پاشه‌كه‌وتكردنی دراوه‌ له‌ بنكه‌یه‌كی دراوه‌ به‌ ته‌كنیكی (ASP)

پێشه‌كی 
ئه‌م جاره‌ باسی چۆنێتیی پاشه‌كه‌وتكردنی نووسراوه‌ ده‌كه‌ین له‌ بنكه‌ی دراوه‌. بابه‌تی پێشتر ده‌رباره‌ی چۆنێتیی به‌ستنه‌وه‌ی (بنكه‌ی دراوه Database) بوو، وه ‌هه‌روه‌ها چۆنێتیی خوێندنه‌وه‌ی نووسراوه‌كانی بنكه‌ی دراوه‌ باس كرا. ئێمه‌ بنكه‌یه‌كی دراوه‌مان هه‌یه‌ له‌ژێر ناوی (Guestbook.mdb) و خشته‌ی بنكه‌ی دراوه‌كه‌ش ناوی (Xishte)یه‌، له‌ناو خشته‌كه‌دا خانه‌یه‌كمان هه‌یه‌ به‌ ناوی (Naw). جا ئێمه‌ له‌ خواره‌وه‌ باسی چۆنێتیی پاشه‌كه‌وتكردنی نووسراوه‌ ده‌كه‌ین له‌ بنكه‌ی دراوه‌. هه‌ڵبه‌ت بێگومان ته‌كنیكی (ASP) ئه‌وه‌نده‌ پێشكه‌تووه‌ كه‌ شێواز زۆرن بۆ پاشه‌كه‌وتكردنی دراوه‌. به‌‌ڵام ئه‌و شێوازه‌ی ئێمه‌ لێره‌ باسی ده‌كه‌ین شێوازێكی زۆر ئاسانه‌. خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ بتوانین به‌ شێوه‌یه‌كی ڕێكوپێك به‌ ته‌كنیكی (ASP) ئامانجه‌كانی خۆمان بپێكین.بۆ كاراسانی له‌ تێگه‌یشتنی ئه‌م بابه‌ته‌، كاره‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌ دوو به‌ش. به‌شی یه‌كه‌م بۆ دروستكردنی‌ فۆرمێك، به‌شی دووه‌می كاره‌كه‌مان بریتی ده‌بێ له‌ نووسینی كۆد و‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی كۆده‌كه‌.

به‌شی یه‌كه‌م:
له‌ به‌شی یه‌كه‌می كاره‌كه‌ماندا فۆرمێك دروست ده‌كه‌ین، خانه‌یه‌كیش له‌ناو فۆرمه‌كه‌دا دروست ده‌كه‌ین، ناوی خانه‌ی فۆرمه‌كه‌ ده‌گۆڕین بۆ (Naw). هه‌ڵبه‌ت زۆر گرنگه‌ ناوی خانه‌ی فۆرمه‌كان یه‌كسان بێ له‌گه‌ڵ ناوی خانه‌ی ناو خشته‌ی بنكه‌ی دراوه‌كه‌، بۆ ئه‌وه‌ی كاراسانی بۆ خۆمان بكه‌ین، ئه‌گه‌رنا مه‌رج نییه‌.ئه‌مه‌ كۆدی فۆرمه‌كه‌یه‌ له‌ خواره‌وه‌، تۆ ئه‌م كۆده‌ بنووسه‌وه‌ یان له‌به‌ری بگره‌وه‌، پاشان له‌ژێر ناوی (Submit.asp) پاشه‌كه‌و‌تی بكه‌. 
<form method=”POST” action=”Add.asp”>
Name:<br><input type=”text” size=”30″ name=”Naw”><br>
<input type=”submit” value=”Submit”>
</form>
له‌ سه‌ره‌وه‌ كۆدی فۆرمه‌كه‌ نووسراوه‌. ئه‌و فۆرمه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بتوانین نووسراوه‌ له‌ناو خانه‌ی فۆرمه‌كه‌دا بنووسین وه‌ پاشان له‌ دوای كرته‌كردنی دوگمه‌ی (Submit) نووسراوه‌كان بخرێنه‌ ناو بنكه‌ی دراوه‌كه‌.

به‌شی دووه‌م:
كۆد ده‌نووسین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ڕاژه‌كاره‌كه بڵێین كه‌ ئه‌و نووسراوانه‌‌ی ناو خانه‌ی فۆرمه‌كه‌ له‌ بنكه‌ی دراوه‌كه‌ پاشه‌كه‌وت بكرێ. ئه‌و كۆده‌ له‌ په‌ڕه‌یه‌ك ده‌نووسین و پاشان له‌ژێر ناوی (Add.asp) پاشه‌كه‌وتی ده‌كه‌ین. ئه‌مه‌ كۆده‌كه‌‌یه‌ تۆ خۆت بینووسه‌وه‌:
www.zkurd.org

ڕوونكردنه‌وه‌ی كۆده‌كه‌‌:
له‌ به‌شه‌كانی پێشوودا ده‌رباره‌ی چۆنێتیی خوێندنه‌وه‌ی نووسراوه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی بنكه‌ی دراوه‌ هه‌ندێ كۆد نووسران و ڕوون كراونه‌ته‌‌وه‌، بۆیه‌ زۆربه‌ی كۆده‌كان لێره‌شدا به‌كار هاتوون و دووباره‌ن، كه‌واته‌‌ لێره‌دا به‌شی هه‌ره‌ زۆری كۆده‌كان ڕوون كراونه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ دووباره‌ به‌ درێژی باسیان ناكه‌ینه‌وه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ تازه‌یه‌ له‌ خواره‌وه‌ باسی ده‌كه‌ین و ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه‌.له‌ دێڕی (١) بۆ دێڕی (٥) شتێكی تازه‌ نییه‌. ئێمه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ده‌ستمان به‌ دروستكردنی (Object)ێ كردووه‌، لێره‌دا (X) به‌كار هاتووه‌،‌ دواتر له‌ دێڕی (٣) بنكه‌ی دراوه‌كه‌مان كردۆته‌وه‌ و‌ شوێنی بنكه‌ی دراوه‌كه‌شمان دیاری كردووه، له‌ دێڕی (٤)، (ته‌ن Object)ێكی تازه‌ درووست كراوه به‌ناوی (R). 

له‌ دێڕی (٨) شتێكی تازه‌ هه‌یه: (R.AddNew ). لێره‌دا شێوازێ به‌كار هاتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ بنكه‌ی دراوه‌كه‌ بڵێین كه‌ ئێستا دێڕێكی تازه‌ ده‌ست پێ ده‌كا، كه‌واته‌ به‌هۆی به‌كارهێنانی (AddNew) ده‌توانین نووسراوه‌كانی خانه‌ی فۆرمه‌كه‌ له‌ بنكه‌ی دراوه‌كه‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌ین. له‌ دێڕی (١٠)، چوونكه‌ ئێمه‌ له‌ سه‌ره‌وه (R.AddNew )مان‌ به‌‌كار هێناوه‌ ده‌بێ ڕوونی بكه‌ینه‌وه‌ ئاخۆ چیمان ده‌وێ كه‌ له‌ بنكه‌ی دراوه‌كه‌ پاشه‌كه‌وت بكرێ. بۆیه‌ له‌ دێڕی (١٠) نووسراوه‌،www.zkurd.org. كه‌واته‌ ڕوون كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ نووسراوه‌كانی ناو ئه‌و خانه‌یه‌ی ناوی نراوه‌ (Naw) له‌ بنكه‌ی دراوه‌كه‌ پاشه‌كه‌وت بكرێن.له‌ دێڕی (١٢)، نووسراوه (R.Update) ئه‌وه‌ بۆ (نوێكردنه‌وه update)‌یه،‌‌ له‌ دوای پاشه‌كه‌وتبوونی نووسراوه‌كه‌، له‌ دێڕێ (١٣) و (١٤) هه‌ردوو (Recordset) و (Conncetion) داخراون.

له‌ دێڕی (١٧)، شتێكی تازه‌ هه‌یه: (Response.redirect) بۆ ئه‌وه‌یه‌‌ له‌ دوای پاشه‌كه‌وتبوونی نووسراوه‌كان له‌ بنكه‌ی دراوه‌كه،‌ ڕاسته‌وخۆ بچێته‌ سه‌ر په‌ڕه‌‌‌یه‌كی تر. ده‌كرێ په‌ڕه‌یه‌ك بێ كه‌ له‌ دوای پاشه‌كه‌وتبوونی نووسراو‌ه‌كان به‌ نووسه‌ره‌كه‌‌ بڵێت: “نووسراوه‌كانت پاشه‌كه‌وت بوون” یان له‌وانه‌یه‌ په‌ڕه‌یه‌ك بێ بۆ خوێندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و نووسراوه‌یه‌ی خۆت پاشه‌كه‌وتت كردووه‌. كه‌واته دێڕی (١٧) بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ دوای به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی فرمانی پاشه‌كه‌وتبوون، بمانبا بۆ په‌ڕه‌یه‌كی تر.
تۆ خۆت په‌ڕه‌یه‌ك دروست بكه‌ و‌ له‌ژێر ناوی (Default.asp) پاشه‌كه‌وتی بكه‌.

له‌ په‌ڕه‌كه‌دا بنووسه:‌ (سوپاس، په‌یامه‌‌كه‌ت پاشه‌كه‌وت كرا)، یان هه‌رشتێ تر بنووسه‌ كه‌ خۆت ئه‌ته‌وێ!

پوخته‌ی بابه‌ته‌كه‌:
پاشه‌كه‌وتكردنی نووسراوه‌ له‌ بنكه‌ی دراوه‌ زۆر گرنگه، بۆ نموونه:‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ته‌ماشای ماڵپه‌ڕی زانستپه‌روه‌رانی كورد بكه‌ین ده‌بینین كه‌ ناوی هه‌موو ئه‌ندامان، له‌ ناو بنكه‌یه‌كی دراوه‌ پاشه‌كه‌وت كراوه‌.‌ ئه‌و ناوانه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامه‌كانه‌وه‌ خۆیان نووسراون، كه‌واته‌ به‌هۆی به‌كارهێنانی بنكه‌ی دراوه‌ و به‌ نووسینی كۆدی (ASP) ده‌توانین ڕێگه‌ به‌ هه‌موو خه‌ڵكی بده‌ین كه‌ بتوانن له‌ ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌وه‌، ببنه‌ ئه‌ندام، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار بنووسن و هتد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *