له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێشچوونی هه‌ر پرۆگرامێك زۆر جار گرفتمان توش ئه‌بێت له كار نه‌كردنی فۆنته كوردی‌یه‌كان، زۆرجار تاكو چاره‌سه‌ری پرۆگرامێك ئه‌كرێت ڤێرشنێكی له‌و نوێ تر ده‌رئه‌چێت كه سه‌ر له نوێ ئه‌بێت چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه. نموونه‌ش پرۆگرامه‌كانی ئه‌دۆب و فلاش چه‌ندین پرۆگرامی تر
له‌م باسه‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌م بۆ چاره‌سه‌رێكی ناچاری چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی فۆنتی كوردی له پرۆگرامی ئه‌دۆب فۆتۆ شۆپ7 باس بكه‌م،هیوادارم سود به‌خش بێت
پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بكرێت به راهێنان پێویسته فۆنتی كوردیت هه‌بێت. دیاره باشترین و ئاسانترین رێگاش كه خۆم به‌كاری دێنم كیبۆردی كوردی‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش و بێ گرفت كارده‌كات له‌گه‌ڵ ده‌ست خۆشیم بۆ هاوڕێیانی كوردئای‌تی
یه‌كێك له پرۆگرامه‌كانی ئۆفیس بكه‌ره‌وه، ۆرد یان فرۆنت په‌یج یان پاوه‌ر پۆینت….هتد
كێیبۆرده‌كه‌ت بكه به كوردی و فۆنتی ته‌هۆما یان یونی كورد یان یه‌كێك له گورزی فۆنته‌كانی كوردئای‌تی هه‌ڵبژێره‌و ئه‌و تێكسته‌ی ئه‌ته‌وێت بینوسه وه گه‌وره‌و بچوكی نووسینه‌كه‌ت دیاری بكه به‌و شێوه‌ی خۆت ئه‌ته‌وێت
یه‌كجار په‌نجه بنێ به دوگمه‌ی پرینت یان سكرین له‌سه‌ر كێیبۆرده‌كه‌ت
پرۆگرامی فۆتۆ شۆپ بكه‌ره‌وه و په‌ڕگه‌یه‌كی ( فایل ) نوێ بكه‌ره‌وه
به كێبۆرده‌كه لێ بده ctr +v
ئێستا وێنه‌ی هه‌موو پرۆگرامی ئۆفیس ده‌رده‌چێت ،به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا نوسینه‌كه‌ت بمێنێته‌وه یه‌كجار په‌نجه له‌سه‌ر پیتی سی كێیبۆرده‌كه داگره یان له‌خشته‌كه كرته له‌سه‌ر كرۆپ بكه ، شوێنی نووسینه‌كه‌ی خۆت دیاری بكه (واته به ده‌ستنیشانكه‌ره‌كه به‌سه‌ریا بڕۆ ) دوای ئه‌وه به كێبۆرده‌كه ئه‌نته‌ر بكه
ئه‌مجاره په‌نجه له‌سه‌ر پیتی ده‌بلیو دانێ ( یان كرته له‌سه‌ر ماجیك واند بكه ) و به ده‌ستنیشانكه‌ره‌كه كرته له‌سه‌ر هه‌ر شوێنێكی نوسینه‌كه‌ت بكه تا ڕه‌نگی ئه‌و پارچه‌ی كرته‌ت له‌سه‌ر كرد دیاری بكرێت
كرته‌بكه كه له به‌شی سه‌ره‌وه نوسراوه، دوای ئه‌وه سیمیلار ، ئه‌و كاته هه‌موو به‌شه‌كانی نووسینه‌كه‌ت دیاری ئه‌كرێتselect
بكه ctr+vبه كێبۆرده‌كه
په‌ڕگه‌یه‌كی نوێ بكه‌ره‌وه
بكهcrt+cبه كێبۆرده‌كه
ئێستا ئه‌و نووسینه‌ت بۆ ده‌رئه‌كه‌وێت دوای ئه‌وه خۆت ئه‌و ره‌نگانه‌ی به‌كاری دێنێت یان هه‌ر شتێكی لێ ئه‌که‌یت به ئاسانی بۆت ئه‌كرێت، وه له رۆژانی داهاتودا باسی ئه‌وانه‌ش ئه‌كرێت
هیوادارم سود به‌خش بێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی فۆتۆ شۆپی 7 به‌كاردێنن
رێز و سوپاس
هونه‌ر