لیسته‌كانی فۆتۆشۆپ، Image
1.Mode له‌ڕێگه‌ی ئه‌م فه‌رمانه‌وه ده‌توانی ده‌ستكاری و ڕێككردنی سیسته‌می ڕه‌نگه‌كانی وێنه بكه‌ی.
2.Adjustments لێره‌دا ده‌توانی به‌شێوه‌یه‌كی جوان و ڕێك‌وپێك ده‌ستكاری ڕه‌نگی وێنه بكه‌یت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بته‌وێ ده‌ستكاری ڕه‌نگی ئه‌سڵی وێنه بكه‌ی.
3.Duplicate له‌ڕێگه‌ی ئه‌م فه‌رمانه‌وه ده‌توانی رونووسێك له ئیشه‌كه‌ت بكه‌ی به‌گشتی بۆ هه‌ڵگرتنی نموونه‌یه‌ك بۆ كاتی پێوست.
4.Apply Image زیاتر وه‌ده‌رخستنی به‌شێك له‌وێنه له‌و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی.
5.Calculation هه‌مان فه‌رمانی پێشوو به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی وردتر و ڕێكووپێك تر.
6.Image Size هه‌نگاوێكی زۆر زۆر گرینگه چونكه پێوه‌ندیداره به‌قه‌باره‌ی وێنه‌و ڕوونیه‌وه له‌گه‌ڵ ڕێككردنی پیكسله‌كانی وێنه.
7.Canvas Size گۆڕینی قه‌باره، پانی و به‌رزی، به‌ڵام پانی و به‌رزی په‌رده‌ی پشت وێنه‌ت بۆ ده‌گۆڕێت.
8.Rotat Canvas گۆڕین به‌پێی گۆشه، تاقی كه‌ره‌وه بۆ باشتر شاره‌زا بوون له ئیشه‌كه‌ی.
9.Crop بڕینی به‌شی دیاریكراو له وێنه، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه هیچ گۆڕانكاریه‌ك بكات له ڕه‌نگ و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی وێنه‌كه‌دا.
10.Trim ڕێككردنی قه‌راغی وێنه.
11.Reveal All ڕێككردنه‌وه‌ی قه‌باره‌كان، بۆ نموونه، ئیشێكی نوێت ده‌ستپێكردوه‌و ده‌ته‌وێ وێنه‌یه‌ك بێنیته نێو ئه‌م ئیشه‌ت، به‌ڵام قه‌باره‌ی وێنه‌كه له قه‌باره‌ی ئێشه‌كه‌ت گه‌وره تره بۆیه هه‌موو وێنه‌كه‌ت پیشان نادرێ ئه‌گه‌ر قه‌باره‌ی ئیشه‌كه‌ت له هی وێنه‌كه گه‌وره‌تر نه‌بێت. تۆش ده‌بێ په‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌یته‌وه به قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌تر له هی وێنه بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ت به‌ته‌واو پێ پیشان بدات، به‌ڵام ئه‌م فه‌رمانه ئه‌و هه‌نگاوه‌ت بۆ پشت گوێ ده‌نێت و خۆی به‌یه‌ك كرته قه‌باره‌ی ئه‌و په‌ڕه‌یه‌ی كه وێنه‌كه‌ی تێ ده‌به‌ی گه‌وره ده‌كات به‌قه‌د هی وێنه‌كه، به‌و شێوه‌ش وێنه‌كه‌ت به ته‌واو جێی ده‌بێته‌وه.
12.Histogram ئه‌و فه‌رمانه پله‌ی ڕه‌نگه‌كانی سه‌ر وێنه‌ت بۆ ده‌رده‌خات.
13.Trap ئه‌م فه‌رمانه ده‌توانێ كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و وێنانه‌ی كه بۆ چاپكردنن و هیچ ڕۆڵێك نابینێ له‌سه‌ر وێنه‌كانی تایبه‌ت به وێب.