پێشه‌كی:
بابه‌تی ئه‌مڕۆ ده‌باره‌ی چۆنێتیی پاشه‌كه‌وتكردنی دراوه ده‌بێ له په‌ڕگه‌یه‌كدا. زۆر جاران وا باشتره نووسینێ، له جیاتیی ئه‌وه‌ی له بنكه‌یه‌كی دراوه پاشه‌كه‌وتی بكه‌ین له په‌ڕگه‌یه‌كدا پاشه‌كه‌وتی بكه‌ین، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی پێویستییه‌كانی خۆمان.
له بابه‌تی پێشتردا توانیمان نووسراوه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی ناو په‌ڕگه‌یه‌ك به ته‌كنیكی ئه‌ی ئێس پی بخوێنینه‌وه. ئه‌م جاره‌شیان له جیاتیی بنكه‌ی دراوه، (Perge.txt) به‌كاردێنین بۆ پاشه‌كه‌وتكردنی نووسراوه‌كان، واته نووسراوه‌كان له په‌ڕگه‌ی به‌ناوی (Perge.txt) پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ین.
بۆ ئه‌وه‌ی كاراسانی بۆ خۆمان بكه‌ین، كاره‌كه‌مان ده‌كه‌ینه سێ به‌ش. به‌شی یه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی په‌ڕگه‌یه‌ك دروست بكه‌ین كه نووسراوه‌كانی تێدا پاشه‌كه‌وت بكه‌ین، ئه‌و په‌ڕگه‌یه وه‌ك (Perge.txt) پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ین.له به‌شی دووه‌م فۆرمێك له په‌ڕه‌یه‌كی (ASP) دروست ده‌كه‌ین و له ناو فۆرمه‌كه‌دا چه‌ند خانه‌یه‌ك دروست ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێدا نووسراوه‌كان بنووسرێن، پاشان له په‌ڕگه‌ی (Perge.txt) پاشه‌كه‌وت بكرێن. ئه‌و په‌ڕه‌یه‌ش وه‌ك (Submit.asp)، پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ین. له به‌شی سێ، هه‌ندێ كۆد ده‌نووسین، بۆ ئه‌وه‌ی به ڕاژه‌كاره‌كه بڵێین كه نووسراوه‌ی ناو خانه‌ی فۆڕمه‌كان له (Perge.txt)دا پاشه‌كه‌وت بكرێن. هه‌روه‌ها به‌شی سێ، كۆده‌كه له ژێر ناوی (Add.asp)، پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ین.
به‌شی یه‌كه‌م:
لێره‌دا پێش هه‌موو شتێ په‌ڕگه‌یه‌ك دروست ده‌كه‌ین، ئه‌و په‌ڕگه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه كه به ته‌كنیكی (ASP)، بتوانین، نووسراوه‌ی تێدا بنووسین، نووسراوه پاشه‌كه‌وت بكه‌ین. بۆ دروستكردنی په‌رگه‌كه، ئێمه به‌رنامه‌ی (Notepad)، به‌كار دێنین. هه‌ڵبه‌ت دروستكردنی (Perge.txt)، به هه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی تـــــریش بێ، هیچ كێشه نابێ. ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ئه‌ده‌ین بۆ دروستكردنی په‌ڕگه‌كه.
١- به‌رنامه‌ی (Notepad) ده‌كه‌ینه‌وه.
بۆ كردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی (Notepad)، (ده‌ستپێك Start) و پاشان (Run) كرته ده‌كه‌ین.
له ناو خانه‌كه‌دا ده‌نووسین (Notepad). پاشان (OK) كرته ده‌كه‌ین.
٢- پاشان په‌ڕگه‌كه وه‌ك (Perge.txt) پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ین.
٣- په‌ڕگه‌كه ده گوازینه‌وه بۆ سه‌ر (ڕاژه‌كار Server)ه‌كه. ئه‌گه‌ر ئێمه (بوخچه folder)یه‌ك له سه‌ر ڕاژه‌كاره‌كه دروست بكه‌ین و هه‌موو په‌ڕگه‌كانی ئه‌م كاره له وێدا كۆ بكه‌ینه‌وه زۆر كارێكی باش ده‌كه‌ین، كاراسانی بۆخۆمان ده‌كه‌ین.
به گواستنه‌وه‌ی په‌ڕگه‌ی (Perge.txt) بۆ سه‌ر ڕاژه‌كاره‌كه كۆتایی به به‌شی یه‌كه‌می كاره‌كه‌مان دێنین و ده‌چینه سه‌ر به‌شی دووه‌می كاره‌كه.
به‌شی دووه‌م:
لێره‌دا په‌ڕه‌یه‌كی ئه‌ی ئێس پی دروست ده‌كه‌ین و پاشان له ناو په‌ڕه‌كه‌دا فۆرمێكی تۆماركردن دروست ده‌كه‌ین، له ناو فۆرمه‌كه‌شدا (٣) خانه دروست ده‌كه‌ین. خانه‌ی یه‌كه‌م بۆ نووسینی (ناو Name). خانه‌ی دووه‌م بۆ نووسینی (پ. ئه‌له‌كترۆنی Email). خانه‌ی سێ، بۆ نووسینی (په‌یام Message).
