لیسته‌كانی فۆتۆشۆپ – Layer

لیستەی چین، Layer

Layer = چین
1. New ئه‌م فه‌رمانه‌ چینێكی نوێت بۆ ده‌كاته‌وه‌، له‌ هه‌مان كاتیشدا چه‌ند شێوه‌یه‌كی چینی له‌ خۆ گرتووه‌.
2. Duplicate Layer له‌ڕونووسینه‌وه‌ی چینی چالاك.
3. Delete سڕینه‌وه‌ی چین.
4. Layer Properties تایبه‌یمه‌ندیه‌كانی چین.
5. Layer Style گۆڕینی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی نووسینه‌كانی نێو چینه‌كه‌ و چه‌ندیان شتی دیكه‌ی له‌و بابه‌ته‌، بۆ نموونه‌، ده‌ستكاریكردنی ڕه‌نگه‌كان به‌ پێی پله‌ … .
6. New Fill Layer كردنه‌وه‌ی چینێكی نوێ، به‌ڵام ڕووه‌كه‌ی ڕه‌نگكراوه‌ به‌ڕه‌نگێك، ڕه‌نگی پله‌یی یان هه‌ڵبژاردنی شێوه‌یه‌كی پێشتر دروستكراو، بۆ دروستكردنی ئه‌و شێوه‌ش له‌ فه‌رمانی Define Pattern له‌ لیسته‌ی Edit هه‌یه‌، ئه‌م چینه‌ ناتوانرێ بجووڵێته‌وه‌ پاش پێكهێنانی.
7. New Adjustment Layer ئه‌م فه‌رمانه‌ چینێكی نوێ پێكدێنێت و چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كی دیكه‌ی تێدایه‌ كه‌ له‌ فه‌رمانه‌ ناوبراوه‌كاندا نه‌بووه‌، ئه‌م فه‌رمانه‌ هه‌لی ئه‌وه‌ت بۆ ده‌ڕه‌خسێنێ كه‌ به‌ته‌واوی و به‌ئاره‌زووی خۆت بواری ڕه‌نگ و ڕووناكی و چه‌ماندنه‌وه‌و چه‌ندین شتی دیكه‌ جێبه‌جێ بكه‌ی.
8. Change Layer Content ئاڵوگۆڕ هێنان به‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه‌ له‌ دوو هه‌نگاوی ڕابوردوودا جێبه‌جێت كردوون له‌ سه‌ر چین.
9. Layer Content Options خێراتر ده‌تباته‌ سه‌ر ئه‌و ئاڵوگۆڕیانه‌ی كه‌ به‌سه‌ر چینه‌كه‌دا هێناوته‌ له‌ ڕێگه‌ی هه‌نگاوه‌ ناوبراوه‌كانی سه‌ره‌وه‌.
10. Type بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رمانه‌ چالاك بێت، ده‌بێ نووسینێكت نووسیبێت له‌ سه‌ر وێنه‌كه‌ یان كه‌ نێو چینه‌كه‌دا، ئیشی ئه‌م فه‌رمانه‌ هه‌مووی له‌ بواری گۆڕین و ده‌ستكاریكردنی شێوه‌ی نووسینه‌كانه.
11. Rasterize ئه‌م فه‌رمانه‌ ده‌توانی نووسینه‌كانت بۆ بنێته‌ نێو چینێكی نوێوه‌ بۆ ئاسانكردنی ئاڵوگۆڕ هێنان به‌سه‌ریاندا.
12. New Layer Based Slice …
13. Add Layer Mask ئه‌م فه‌رمانه‌ له‌سه‌ر چینێكی وێنه‌یی كاریگه‌ری ده‌بێت نه‌ك له‌ سه‌ر چینێكی ڕه‌نگراو. به‌شێكی تایبه‌ت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ناوه‌ڕۆك و ده‌مامكی (Mask) چینی دیاریكراو له‌ خۆ ده‌گرێت.
14. Enable Layer Mask دانان و لابردنی گاریگه‌ریه‌كانی هه‌نگاوی پێشوو، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ڕوونی ده‌ركه‌وێت جیاوازی چی بووه‌ كه‌ ڕوویداوه‌.
15. Add Vector Mask … 
16. Enable Vector Mask … 
17. Group With Previous چینی چالاك و چینی پێشووی ده‌كات به‌ یه‌ك گرووپ. Ctrl+G.
18. Ungroup ناچالاك كردنی هه‌نگاوی ئه‌نجامدراوی پێشوو.
19. Arrange ڕێككردنی چینه‌ دروستكراوه‌كانی سه‌ر وێنه‌، ئه‌م فه‌رمانه‌ ته‌نیا له‌ كاتێكدا به‌كاردێت كه‌ چه‌ند چینێك له‌ سه‌ر وێنه‌ دروستكرابێت.
20. Align Linked ئه‌م فه‌رمانه‌ چینه‌كان لێكتر نزیك ده‌كاته‌وه‌. !
21. Distribute LInked زۆر جیاوازی نییه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ی.
22. Lock All Layer In Set ده‌توانی بۆ داخستن و یان ناچالاك كردن ئیشكردن له‌سه‌ر دوو چینی پێكه‌وه‌ به‌ستراو، ئه‌م فه‌رمانه‌ به‌كار ببه‌یت.
23. Merge Down تێكه‌ڵاوكردنی دوو چین، چینی چالاك و چینی خواره‌وه‌ی.
24. Merge Visible پێكه‌وه‌ لكاندنی هه‌موو چینه‌كان، به‌ چاوپۆشی كردن له‌وه‌ی كه‌ ئێستا چالاكه‌و ئیشی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
25. Flatten Image ئه‌م فه‌رمانه‌ هه‌موو چینه‌كانت بۆ ده‌كاته‌ یه‌كێك، و هه‌موویان وه‌ی یه‌ك وێنه‌ و وه‌ك یه‌ك په‌ڕگه‌ لێكده‌لكێنێت، ئه‌م فه‌رمانه‌ یاریده‌رێكی چاكه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی وێنه‌، چونكه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی چینه‌كانی ده‌كات به‌ یه‌كێك.
26. Matting سوودی ئه‌م فه‌رمانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌توانین قه‌راغی وێنه‌كه‌ یان چینه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێككه‌ین.
هیوادارم به‌ سوود بووبێت.
* ئه‌و خاڵانه‌ش كه‌ هیچیان بۆ نه‌نووسراوه‌، پێویستیان به‌كاتی زیاتر هه‌یه‌ بۆ وه‌رگێڕانیان بۆ زمانی كوردی، هیوادارم كه‌ ئه‌وانیش له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا چاره‌سه‌ر بكرێن.


ئاسۆ نادری

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *