زۆر جارێک هه‌یه ده‌بێ په‌نا ببرێت بۆ پرۆگرامی تایبه‌ت بۆ دروستکردنی مێنویه‌ک یان ڕیزێک دووگمه بۆ ماڵپه‌ڕ.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ فۆتۆشۆپ دا ده‌توانرێت جوانترین مێنو دروست بکرێت و به پێی ویستی به‌کارهێنه‌ر.
له‌م وانه‌یه‌دا چۆنیه‌تی دروست کردنی مێنویه‌کی ساده شیده‌که‌مه‌وه هیوادارم سوودبه‌خش بێت بۆ خاوه‌ن ماڵپه‌ڕه‌کان.
——–
په‌ڕگه‌یه‌کی نوێ بکه‌وه له فۆتۆشۆپ پانی 500 پیکسل و به‌رزی 100 پیکسل. له‌گه‌ڵ پاشبنه‌مای Transparent.
چینێکی نوێ دروست بکه، بازنه‌یه‌کی بچووکی له نێودا بکێشه، به‌ڕه‌نگێک ڕووی بازنه‌که ڕه‌نگ بکه، من ئه‌م ره‌نگه‌م به‌کار بردووه 2C8AB6. چینی بازنه‌که ڕوونووس بکه، Layer >Duplicate Layer. ده‌بێ بازنه‌کانت به‌م شێوه‌یه ڕێکخستبێت.
چینێکی نوێ دروست بکه، ئامزاری Rectangular Marquee Tool M هه‌ڵبژێره، لاکێشه‌یه‌ک دروست بکه، له نێوه‌ڕاستی یه‌کێک له بازنه‌کانه‌وه بۆ نێوه‌ڕاستی ئه‌وی دیکه‌یان.
به هه‌مان ڕه‌نگی پێشوو ڕووی لاکێشه‌که ڕه‌نگ بکه 2C8AB6.
پاشان چینی بازنه‌ی یه‌که‌م، بازنه‌ی دووه‌م و لاکێشه‌که بکه به یه‌ک چین، له تابڵۆی چینه‌کاندا وه‌ک شێوه‌ی خواره‌وه‌ی لێبکه و پاسان په‌نجه بنێ به Ctrl و E.
تا ئێستا ده‌بێ شێوه‌یه‌کی وه‌ک ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ت دروست کردبێت.
بڕۆ بۆ لیسته‌ی Layer و پاشان Layer Style و Bevel and Emboss کرته بکه. وه‌ک شێوه‌ی خواره‌وه ڕێکی بخه.
ئه‌مجاره‌یان Stroke و به‌م شێوه‌یه ڕێکی بخه.
به‌وشێوه‌یه هێڵی سه‌ره‌کی مێنوه‌که کۆتایی دێت. یه‌که‌م نووسینه‌کانی دووگمه‌کان بنووسه.
په‌نجه بنێ به Ctrl و هێمای کۆ + دا بۆ گه‌وره‌کردنی بینینی مێنوه‌که، تا %800 گه‌وره‌ی بکه. چینیکی نوێ دروست بکه، لاکێشه‌یه‌یه‌ک وه‌ک له وێنه‌ی خواره‌وه بکێشه.
ڕووی لاکێشه‌که به ڕه‌نگی ڕه‌ش ڕه‌نگ بکه، له ته‌بڵۆی چینه‌کاندا Soft Light هه‌ڵبژێره.
جارێکی دیکه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی پێشوو دووباره بکه‌وه، له چینی نوێ دروست کردنه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به ڕه‌نگی سپی ڕووه‌که‌ی ڕه‌نگ بکه.
چینه‌کانی هه‌ردوو له‌کێشه‌که بکه به یه‌ک چین.
ده‌بێ تا ئێستا به‌م شێوه‌یه گه‌شتبی.
به‌و شێوه‌یه شته سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌و مێنوه ساده‌یه کۆتایی دێت، نووسینه‌کانی ته‌واو بکه، هێڵی نێوان نووسینه‌کانت له بیر نه‌چێت !.
شێوه‌ی کۆتایی من.
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ په‌ڕگه‌ی ئه‌م وانه‌یه به فۆرماتی PSD دابگریت، ئێره کرته بکه.
کۆتایی.
ئاسۆ . ن