ئه‌مه كۆدی فۆرمه‌كه‌یه، تۆش ئه‌م كۆده بنووسه‌وه و پاشان له‌ژێر ناوی (Submit.asp) پاشه‌كه‌وتی بكه.
به‌شی سێ:
ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كۆد بنووسین بۆ ئه‌وه‌ی به ڕاژه‌كاره‌كه بڵێین كه ئه‌و نووسینه‌ی له خانه‌كانی فۆڕمه‌كه نووسران له په‌ڕگه‌ی (Perge.txt)، پاشه‌كه‌وت بكرێن. ئه‌و به‌شه‌یه‌ش له‌ژێر ناوی (Add.asp)، پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌یت.
زۆربه‌ی كۆده‌كان له بابه‌تی پێشوودا به‌كار هاتوون، كه ده‌رباره‌ی چۆنێتیی خوێندنه‌وه‌ی نووسراوه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی ناو په‌ڕگه (Perge.txt) بوو به ته‌كینكی (ASP). له دێڕی (٢) بۆ دێڕی (٣)، پێش هه‌موو شتێ (ته‌ن Object) و (نه‌گۆڕ Constant) دروست كراون. وه‌ك ده‌بینین له دێڕی (٣) له دوای دیاریكردنی شوێنی په‌ڕگه (Perge.txt) ژماره‌ی (٨) نووسراوه. ژماره‌ی (٨) لێره‌دا یه‌كێكه له‌و (٣) (نه‌گۆڕ Constant)ـانه كه ده‌توانرێ به‌كار بهێنرێن. (ForReading = 1, ForWriting = 2, ForAppending = 8).
نرخی (٨) ( ForAppending = 8)، په‌ڕگه‌كه ده‌كاته‌وه، بۆ نووسین له دوای ئه‌و نووسراوه‌ی كه پێشتر له په‌ڕگه‌كه‌دا پاشه‌كه‌وت كراوه. به‌ڵام بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئێمه نرخی (٢) له جیاتیی نرخی (٨) به‌كار بێنین ده‌بینین ئه‌و كات ئه‌و نووسراوه تازه‌یه‌ی ده‌ینووسین له‌سه‌ر هه‌مان نووسراوه كۆنه‌كه ده‌نووسرێ، واته نووسراوه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كه‌ی پێشوو ده‌سڕدرێته‌وه، له شوێنی ئه‌و، نووسراوه تازه‌كه ده‌نووسرێ.
له دێڕی (٧) بۆ دێڕی (١٤)، هه‌ندێ كۆد نووسراوه ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كه نووسراوه‌ی ناو خانه‌كانی فۆڕمه‌كه له ناو په‌ڕگه‌كه بنووسرێ. وه‌ك ده‌بینرێ بۆ نووسین (Write) و (WriteLine) به‌كار هاتووه. به (Write) نووسراوه‌كان له دوای یه‌كتر له هه‌مان دێڕ ده‌نووسرێن. به‌ڵام به (WriteLine) نووسراوه‌كان له دێڕێكی تازه ده‌نووسرێن.
له دێڕی (١٩) هه‌ر كاتێ نووسراوه‌كان له په‌ڕگه‌كه‌دا پاشه‌كه‌وت بوون ئه‌وه یه‌كسه‌ر (Perge.asp) ده‌كرێته‌وه.
پوخته‌ی ئه‌م بابه‌ته:
هه‌ندێ جار پێویست ده‌كا له جیاتیی بنكه‌ی دراوه شێوه‌یه‌كی تر به‌كار بهێنرێ بۆ پاشه‌كه‌وتكردنی دراوه. لێره‌دا له جیاتیی بنكه‌ی دراوه، په‌ڕگه‌یه‌كی (txt) به‌كار دێنین بۆ ئه‌وه‌ی نووسراوه‌ی تێدا پاشه‌كه‌وت بكه‌ین. له سه‌ره‌تاوه بابه‌ته‌كه‌مان كرده سێ به‌شه‌وه. له به‌شی یه‌كه‌مدا په‌ڕگه‌یه‌ك (Perge.txt)مان دروستكرد. له به‌شی دووه‌می كاره‌كه‌ماندا په‌ڕه‌یه‌كی (ASP)یمان دروست كرد. له ناو په‌ڕه‌كه‌دا فۆڕمێكی تۆماركردنمان به سێ خانه‌وه دروست كرد. پاشان په‌ڕه‌كه‌مان وه‌ك (Submit.asp)، پاشه‌كه‌وت كرد. له به‌شی سێ‌دا كۆد نووسرا، بۆ ئه‌وه‌ی نووسراوه‌ی ناو خانه‌كان له په‌ڕگه‌ی (Perge.txt) پاشه‌كه‌وت بكرێ.