سه‌ره‌تا
به‌دڵنیاییه‌وه به‌رنامه‌ی تایبه‌تی وێنه و وێنه‌كێشان زۆره، نموونه‌ی ئه‌وانه به‌رنامه‌ی (Paint) و (Photoshop)ه، به‌ڵام به‌رنامه‌ی وشه‌ڕێكخه‌ری وۆردیش وه‌ك زۆر به‌رنامه‌ی تر خاڵی نییه له‌و خزمه‌تگوزارییه و به‌شی تایبه‌تی هه‌یه بۆ گرینگی‌دان به‌و بواره و جێبه‌جێكردنی كاره‌كان به شێوه‌یه‌كی ساده و جوان.
ڕێگا
• له به‌رنامه‌ی وشه‌ڕێكخه‌ری وۆرددا به‌شێك یاخود به‌رنامه‌یه‌كی بچووكتر هه‌یه به ناوی (Drawing)ه‌وه كه تایبه‌ته به وێنه‌كێشان.
• ئه‌گه‌ر كۆئهركهیاریدهی (Drawing) ناچالاك بوو، به (كرته click)كردنی دوگمه‌ی ده‌ستی ڕاستی (مشك mouse)هكهكهمان له (پێڕست menu)ی ئامرازه‌كان له سه‌رووی ڕووپه‌ڕی به‌ڵگه‌نامه‌كه و دیاریكردنی (Drawing) له‌و لیسته‌یه‌دا كه ده‌رئه‌كه‌وێ، تووڵی ئامرازه‌كانی چالاك ده‌كه‌ین.
• پاشان تووڵهكه له خوارووی ڕووپه‌ڕی (به‌ڵگه‌نامه document)كه‌وه ده‌رئه‌كه‌وێ.
له به‌شی (نیگاركێشان drawing)دا ئه‌توانین زۆر جۆر شێوه و وێنه‌ی ئه‌ندازه‌یی و ساكار بكێشین كه ده‌كرێ بۆ جوانكاری یاخود ڕوونكردنه‌وه‌ی بابه‌تێك به‌كاری بهێنین یان ده‌توانین وێنه‌یه‌ك بكێشین كه بۆ لۆگۆ بشێ.
ڕاهێنان
١. له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كدا كه تووڵی ئهركهیاریدهكانی (نیگاركێشان drawing)ی چالاك بێ، ده‌ست ئه‌كه‌ین به دروستكردنی وێنه‌یه‌ك.
٢. له‌سه‌ر تووڵی ئامرازه‌كانی (نیگاركێشان drawing) دوگمه‌یه‌ك هه‌یه ناوی (AutoShapes)ه كه به مانای (شێوه‌كان) دێت. به (كرته click) كردنی ئهركهیاریده یان دوگمه‌كه لیستێك ده‌كرێته‌وه كه كۆمه‌ڵێك شێوه‌ی جۆراوجۆری تێدایه، ده‌توانین به‌هۆیانه‌وه وێنه بكێشین.

٣. وه‌ك ئه‌بینین ئێمه لێره‌دا ته‌نیا شێوه‌ی بازنه و ڕه‌نگی جیاوازمان بۆ دروستكردنی وێنه‌كه به‌كارهێناوه.
(له‌م وێنه‌یه‌دا بۆ دروستكردنی (ده‌م)هكه بازنه‌یه‌كی سوورمان كێشاوه و پاشان بازنه‌یه‌كی تری په‌مه‌ییمان له ڕه‌نگی دهمووچاوهكه له نه‌ختێك سه‌رووتری بازنه سووره‌كه داناوه).
٤. گه‌ر (كرته click) له‌سه‌ر هه‌رشێوه‌یه‌ك بكه‌ین كه ده‌یكێشین، هه‌شت خاڵ له چوارده‌وری شێوه‌كه دروست ده‌بێت، به ڕاكێشانی ئه‌و خاڵانه قه‌باره و ته‌سكی و پانی شێوه‌كه ده‌گۆڕین.
٥. گه‌ر وێنه‌یه‌كمان له كۆمه‌ڵێ شێوه دروست كرد و ویستمان بیكه‌ینه یه‌كپارچه و وه‌ك یه‌ك وێنه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین ده‌بێت ئه‌م كاره بكه‌ین:
(كرته click) له‌سه‌ر ئهركهیاریده یان دوگمه‌ی (نیشانه كردنی ته‌ن Select object) ده‌كه‌ین و به هه‌شت خاڵ چوارچێوه‌ی وێنه‌كه ده‌وره ده‌ده‌ین. پاشان (كرته click)ی ده‌سته ڕاست له‌سه‌ر ئه‌و مه‌ودا دیاری كراوه ده‌كه‌ین و له‌و لیسته‌یه‌دا كه ده‌رئه‌كه‌وێت كرته له‌سه‌ر (Grouping) پاشان (Group) ده‌كه‌ین.
٦. گه‌ر ویستیشمان جارێكی تر وێنه‌كه به‌ش به‌ش بكه‌ینه‌وه، جارێكی تر كرته‌ی دوگمه‌ی ده‌سته ڕاستی (مشك mouse)هكه ئه‌كه‌ین، ئه‌چینه‌وه (Grouping) و (Ungroup) دیاری ده‌كه‌ین.
٧. گه‌ر ویستیشمان جارێكی دی شێوه‌كان بكه‌ینه‌وه به یه‌ك، هه‌مان كار دووپات ده‌كه‌ینه‌وه به‌ڵام له جیاتی (Ungroup) ئه‌مجاره (Regroup) هه‌ڵده‌بژێرین.
سه‌رنج
(ئهركهیاریده یان دوگمه‌ی (نیشانه‌كردنی ته‌ن Select object) ئه‌و وێنۆچكه‌ی پیلهیه كه له ته‌نیشت دوگمه‌ی (AutoShapes)ی سه‌ر تووڵی ئامرازه‌کانی (Drawing)دا هه‌یه).