لیستی Window و Help
وه‌ك بۆ هه‌مووان ڕوونه كه فۆتۆشۆپ پرۆگارمێكی زۆر به‌نرخ و نایابه، هه‌ر به‌شێك له به‌شه‌كانی ئه‌م پرۆگرامه هونه‌رێك و شتێكی تێدایه كه ده‌توانین فێریبین و پاشانیش بۆ دواڕۆژ به‌كاری به‌رین و سوودی لێ ببینین، له وانه‌كانی پێشوودا هه‌موو لیسته‌كانی فۆتۆشۆپ ـم به پێی توانا ڕوونكرده‌وه و ئه‌مه‌ش ده‌توانم بڵێم كه دواترین لیسته‌ن كه له‌م بابه‌ته‌دا باسیان لێده‌كه‌م. به‌ڵام ئه‌م دوو لیسته‌یه وه‌ك ئه‌وانی پێشتر سوودێكی زۆریان نییه، چوونكه بواری هونه‌ریان ده‌وڵه‌مه‌ند نییه، لیسته‌ی Window كه تایبه‌ته به بواری ڕێككردنی په‌نجه‌ره‌كانی نێوه‌وه‌ی پرۆگرامه‌كه بۆ دابینكردنی باشترین و خه‌ڵوه‌تترین شوێن بۆ پیشاندانی ئیشه‌كانت و ئاسانی كردنی ئیشه‌كانت. هه‌موو خاڵه‌كانی ئه‌م لیسته‌یه په‌یوه‌ندیدارن به‌و ئیشه‌وه، بۆیه به پێویستم نه‌زانی كه هه‌موویان شی بكه‌مه‌وه. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ Help = یارمه‌تی. لیسته‌ی Help تایبه‌ته به یارمه‌تیه‌كانی فۆتۆشۆپ، پێم وانییه كه هیچ كه‌سێك تا ئێستا به‌دوای ئه‌م لیسته‌دا چووبێت، له‌م لیسته‌دا یارمه‌تیه سه‌ره‌كیه‌كانت ده‌ست ده‌كه‌وێت و ئه‌گه‌ر یارمه‌تی سه‌ره‌كیت پێویست بوو ده‌توانی چاوبكه‌ی له‌و لیسته‌یه. ئه‌م بابه‌ته دواترین بابه‌ته له زنجیره بابه‌ته‌كانی لیسته‌كانی فۆتۆشۆپ، چاوه‌ڕوانی بابه‌تی نوێ و به‌شه نوێكانی دیكه‌ی فۆتۆشۆپ بن!. ئاسۆ نادری |