جیهانی فۆتۆشۆپ له‌بۆ ده‌ستكاریكردنی وێنه،جیهانێكی قووڵه و ڕۆژ به‌دوای ڕۆژ كاریگه‌ری نوێی پێده‌خوڵقێنرێت. ئه‌م وانه‌یه تایبه‌ته به یه‌كێک له كاریگه‌ریه جوانه‌كانی فۆتۆشۆپ بۆ سه‌ر وێنه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه چۆن وێنه‌یه‌كی ئاسایی (ڕه‌نگی) بگۆڕین به‌شێو‌ه‌یه‌كی به‌ده‌ست كێشراو. ده‌ستپێكردن» وێنه‌یه‌ک بكه‌وه، من ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌م كردۆته‌وه. چینی وێنه‌كه كۆپی بكه، بڕۆ بۆ لیسته‌ی Image پاشان Adjustment و Invert كرته بكه، Ctrl+I. جارێكی دیكه بگه‌ڕێوه بۆ لیسته‌ی Image و ئه‌مجاره Mode و پاشان GrayScale كرته بكه، له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌كی كه دێته پێشه‌وه Don’t Flatten كرته بكه. له تابڵۆی چینه‌كاندا Normal بگۆڕه بۆ Color Dodge. له لیسته‌ی Filter دا Blur پاشان Gaussian Blur كرته بكه و نرخه‌كه‌ی بكه به 4. كۆتایی. وێنه‌ی كۆتایی ئاسۆ نادری |