لیستەی Select
1. All دیاریكردنی گشتیی، به‌و فه‌رمانه ده‌توانی هه‌موو به‌شه‌كانی ئیشی چالاك دیاریبكه‌یت و پاشان له ڕونووسینه‌وه‌و لكاندندا سوودی لێوه‌ربگری. Ctrl+A.
2. Deselect هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دیاریكردن. Ctrl+D.
3. Reselct دوباره دیاریكردنه‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌م فه‌رمانه چالاك ده‌بێت كه هه‌نگاوی دیاریكردنی گشتییت جێبه‌جێ كردبێت و پاشان هه‌ڵتوه‌شاندبێته‌وه، ئه‌و كات ئه‌م فه‌رمانه بۆت دیارید‌ه‌كاته‌وه، Ctrl+Shift+D.
4. Inverse لاسایی كردنه‌وه‌ی به‌شی دیاریكراو، به‌شێك له وێنه‌یه‌ك دیاری بكه، پاشان ئه‌وه فه‌رمانه‌ی له‌سه‌ر تاقیكه‌ره‌وه، دڵنیام باشتر ده‌یناسیت. Shift+Ctrl+I.
5. Color Range دیاریكردن به‌پێی ڕه‌نگ، بۆ نموونه، وێنه‌یه‌كی ڕه‌نگیت هه‌یه‌و ده‌ته‌وێ به‌شێك كه ڕه‌نگێكی تایبه‌تی هه‌یه دیاری بكه‌ی و له هه‌مان كاتدا ڕه‌نگه‌كان زۆرن، له‌و باره‌دا ده‌توانی سوود له‌م فه‌رمانه وه‌رگری و دڵنیام كه یارده‌رێكی باش ده‌بێت.
6. Feather یارده‌رێكی چاك و چالاكه بۆ تێكه‌ڵاوكردنی ڕه‌نگی قه‌راغی به‌شی دیاریكراو له گه‌ڵ ڕه‌نگی به‌شه‌كانی دیكه‌ی وێنه، چونكه پشت به‌سته به پیكسل له هه‌ڵسوڕاندنی ئیشه‌كه‌ی خۆیدا، Alt+Ctrl+D.
7. Modify ئه‌م فه‌رمانه‌ش ئیشه‌كه‌ی به‌سووده، ده‌توانی له ڕێگه‌ی فه‌رمانی ناوبراودا به‌شێك له وێنه دیاری بكه‌یت و پاشان قه‌راغ و پانی و ،،، بۆ ئه‌و به‌شه دیاریكراوه دابنێی.
8. Grow زیادكردنی به‌شی دیاریكراو، بۆ نموونه، كاتێك به‌شێك له وێنه‌یه‌ك دیاری ده‌كه‌ی و له‌و به‌شه‌دا نووسینێكی به‌ر كه‌وتوه كه ڕه‌نگی ڕه‌شی هه‌یه، و له وێنه گشتییه‌كه‌شدا له هه‌مان ڕه‌نگ هه‌یه، ده‌توانی ئه‌م فه‌رمانه به‌كار ببه‌ی بۆ دیاریكردنی ئه‌و ڕه‌نگانه‌ی كه له یه‌ك ده‌چن و له یه‌كه‌وه نزیكن.
9. Similar هه‌مان فه‌رمانی سه‌ره‌وه، به‌ڵام ئیشه‌كه‌ی Similar كورت نه‌كراوه‌ته‌وه له چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراوداو هه‌موو ئه‌و به‌شانه‌ی كه له به‌شی دایریكراو ده‌چن، ده‌خاته سه‌ر به‌شه دیاریكراوه‌كه.
10. Transform Selection ده‌ستكاریكردنی به‌رزی و پانی به‌شی دیاریكراو به‌بێ ئاڵوگۆڕ هێنان به‌سه‌ر پیكسله‌كانی به‌شه دایریكراوه‌كه‌دا.
11. Laod Selection باركردنی به‌شی دیاریكراوی پاشه‌كه‌وتكراو.
12. Save Selection پاشه‌كه‌وتكردنی به‌شی دیاریكراو، ده‌توانی له‌م فه‌رمانه سوود وه‌رگری كاتێك كه له‌سه‌ر به‌شێكی تایبه‌ت له وێنه‌یه‌ك ئیش ده‌كه‌یت، ئه‌و به‌شه كه ئیشی له سه‌ر ده‌كه‌یت دیاری بكه و پاشان كرته‌یه‌ك بكه سه‌ر ئه‌م فه‌رمانه‌و پاشه‌كه‌وتی ئه‌و به‌شه بكه، ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كت بۆ پێشهات و ویستت وێنه‌كه بگه‌ڕێنیته‌وه سه‌ر حاڵی خۆی ده‌توانی له فه‌رمانی Laod Selection سوود وه‌رگری و به‌شه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كه جارێكی دیكه له شوێن خۆیدا دابنێیته‌وه‌و پینه‌كانی سه‌ر جێگه ده‌ستكاریكراوه‌كه‌ی پێ بدرویته‌وه.
ئاسۆ نادری.