په‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌وه ده‌ست بنێ به پیتی D له سه‌ر ته‌خته كلیله‌كه‌ت (كیبۆرد) و پشته‌كه‌ی به ڕه‌نگی ڕه‌ش ڕه‌نگ بكه. ئێستا پیتی X ده‌ست بنێ، و به ڕه‌نگی سپی نووسینه‌كه‌ت بنووسه . ئێستا Ctrl+E ده‌ست بنێ بۆ تێكه‌ڵاو كردنی نووسینه‌كه‌و په‌ڕه گشتیه‌كه پێكه‌وه. ده‌ڕۆین بۆ لیسته‌ی Filter پاشان Stylize و دوای ئه‌وه‌یش Wind هه‌ڵده‌بژێرین، له‌و په‌نجه‌ره‌ی كه بۆمان دێته پێشه‌وه یه‌كه‌م خاڵ كه نووسراوه Method له خواره‌وه‌یه‌وه Wind ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین و خاڵی دووه‌میش كه نووسراوه Direction، له خواره‌وه‌یه‌وه From The Right ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین. ئێستاش ده‌ست بنێ به Ctrl و F دا پێكه‌وه بۆ دووباره كردنه‌وه‌ی ئه‌و شێوازه‌ی كه پێی درا، ئه‌بێ ئه‌و شێوازه‌ش بۆ هه‌ر چوارلای نووسینه‌كه دروست بكه‌ین و بۆیه ده‌بێ هه‌رجارێك كه بۆ لایه‌كی دروست ده‌كه‌ین بڕۆین له لیسته‌ی Image دا Rotate Canvas و دوای ئه‌وه‌ش 90 CCW هه‌ڵببژێرین، كه شێوازه‌كه‌مان به هه‌ر چوالادا دروست كرد، ئه‌بێ جارێكی دیكه بڕۆینه‌وه بۆ لیسته‌ی Image و پاشان Rotate Canvas و 90 CW هه‌ڵببژێرین تاوه‌كو نووسینه‌كه‌مان به‌شێوه‌ی ئاسایی خۆی ده‌ربكه‌وێته‌وه، پاش جێبه‌جێ كردنی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌بێ شێوه‌ی نووسینه‌كه‌مان وه‌ك ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ی لێهاتبێت ، ئێستا ده‌ڕۆین بۆ لیسته‌ی Filter و پاشان Blur و Gaussian Blur هه‌ڵده‌بژێرین، له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ی كه بۆمان دێته پێشه‌وه، له به‌رامبه‌ر خاڵی Radius دا ده‌نووسین 2، جارێكی دیكه ده‌ڕۆینه‌وه بۆ لیسته‌ی Filter و به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان Distort ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین و Ripple هه‌ڵده‌بژێرین، له‌وێدا له به‌رامبه‌ر Amount دا ده‌نووسین 100، ئێستا ئیشه‌كه‌مان ئه‌بێ وه‌ك ئه‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌ره بێت، ده‌ڕۆین بۆ لیسته‌ی Image و پاشان Mode و پاشانیش Grayscale هه‌ڵده‌بژێرین، ئه‌گه‌ر ئه‌م ئاگاداریه‌ت بۆ هاته پێشه‌وه، Flatten هه‌ڵببژێره، جارێكی دیكه‌یش ده‌بێ بڕۆینه‌وه بۆ لیسته‌ی Image و Mode و ئێستا Indexed Color هه‌ڵده‌بژێرین، جارێكی دیكه‌ش ده‌ڕۆینه‌وه بۆ لیسته‌ی Image و پاشان Mode پاشنیش Color Table هه‌ڵده‌بژێرین، ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌ی خواره‌وه‌مان بۆ دێته پێشه‌وه‌و له‌وێدا له ته‌نیشت Table ـه‌وه Black Body هه‌ڵده‌بژیێن و له‌كۆتایی ئه‌و هه‌نگاوه‌دا Ok كلیك بكه، ئێستا دووباره ئه‌و نووسینه بنووسه‌ره و دڵنیا به كه وه‌ك خۆی بینووسیته‌وه، پاشان كه له نووسینه‌كه ته‌واو بوویت، نووسینه‌كه ببه به‌ڕێك و پێكی بیخه‌ره سه‌ر ئه‌وه‌كه‌ی دیكه (یه‌كه‌مه‌كه) و ڕه‌نگی نووسینه‌كه‌ش ڕه‌ش بێت، به‌م شێوه‌یه ئه‌م وانه‌یه‌ش كۆتایی دێت و هیوادارم كه به‌سوود بووبێت. ئاكامی ئیشه‌كه‌مان وه‌ك ئه‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت، ئاسـۆ نـادری |