پێشه‌كی:
وه‌ك له وتاره‌كه‌ی پێشوودا ئاماژه‌مان پێ دا كه ئه‌م جاره‌یان بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له چۆنێتیی به‌كارهێنانی (Session) بگه‌ین یه‌ك (Application)ی بچوك دروست ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌ڕگانه‌ی ده‌مانه‌وێن به (وشه‌ی تێپه‌ڕبوون Password) پارێزراو بن، بیانپارێزین. له‌م باسه‌دا، شته‌كانی پێشوو دووباره ناكه‌ینه‌وه، ڕاسته‌وخۆ له خواره‌وه كۆده‌كان ده‌نووسین و ڕوونیان ده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌وه‌ی زیاتر لای ئێمه گرنگه لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه له چۆنێتیی شێوازی كاركردنی (Session) بگه‌ین. له كۆتاییی وتاره‌كه‌دا ئه‌و پرۆگرامه بۆ داگرتن هه‌یه، پێویست ناكات هه‌موو ئه‌و كۆدانه بنووسینه‌وه، ده‌كرێ هه‌موو پرۆگرامه‌كه دابگرین.
ئه‌نجامدانی كاره‌كه:
بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كه، ئێمه (٣) په‌ڕگه‌ی (ASP)ی دروست ده‌كه‌ین به‌و شێوه‌یه:
په‌ڕگه‌ی یه‌كه‌م وه‌ك (Login.asp) پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ین، له ناو ئه‌و پهڕگهیدا فۆڕمێك و دوو خانه دروست ده‌كه‌ین.
په‌ڕگه‌ی دووه‌م وه‌ك (Checking.asp) پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ین، له ناو ئه‌و په‌ڕگه‌یه‌دا كۆد ده‌نووسین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سێ ناو له‌گه‌ڵ وشه‌ی تێپه‌ڕبوونی زانی بتوانێ بچێته ژووره، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر به‌كارهێنه‌ر ناو له‌گه‌ڵ وشه‌ی تێپه‌ڕبوونی به هه‌ڵه نووسی ئه‌وه نه‌توانێ بچێته ژووره‌وه.
په‌ڕگه‌ی سێیه‌م وه‌ك (Security.asp) پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ین، هه‌ندێ مه‌رج ده‌نووسین. له‌و په‌ڕگه‌یه‌دا ده‌توانین ئه‌و شتانه هه‌بن كه خۆمان پێمان وایه نهێنین كه‌س نابێ بیانزانێ.
دروستكردنی په‌ڕگه‌ی (Login.asp):
له ناو ئه‌و په‌ڕگه‌یه‌دا فۆرمێك دروست ده‌كه‌ین. ئێمه دوو خانه‌مان پێویسته له ناو فۆرمه‌كه‌دا. به‌و شێوازه‌ی خواره‌وه فۆرمه‌که دروست ده‌که‌ین. پاشان په‌ڕگه‌كه وه‌ک (Login.asp) پاشه‌كه‌وت ده‌که‌ین.

له دێڕی (٧)دا فۆرمه‌كه دروست كراوه. لێره‌دا وه‌ك ده‌بینین شته‌كان وه‌ك هه‌ر ماڵپه‌ڕێكی تره به (HTML) دروست كراوه، شتێكی تازه‌ی تێدا نییه. فۆرمێك، دوو خانه‌ی تێدا دروست كراوه، هه‌روه‌ها بۆ ناردنی ئه‌و شتانه‌ی له ناو خانه‌كان ده‌نووسرێن شێوازی (POST) به‌كار هێنراوه. ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌مان بیر دێنێته‌وه كه ئێمه ده‌توانین به‌هۆی به‌كارهێنانی (Request.Form) ئه‌و دراوه وه‌ربگرین له‌و په‌ڕگه‌یه‌دا كه نووسراوه‌كانی بۆ ده‌چێ، واته‌ی په‌ڕگه‌ی (Checking.asp).
