ئه‌م وانه‌یه بریتییه له چۆنیه‌تی بڕنینی وێنه‌كه‌ك كه له‌گه‌ڵ چه‌ند شتێكی دیكه یان وێنه‌یه‌كی دیكه تێكه‌ڵاو بێت. بۆ نموونه، ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه دوو باڵنده‌ی تێدایه‌و له‌م وانه‌یه‌دا ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه كه چۆن یه‌كێك له‌و باڵندانه له‌وی دیكه‌یان جیا بكه‌ینه‌وه. بۆ ئه‌ی وانه‌كه به‌چاكی جێبه‌جێ بكه‌ی تكایه هه‌مان وێنه‌ی سه‌ره‌وه لای خۆت بكه‌وه. ده‌ڕۆین بۆ لیسته‌ی Filter و له‌وێدا كرته ده‌كه‌ینه سه‌ر Extract. یان له سه‌ر ته‌خته‌كلیلی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت پێكه‌وه ده‌ست بنێ به Alt+Ctrl+X. په‌نجه‌ره‌یه‌كی وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ت بۆ ده‌كرێته‌وه، 1، به‌و پێنووسه ڕه‌نگكه‌ره ڕه‌نگ ده‌كێشی به چوارده‌وری ئه‌و به‌شه‌ی كه ده‌ته‌وێ جیای بكه‌یته‌وه، ئه‌و به‌شه‌ی كه جیای هێڵی به ده‌وردا ده‌كێشی، ته‌نیا به‌ش ده‌بێت كه له كۆتاییدا ده‌مێنێته‌وه. 2، زه‌ڕه‌بین، به‌و زه‌ڕه‌بینه ده‌توانی وێنه‌كه گه‌وره‌تر بكه‌یت، ئه‌گه‌ر به‌باشی پیكسله‌كانیت بۆ نه‌بینرا. 3، ده‌ست، به‌و ده‌سته‌ش ده‌توانی وێنه‌كه ڕابكێشی به‌ملاو به‌ولادا. وێنه ڕه‌نگه ئه‌و هێڵ كێشاندنه هه‌ندێك بێزارت بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیدا ماندوو نه‌بیت چاك ده‌رناچێت. به‌رده‌وام به له هێڵ كێشاندنه‌كه‌ت تا به‌ته‌واوی چوارده‌وری به‌شی ویستراو بۆ ده‌رهێنان دیاریده‌كه‌یت. سه‌یرێكی ئه‌م وێنه‌یه بكه پاشان شیكردنه‌وه‌كه‌ی بخوێنه‌وه، 4، بۆ دیاریكردنه ئه‌و به‌شه‌ی كه دیاریت كردووه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوتر و ئاماده‌كردنی بۆ بڕین. 5، ئه‌گه‌ر له شوێنێك دا هه‌ڵه‌یه‌كت كردووه ده‌توانی به‌و ئامرازه بیسڕیته‌وه. پاش ئه‌وه‌ی كه له هێڵ كێشاندنه‌كه ته‌واو بوویت، ئامرازی ژماره 4 ی وێنه‌ی سه‌ره‌وه هه‌ڵبژێره‌و كرته‌یه‌ك بكه نێو به‌شه دیاریكراوه‌كه، له‌م كاته‌دا ده‌بێت ته‌نیا به‌شی دیاریكراو شین بكات، ئه‌گه‌ر وانه‌بوو مانای وایه هه‌ڵه‌یه‌ك ڕووی داوه پێش گه‌یشتن به‌م هه‌نگاوه. پاشان OK كرته بكه. ئێستا ده‌بینین ئه‌و به‌شه‌ی كه دیاریمان كرد، بڕاوه‌و كه‌و به‌شه‌كانی دیكه‌ی وێنه‌كه جیاكراوه‌ته‌وه، به ئاره‌زووی خۆت ده‌توانی ڕه‌نگێكی نوێ بۆ پشته‌وه‌ی دابنێیت. وێنه‌ی كۆتایی. ئه‌م ئێشه ده‌توانرێ به ڕێگه‌یه‌ك و شێوه‌یه‌كی دیكه‌ش جێبه‌جێ بكرێت، چاوه‌ڕوانی بن له داهاتوودا. ئاسۆ نادری. |