لیسته‌كانی فۆتۆشۆپ – File

پێم وایه‌ كه‌ هه‌ركه‌سێك له‌ ئێمه‌ پرۆگرامی فۆتۆشۆپی به‌كاربردبێت بۆ چاره‌سه‌ركردن و ده‌ستكاری كردنی وێنه‌كانمان، یان هه‌ر هیچ نه‌بێ بۆ ماوه‌یه‌كی كورتیش بووبینه‌‌ هاوڕێی، ده‌زانین كه‌ فۆتۆشۆپ چییه‌ و چی پێده‌كرێت. هه‌ر به‌شێك له‌ به‌شه‌كانی فۆتۆشۆپ بۆخۆی خاوه‌نی هونه‌رێكی جوان و نهێنیه‌كی زۆره‌‌، من تابتوانم و سه‌ری له‌به‌ر ده‌ركه‌م هه‌وڵ ئه‌ده‌م ئه‌و نهێنی و هونه‌رانه‌ بڵاو كه‌مه‌وه‌. 
ئه‌م بابه‌ته‌ی ئێستا ده‌بوایه‌ دووه‌مین بابه‌ت بوایه‌ كه‌ له‌سه‌ر فۆتۆشۆپ بڵاوم بكردایه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی كه‌می كات و هه‌ندێك گیروكرفتی وشه‌ وه‌رگێر‌ان، دواكه‌وت. هه‌وه‌ڵین بابه‌تیش كه‌ ده‌بوایه بڵاوم كربایه‌ته‌وه‌ بابه‌تێكه‌ كه‌ فۆتۆشۆپ پێناسه‌ ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌ هۆی گیروگرفته‌ ناوبراوه‌كانه‌وه‌ دواكه‌وتوه‌و هیوادارم له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا ته‌واوی بكه‌م.
ئه‌م بابه‌ته‌ یه‌كه‌مین خشت ده‌بێ بۆ بنیات نانی بناغه‌یه‌كی به‌هێز و به‌سوود بۆ شیكردنه‌وه‌و دوان له‌سه‌ر فۆتۆشۆپ له ‌داهاتوودا، ئه‌وانه‌ش وه‌ك زنجیره‌ بابه‌تێك ده‌بن و ئه‌و زنجیرانه‌ش ده‌بن به‌ چه‌ند به‌شه‌وه‌، بۆ نموونه‌: زنجیره‌ بابه‌تێك له‌سه‌ر لیسته‌كانی فۆتۆشۆپ، به‌شه‌كانی فۆتۆشۆپ و چه‌ندین به‌شی دیكه‌ی په‌یواه‌ندیدار به‌ فۆتۆشۆپه‌وه‌. هه‌وه‌ڵین زنجیره‌ بابه‌ت له‌سه‌ر لیسته‌كانی فۆتۆشۆپ ده‌بێت و ئه‌مه‌ش هه‌وه‌ڵین بابه‌ته‌ كه‌ یه‌كێك له‌ لیسته‌كانی فۆتۆشۆپم تێدا شیكردۆته‌وه‌‌.
لیسته‌ی File 

1.New كردنه‌وه‌ی په‌ڕگه‌‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن و ڕێكخستنی پێداویستیه‌كانی په‌ڕگه‌كه‌. كورتكراوه‌ی هه‌نگاو Crtl+N.
2.Open كردنه‌وه‌ی په‌ڕگه‌ وێنه‌ییه‌كان، ئه‌وانه‌ی كه‌له‌نێو كۆمپیوته‌ر و سیدی و دیسك دان. كورتكراوه‌ی هه‌نگاو Ctrl+O. 
3.Browse پیشاندانی ڕێ و شوێنی وێنه‌كانت. كورتكراوه‌ی هه‌نگاو Shift+Ctrl+O.
4.Open As له‌ڕێگه‌ی ئه‌و فه‌رمانه‌وه‌ ده‌توانی 
فۆرماتێكی وێنه‌ هه‌ڵبژێریت و بته‌وێ وێنه‌یه‌ك به‌و فۆرماته‌ بكه‌یته‌وه‌، نموونه‌، بوخچه‌‌یه‌كت هه‌یه‌و سه‌دان وێنه‌ی تێدایه‌و فۆرماتی وێنه‌كانیش جۆراوجۆرن، به‌ڵام تۆ ده‌ته‌وێ كه‌ فۆرماتێك له‌ فۆرماتی ئه‌و وێنانه‌ت پێ پیشان بدات، بۆیه‌ له‌وێدا تۆ ده‌توانی خۆت فۆرماتێك هه‌ڵبژێری و ته‌نیا وێنه‌ی له‌و فۆرماته‌ت بۆ پیشان ده‌دات. كورتكراوه‌ی هه‌نگاو Alt+Ctrl+O.
5.Open Recent كردنه‌وه‌ی دواترین په‌ڕگه‌ كه‌ له‌ فۆتۆشۆپ دا ئیشت تێدا كردوه‌ یان دروستت كردوه‌.
6.Close داخستنی ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه‌ ئێستا له‌ فۆتۆشۆپ دا كراوه‌ته‌وه‌، فۆتۆشۆپ داوات لێده‌كات ئه‌گه‌ر بته‌وێ گۆڕانكاریه‌كان پاشه‌كه‌وت بكه‌ی یان نه‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا ده‌بێت كه‌ خۆت پێش دانی فه‌رمانی داخستن پاشه‌كه‌وتت نه‌كردبێت. كورتكراوه‌ی هه‌نگاو Ctrl+W.
7.Save پاشه‌كه‌وت كردنی وێنه‌كه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ له‌فۆتۆشۆپ ـه‌، به‌هه‌موو گۆڕانكاری و هه‌نگاوه‌ جێبه‌جێ كراوه‌كانه‌وه‌. كورتكراوه‌ی هه‌نگاو Ctrl+S.
Save As.8. پاشه‌كه‌وت كردنی وێنه‌ به‌ناوێك و فۆرماتێكی دیكه‌وه‌. كورتكراوه‌ی هه‌نگاو Shift+Ctrl+S.
9.Save For Web پاشه‌كه‌وت كردنی ئیشه‌كه‌ت وه‌ك وێنه‌یه‌ك بۆ 
وێب، ئه‌و ڕه‌نگانه‌ به‌كارده‌بات كه‌ له‌سه‌ر وێب به‌كار ده‌برێن. كورتكراوه‌ی هه‌نگاو Alt+Shift+Ctrl+S.
10.Revert ئه‌م فه‌رمانه‌ ده‌تگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ دواترین شێوه‌ی ئیشه‌كه‌ت پێش پاشه‌كه‌وت كردن، بۆ نموونه‌، وێنه‌یه‌كت كردۆته‌وه‌و چه‌ند گۆڕانكاریه‌كت به‌سه‌ریدا هێناوه‌، به‌ڵام ئێستا په‌شیمان بوویته‌وه‌و ده‌ته‌وێ وێنه‌كه‌ بگه‌ڕێنیته‌وه‌ بۆ شێوه‌كه‌ی خۆێ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌توانی ئه‌و فه‌رمانه‌ به‌كاربه‌ری، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گۆڕانكاریه‌كت به‌سه‌ری وێنه‌كه‌دا هێنابێت و پاشان پاشه‌كه‌وتت كردبێت، ئه‌وا تاوه‌كو پاش ئه‌و پاشه‌كه‌وت كردنه‌ شێوه‌ی وێنه‌كه‌ت بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.
11.Place هێنانه‌ ناوه‌وه‌ی ئه‌و په‌ڕگانه‌ی كه‌ به‌م فۆرماتانه‌ن AL, PDP, PDF, EPS و له‌ په‌ڕه‌یه‌كی نوێدا ده‌یانكاته‌وه‌.