دروستكردنی په‌ڕگه‌ی دووه‌م (Checking.asp):
له په‌ڕگه‌ی دووه‌مدا كۆد ده‌نووسین بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك كه‌سێ ناو له‌گه‌ڵ وشه‌ی تێپه‌ڕبوونی نووسی، پاشان ئه‌و دوگمه‌یه‌ی كه نووسراوه (بچۆ ژووره‌وه) كرته كرا، ئه‌وه چه‌ند فرمانێك ئه‌نجام ده‌درێ، په‌یوه‌یست به‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه ناو له‌گه‌ڵ وشه‌ی تێپه‌ڕبوونی ڕاست نووسیوه یان هه‌ڵه. هه‌موو ئه‌و شتانه له په‌ڕگه‌ی دووه‌مدا ده‌نووسین.

له دێڕی (٦)دا مه‌رجێكمان هه‌یه، هه‌ر كاتێك خانه‌ی (UserName) و خانه‌ی (Password) یه‌كسان بوون به‌و نرخانه‌ی ئێمه نووسیومانن، له دێڕی (٦)دا ئه‌وه یه‌ك (Session)ی (Login) دروست ده‌بێ كه نرخی ئه‌و (Session)ه دانراوه كه یه‌كسانه به (Accepted). له دێڕی (٨)دا یه‌ك (Session)ی تازه دروست ده‌كه‌ین، ئه‌ویش نرخه‌كه‌ی داده‌نێین كه یه‌كسانه به‌و نرخه‌ی كه له خانه‌ی (UserName) ده‌نووسرێ.
له دێڕی (٩)دا (Response.Redirect) بهكاردێنین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هات و ئه‌و مه‌رجه‌ی له دێڕی (٦)دا هاته دی، به‌كارهێنه‌ر ببات بۆ په‌ڕگه‌یه‌كی تر، لێره‌دا به‌كارهێنه‌ر ده‌بات بۆ په‌ڕگه‌ی به‌ناوی (Security.asp). كه‌واته ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌ك ناو بنووسین (Zkurd)، هه‌روه‌ها وه‌ك وشه‌ی تێپه‌ڕبوون بنووسین (12345678)، مه‌رجه‌كه دێته دی، ئه‌و كاتیش دوو (Session) دروست ده‌بن و كۆده‌كه ڕاسته‌خۆ ده‌مانبات بۆ په‌ڕگه‌ی (Security.asp)، كه په‌ڕگه‌یه‌كی پارێزراوه.
له دێڕی (١٠) ده‌نووسین (Else)، ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رجه‌ی له دێڕی (٦)دا نووسرا، نه‌هاته دی، ئه‌وه بنووسرێ: (به‌داخه‌وه)، (دووباره هه‌وڵ بده‌وه). هه‌روه‌ها له دێڕی (١٣)دا كۆتایی بۆ مه‌رجه‌كه دێنین.
له دێڕی (١٤)دا مه‌رجێكی تازه ده‌نووسین، ئه‌و مه‌رجه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه بتوانین هه‌ر كاتێك خۆمان ویستمان كۆتایی به‌و (Session)ه بێنین كه له سه‌ره‌تاوه دروستمان كرد، واته ئه‌گه‌ر ویستمان بچینه ده‌ره‌وه، له‌و په‌ڕگه‌یه‌ی كه به وشه‌ی تێپه‌ربوون پارێزراوه. لێره‌دا ئێمه به‌و شێوه‌یه مه‌رجه‌كه‌مان ده‌نووسین، ئه‌گه‌ر هات و له‌و شوێنه‌ی پڕۆتۆكۆڵی (http)ی لێ ده‌نووسین، واته له‌و شوێنه‌ی ئه‌دره‌سی ماڵپه‌ڕی لێ ده‌نووسین، (Derewer) یه‌كسان بوو به (Derewe) ئه‌وه فرمانی كۆتاییهێنان به (Session) ئه‌نجام بدرێ. بۆ ئه‌وه‌ش شێوازی (Abandon) به‌كار دێنین وه‌ك له بابه‌تی پێشوودا باسمان كرد كه ده‌توانین به‌و شێوازه هه‌ر كاتێك خۆمان بمانه‌وێ كۆتایی به (Session) بێنین، (Session)ه‌كان بكوژین!
دروستكردنی په‌ڕگه‌ی سێیه‌م (Security.asp):
له په‌ڕگه‌ی سێ‌دا ته‌نها مه‌رجێك ده‌نووسین بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها ئه‌گه‌ر (Session)ی (Login) یه‌كسان بوو به (Accepted)، ئه‌وه بتوانرێ ئه‌و په‌ڕگه‌یه بكرێته‌وه كه به وشه‌ی تێپه‌ڕبوون پارێزراوه. كه‌واته به‌كورتی ده‌توانین بلێین: هه‌ر كاتێ كه‌سێ وشه‌ی تێپه‌ربوون له‌گه‌ڵ ناوه‌كه‌ی زانی ئه‌وه (Session)ی (Login) یه‌كسان ده‌بێ به (Accepted)، ئه‌و كاتیش ده‌توانێ ئه‌و په‌ڕه‌یه بكاته‌وه كه نهێنییه و پارێزراوه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و مه‌رجه‌ی له په‌ڕه‌ی سێ‌دا ده‌ینووسین ده‌كرێ له هه‌ر په‌ڕه‌یه‌ك له په‌ڕه‌كانی سه‌ر ڕاژهكارهدا به‌كار بهێنرێ كه خۆمان بمانه‌وێ به (وشه‌ی تێپه‌ڕبوون Password) پارێزراو بێ.

له دێڕی (٧) مه‌رجێك ده‌نووسین. مه‌رجه‌كه به‌و شێوه‌یه ده‌نووسین: ئه‌گه‌ر (Session)ی (Login) یه‌كسان نه‌بوو به (Accepted)، ئه‌وه ڕاسته‌وخۆ كۆده‌كه ده‌مانبات بۆ په‌ڕگه‌ی (Login.asp). له دێڕی (٩)دا مه‌رجه‌كه كۆتاییی دێ. كه‌واته لێره‌دا ده‌بینین كه ئه‌گه‌ر (Session)ی (Login) یه‌كسان بوو به (Accepted)، ئه‌وه كۆده‌كه ڕاسته‌وخۆ نامانبات بۆ په‌ڕگه‌یه‌كی تر، ئه‌وكات به‌خێرهاتنمان ده‌كات و پێمان ده‌ڵێ: (به‌خێرهاتی). ئه‌وه‌ش له دێڕی (١١)دا نووسراوه.
له دێڕی (١٣)دا به‌سته‌رێك ده‌نووسین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بچینه ده‌ره‌وه. هه‌ر كاتێك به‌سته‌ری (بچۆ ده‌ره‌وه)، كرته كرا، ئه‌وه له‌و شوێنه‌ی پڕۆتۆكۆڵی (http)ی لێ ده‌نووسین، ئه‌وه (Derewe) یه‌كسان ده‌بێ به (Derewe)، ئه‌و كاتیش (Session)ه دروستكراوه‌كان ده‌كوژرێن، نامێنن. پاشان په‌ڕگه‌كه وه‌ك (Security.asp) پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ین.
پوخته‌ی ئه‌م وتاره:
پوخته‌ی باسی ئه‌م جاره‌مان نووسینی هه‌ندێ كۆدی (ASP) بوو، بۆ چۆنێتیی پاراستنی په‌ڕگه‌یه‌كی (ASP) به (وشه‌ی تێپه‌ڕبوون Password) پارێزرا بێ. دیاره هه‌موومان ئاگادارین كۆمه‌ڵێ شێوازی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ بتوانێ ئه‌و شتانه بپارێزێ كه مرۆڤ خۆی ده‌یهه‌وێ. كام شێوازه باشتره پرسیارێكی تره، لێره‌دا ئه‌وه‌ی زیاتر مه‌به‌سته ئه‌وه‌یه له چۆنێتییی شێوازی كاركردن و چۆنێتیی دروستكردنی (Session) تێ بگه‌ین.