شه یان ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه ویستت له‌ڕوی بنووسیته‌وه. Ctrl+V
9.Paste Into لكاندنی وێنه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌ك كه هیچ شتێك له وێنه ئه‌سڵیه‌كه نه‌گۆڕێت. Shift+Ctrl+V
10.Clear سڕینه‌وه‌ی به‌شی دیاریكراو له وێنه‌ی چالاك.
11.Check Spelling ڕاستكردنه‌وه‌ی نووسینه‌كانت ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یان تێدابێت.
12.Find and Replace Text دۆزینه‌وه‌و ده‌ستكاری كردنی نووسینه‌كان.
13.Fill پڕكردنه‌وه به‌و نه‌قشه‌ی كه له فه‌رمانی Define Pattern دا هه‌ڵیده‌گری، ته‌واوكه‌ری فه‌رمانی ناوبراوه.
14.Stroke چاوه‌دێری كردنی زلی و ناسكی هێڵه‌كان.
15.Free Transform له ناوی فه‌رمانه‌كه‌وه ڕوونه كه ئیشه‌كه‌ی چییه، هاوردن و بردنی وێنه به‌هه‌ر لایه‌كدا كه ده‌ته‌وێ. Ctrl+T
16.Transform هه‌مان هه‌نگاوی سه‌ره‌وه، به‌ڵام دابه‌ش كردوه به سه‌ر چه‌ند به‌شێكدا و هه‌ر به‌شێك ئیشێك له ئیشه‌كانی فه‌رمانی سه‌ره‌وه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
17.Define Brush دروستكردنی فرچه، بۆ نموونه، ده‌ته‌وێ فرچه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ خۆت به پێی پێداویستیه‌كانت دروست بكه‌ی، ده‌بێ به‌شێك له وێنه دیاری بكه‌ی و پاشان له‌م هه‌نگاوه كه‌ڵك وه‌رگری بۆ دروستكردنی فرچه‌كه.
18.Define Pattern پڕكردنه‌وه، هه‌ڵگرتنی وێنه‌یه‌ك یان به‌شێك له وێنه‌یه‌ك و پاشان ده‌توانی ئه‌و وێنه‌یه وه‌ك شێوه‌یه‌كی پڕكه‌ر به‌كار ببه‌یت و ئه‌م فه‌رمانه‌ش به‌ستراوه‌ته‌وه به فه‌رمانی Fill ـه‌وه، كه له‌سه‌ره‌وه شیكراوه‌ته‌وه.
19.Define Custom Shape دروستكردنی شێوه‌ی ئاماده بۆ دانانی وه‌ك نه‌قشێك.
20.Purge هه‌ر هه‌نگاوێك كه له فۆتۆشۆپ دا جێبه‌جێ ده‌كرێت، هه‌ڵده‌گیردرێت، ئیشی ئه‌م فه‌رمانه سڕینه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌یه بۆ ئازادكردنی به‌شی زیاتر له مێشكی پرۆگرامه‌كه.
21.Color Settings ڕێكخستنی ڕه‌نگی چاپكه‌ر، ئه‌م هه‌نگاوه كه‌م به‌كار دێت له لایه‌ن وێبداڕێژانه‌وه. Shift+Ctrl+K
22.Preset Manager چاوه‌دێر كردنی هه‌موو بواره‌كانی په‌یواه‌ندیدار له‌گه‌ڵ ڕه‌نگ و فرچه‌كانی پرۆگرامه‌كه.
23.Preferences ڕێكخستنی ئه‌دوۆ فۆتۆشۆپ به‌و شێوه‌یه‌ی كه به‌كار هێنه‌ر ده‌یه‌وێت.