12.Import به‌هۆی ئه‌م فه‌رمانه‌وه‌ ده‌توانی وێنه‌كانت له‌ سكانه‌ر، وێنه‌گری دیجیتاڵ، كارتی ته‌له‌فزیۆن و ڤیدیۆ و ئه‌و شتانه‌ی دیكه‌ كه‌ پێوه‌ندیان به‌م ئیشه‌وه‌‌ هه‌یه‌، پاشان ده‌توانی ئه‌و وێنانه‌ش به‌و فۆرماتانه‌ی كه‌ پرۆگرامه‌كه‌ سه‌پۆرتی ده‌كات، پاشه‌كه‌وت بكه‌یت.
13.Export ئیشی ئه‌مه‌ش هه‌ر وه‌ك هی ئه‌وه‌ی پێشووه‌ به‌ڵام به‌ عه‌کسه‌وه‌، به‌م فه‌رمانه‌ ده‌توانی وێنه‌كانت بنێریته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ پرۆگرام و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌و بواره‌وه‌.
14.Workgroup ده‌ستكاری كردنی وێنه‌یه‌ك له‌سه‌ر وێب، به‌ڵام ده‌بێ ناوونیشانی 
ڕاژه‌كارو نازناوو وشه‌ی نهێنیتی پێ بده‌ی و پاشانیش ده‌توانی وێنه‌كه‌ دابنێیته‌وه‌ له‌ شوێنی خۆی.
15.Automate ئه‌م خاڵه‌ ئیشی زۆر گرینگ و جوانمان بۆ جێبه‌جێ ده‌كات ئه‌گه‌ر دروست له‌گه‌ڵیدا بڕۆین، بۆ نموونه‌، گۆڕینه‌وه‌ی په‌ڕگه‌ له‌ فۆرماتی PDF ـه‌وه‌ بۆ PSD و به‌و شێوه‌ش مانای وایه‌ كه‌تۆ ده‌توانی په‌ڕگه‌كه‌ له‌ ‌فۆراتی PDF ــه‌وه‌ بگۆڕی بۆ فۆرماتێك كه‌ 
ئاسایی‌ له‌فۆتۆشۆپ دا ده‌ستكاری ده‌كرێت، پاشان ده‌توانی بیكه‌یته‌وه‌ له‌ خودی فۆتۆشۆپ دا و گۆڕانكاری به‌سه‌ر دابێنیت و وه‌ك هه‌ر وێنه‌یه‌كی ئاسایی پاشه‌كه‌وتی بكه‌ی.
16.File Info نووسینی هه‌موو جۆره‌ زانیاریه‌ك كه‌ له‌داهاتوودا وه‌ك پێناسه‌یه‌ك بۆ وێنه‌كه‌ له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
17.Page Setup كردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌یه‌كی دیالۆگی بۆ ڕێكخستن و هه‌ڵبژاردنی جۆری په‌ڕه‌. كورتكراوه‌ی هه‌نگاو Shift+Ctrl+P.
18.Print With Preview جیاوازیه‌كی زۆر نییه‌ له‌ نێوان ئه‌م فه‌رمانه‌و ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌یدا، لێره‌شدا ده‌توانی به‌ شێوه‌یه‌كی وردتر شێوه‌ی په‌ڕه‌كه‌ت ڕێكخه‌ی بۆ چاپكردن. كورتكراوه‌ی هه‌نگاو Ctrl+P.
19.Print چاپكردن. كورتكراوه‌ی هه‌نگاو Alt+Ctrl+P.
20.Print One Copy په‌یوه‌ندیدار به‌و بواره‌ی پێشوو. كورتكراوه‌ی هه‌نگاو Alt+Shift+Ctrl+P.
21.Jump To گوێزینه‌وه‌ بۆ پرۆگرامی Adobe Image Ready.
22.Exit ده‌رچوون له‌ پرۆگرامی ئه‌دۆب فۆتۆشۆپ. كورتكراوه‌ی هه‌نگاو Ctrl+Q.

ئاسۆ نادری

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *