هێڵ بڕین لە فۆتۆشۆپ

له‌م وانه‌یه‌دا چۆنیه‌تی دروستكردنی هێڵێكی جوان له‌ گه‌ڵ دانانی كاریگه‌ری بڕین له‌سه‌ری شیده‌كه‌مه‌وه‌. ئه‌م هێڵه‌ ده‌توانرێ له‌ ماڵپه‌ڕدا خاوه‌ن ماڵپه‌ڕه‌كان له‌ به‌شی خواره‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كانیان به‌كاری ببه‌ن.
بۆ ده‌ستپێكردن، په‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌وه‌ به‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی خواره‌وه‌:

چینێكی نوێ دروست بكه‌‌، Layer>New>Layer و پاشان ئامرازی دیاریكردنی چوارگۆشه‌یی هه‌‌ڵبژێره‌

دڵنیابه‌ كه‌ چینه‌ دروستكراوه‌كه‌‌ ده‌ستنیشانكراوه

ئێستا لاكێشه‌یه‌ک بكێشه‌ وه‌ک وێنه‌ی خواره‌وه‌،

ئامرازی Paint Bucket Tool هه‌ڵبژێره‌،

پاشان ڕه‌نگێک بۆ ڕه‌نگی پێشه‌وه‌ هه‌ڵبژێره‌، من ڕه‌شم هه‌ڵبژاردووه‌، ده‌بێ لاكێشه‌كه‌ش دیاریكرابێت.
كرته‌یه‌ک بكه‌سه‌ر لاكێشه‌كه‌ و ڕووی پڕبكه‌ له‌ڕه‌نگ، پاشان بڕۆ بۆ لیسته‌ی Layer » Layer Style و له‌وێدا كرته‌‌ بكه‌ سه‌ر Garadient Overlay، ده‌بێ په‌نجه‌ره‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه‌ت بۆ بكرێته‌وه‌

له‌بۆ Gradient ئه‌و شێوه‌یه‌ هه‌ڵبژێه‌ كه‌ له‌وێنه‌كه‌ بازنه‌یه‌كی سووری به‌ده‌وردا كێشراوه‌، پاشان كرته‌‌یه‌كیش بكه‌ سه‌ر شێوه‌كه‌ پاش هه‌ڵبژاردنی، مه‌به‌ستم شێوه‌ی ژماره‌ 1 ـه‌.
په‌نجه‌ره‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه‌ ده‌كرێته‌وه‌،

وه‌ک له‌وێنه‌ی سه‌ره‌وه‌ ڕوونه‌، دووجار كرته‌‌ بكه‌سه‌ر ئه‌و ئامرازه‌ی Color Stop (نێو بازنه‌ سووره‌كه‌ 2)، پاشان په‌نجه‌ره‌یه‌كه‌ی تایبه‌ت به‌ ڕه‌نگ هه‌ڵبژاردنت بۆ ده‌كرێته‌وه‌،

ئه‌م ڕه‌نگه‌ی بۆ هه‌ڵبژێره‌ FFBA00 و پاشان OK بكه‌، ئه‌م جاره‌یان كرته‌ بكه‌سه‌ر Color Stop ـی ژماره‌ 3 و ئه‌م ڕه‌نگه‌ی بۆ هه‌ڵبژێره‌، FCFF00 پاشان OK كرته‌ بكه‌.
له‌نێو به‌شی ستایله‌كاندا كرته‌ بكه‌ سه‌ر Bevel and Emboss و وه‌ک خواره‌وه‌ ڕێكیبخه‌،

ئه‌مجاره‌یان Storke و پاشان وه‌ک شێوه‌ی خواره‌وه‌ ڕێكیبخه‌،

OK كرته‌ بكه‌و له‌په‌نجه‌ره‌ی تایبه‌ت به‌ ستایله‌كان و بڕۆ ده‌ره‌وه‌.
به‌و شێوه‌ ده‌بێ هێڵێكی جوانت دروستكردبێت، ئێستا كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ كاریگه‌ری بڕینی له‌سه‌ر دابنێین و شێوه‌یه‌كی جوانی پێ ببه‌خشی، بۆیه‌ ده‌بێ ئامرازی Polygonal Lasso Toll هه‌ڵبژێری،

ئێستا به‌و ئامرازه‌، لاكیشه‌یه‌كی 45 (ده‌ره‌جه‌یی بكێشه‌ به‌سه‌ر شوێنێكی لاكێشه‌ ئه‌سڵیه‌كه‌دا) ، له‌وێنه‌ی خواره‌وه‌ ورد به‌وه‌

پاش كێشانی لاكێشه‌كه‌، په‌نجه‌ بنێ به‌ كلیلی Delete له‌سه‌ر ته‌خته‌كلیلی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بۆ بڕینی ئه‌و به‌شه‌ی كه‌ لاكێشه‌ بچووكه‌كه‌ی له‌سه‌ر كێشراوه‌، پاش بڕین ده‌توانی به‌ كلیله‌كانی (ڕاست، چه‌پ، بۆسه‌ره‌وه‌، بۆخواره‌وه‌) ی سه‌ر ته‌خته‌كلیله‌كه‌ت ببه‌یته‌ سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی هێڵه‌كه‌ و پاشان به‌هه‌مان شێوه‌ بیانبڕی.
شێوه‌ی كۆتایی لای من به‌م شێوه‌یه‌ بوو، هیوادارم لای تۆش جوان ده‌رچووبێت.

نموونه‌یه‌كی دیكه‌:

 ده‌توانی په‌ڕگه‌ی ئه‌م وانه‌یه‌ش به‌ فۆرماتی PSD دابگریت و كاریگه‌ریه‌كانی ببینیت.
كۆتایی.
ئاسۆ نادری.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *