ئه‌م وانه‌یه له سه‌ر دانانی نوخته‌ی ورده له‌سه‌ر وێنه، كه شێوه‌یه‌كی جوانتر ده‌به‌خشێ به‌وێنه‌كه. ئه‌م شێوه كاریگه‌ریه‌ی وێنه زۆربه‌ی كات خاوه‌ن ماڵپه‌ڕه‌كان به‌كاری دێنن بۆ جوانتركردنی ڕومه‌تی وێنه‌كانی نێو ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان، به‌تایبه‌ت ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی كه تایبه‌تن به بواری وێنه‌و ڕه‌نگاڵه.
ده‌ستپێكردن له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی په‌ڕه‌یه‌كی نوێ ده‌بێت، 3×3 پیكسل: له خاڵه‌كانی ژێرContents دا Transparent ده‌ستنیشان بكه،
ده‌بینین ئه‌و په‌ره‌یه‌ی كه كردومانه‌ته‌وه زۆر بچووكه‌و پێویست ده‌كات به گه‌وره‌كردن بۆ باشتر بینینی، ده‌توانی ده‌ستبنێی به هه‌ردوو دوگمه‌ی Ctrl و هێمای كوكردنه‌وه +، تا ده‌توانی گه‌وره‌ی بكه،
ئێستا پێویستمان به‌وه هه‌یه كه به ئامرازی هێڵ كێشان نوخته دروست بكه‌ین و تكایه سه‌یری وێنه‌ی خواره‌وه بكه بۆ باشتر تێگه‌یشتنی مه‌به‌ست،
ده‌بێ له‌و په‌ڕه 3 پیكسلیه‌دا سێ نوخته دروستبكه‌ین، ئه‌گه‌ر له یه‌كه‌م جاردا سه‌ركه‌وتوو نه‌بویت ده‌توانی زیاتر هه‌وڵ بده‌ی بۆ جوان دانانی نوخته‌كان، ده‌بێ وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه دروستیان بكه‌ی،
پاش ته‌واوبوون له‌و هه‌نگاوه‌ی سه‌ره‌وه، ده‌ستبنێ به هه‌ردوو دوگمه‌ی Ctrl و A بۆ دیاریكردنی گشتی وێنه‌كه،
ئێستا ده‌ڕۆین بۆ لیسته‌ی Edit و له‌وێدا كرته ده‌كه‌ینه سه‌ر Define Pattern،
په‌نجه‌ره‌یه‌كی وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ت بۆ ده‌كرێته‌وه، OK كرته بكه،
ئێستاش كاتی ئه‌وه هاتووه كه‌وێنه‌كه‌ت بكه‌یته‌وه،(ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه ده‌ته‌وێ كاریگه‌ری نوخته‌یی له سه‌ری دابنێی)، پاش ئه‌وه‌ی كه وێنه‌كه‌ت كرده‌وه له لیسته‌ی Edit دا Fill كرته ده‌كه‌ین،
وه‌ك ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌ی خواره‌وه‌مان بۆ ده‌كرێته‌وه،
بۆ ده‌ستنیشان كردنی ئه‌و شێوه‌یه‌ی كه دروستمانكرد، ده‌بێ كرته بكه‌ینه سه‌ر ئه‌و شێوانه‌ی ته‌نیشت Custom Pattern و شێوه‌كه‌ی خۆمان هه‌ڵبژێرین، (له خواری هه‌موویانه‌وه‌یه)، پاشان OK.
شێوه‌ی كۆتایی،
ئاسۆ نادری