پێشه‌كی
له‌م به‌شه‌دا باسی شێوازێكی زۆر زۆر ئاسان ده‌كه‌ین بۆ چۆنێتیی پاشه‌كه‌وتكردنی نووسراوه له بنكه‌یه‌كی دراوه له‌سه‌ر (ڕاژه‌كار server)ێ. هه‌ڵبه‌ت شێواز زۆر هه‌ن، به‌ڵام ده‌ڵێی چی كه بڵێم شێوازێ زۆر ئاسان هه‌یه بۆ پاشه‌كه‌وتكردنی نووسراوه له (بنكه‌ی دراوه databas) بێ ئه‌وه‌ی هیچ كۆد بنووسیت. ئه‌وانه‌ی ئه‌ی ئێس پی ده‌خوێنن ئه‌گه‌ر له قوتابخانه ئه‌ركی ئه‌وه‌یان پێ بسپێردرێ كه بنكه‌یه‌كی دراوه دروست بكه‌ن بۆ نموونه: بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان ده‌كه‌ن بتوانن نووسراوه‌كانیان (پاشه‌كه‌وت save) بكه‌ن. من ده‌زانم تۆ یه‌كسه‌ر بیرت بۆ نووسینی كۆد ده‌چێ، به‌ڵام لێره بێ ئه‌وه‌ی هیچ جۆره كۆدێ بۆ خۆمان بنووسین ئه‌و كاره ده‌كه‌ین.
پێش هه‌موو شتێ ده‌مه‌وێ بنووسم كه ده‌بێ ئه‌م كاره له‌سه‌ر ڕاژه‌كارێ ئه‌نجام بده‌ین كه پشتیوانی له ئه‌ی ئێس پی بكا و، بتوانین ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان به به‌رنامه‌ی (FrontPage) بكه‌ینه‌وه.
بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كه دوو به‌رنامه‌ی (Microsoft Access) و (FrontPage) به‌كار دێنین، مه‌رج نییه پێشتر به‌رنامه‌ی (Frontpage)ت به‌كار هێنابێ. ئێمه كاره‌كه ده‌كه‌ینه دوو به‌ش، به‌شی یه‌كه‌م بۆ دروستكردنی بنكه‌ی دراوه‌كه و، به‌شی دووه‌م بۆ به‌ستنه‌وه‌ی بنكه دراوه‌كه به په‌ڕه‌یه‌كی ئه‌ی ئێس پی.
به‌شی یه‌كه‌م:
بنكه‌یه‌كی دراوه دروست ده‌كه‌ین و له‌ژێر ناوی (Binke.mdb) پاشه‌كه‌وتی ده‌كه‌ین و خشته‌ی بنكه‌ی دراوه‌كه‌ش له‌ژێر ناوی (Xishte) پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ین. پاشان سێ خانه‌مان له‌ناو خشته‌ی بنكه‌ی دراوه‌كه ده‌وێ، به‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه:
خانه‌ی یه‌كه‌م: ناوی خانه، (ID)، جۆری دراوه‌ژمێره‌ر.
خانه‌ی دووه‌م: ناوی خانه، (Naw), جۆری دراوه ده‌كه‌ینه (ده‌ق Text) و نرخی (Field Size) خۆی (٥٠)یه به‌ڵام ئێمه ده‌یگۆڕین بۆ (٢٥٠).
خانه‌ی سێ: ناوی خانه، (Peyam), جۆری (دراوه data) ده‌كه‌ینه ( Memo).
پاشان بنكه‌ی دراوه‌كه بخه سه‌ر ڕاژه‌كاره‌كه!
به گواستنه‌وه‌ی بنكه‌ی دراوه‌كه بۆ سه‌ر ڕاژه‌كاره‌كه كۆتایی به به‌شی یه‌كه‌می كاره‌كه‌مان دێ.
به‌شی دووه‌م:
دروستكردنی فۆرم و به‌ستنه‌وه‌ی به بنكه‌ی دراوه.
له به‌شی دووه‌مدا په‌ڕه‌یه‌ك دروست ده‌كه‌ین وه فۆرمێكی تێدا دروست ده‌كه‌ین به دوو خانه‌وه، وه پاشان له‌ژێر ناوی (Addform.asp) پاشه‌كه‌وتی ده‌كه‌ین. ئێمه له فۆرمه‌كه‌دا یه‌ك (Textbox) وه یه‌ك (Text area) دروست ده‌كه‌ین.
بۆ درووستكردنی په‌ڕه‌كه به‌و شێوه‌یه بكه:
بۆ دروستكردنی فۆرمه‌كه ئه‌وه‌ڵ به‌رنامه‌ی (FrontPage) ده‌كه‌ینه‌وه، پاشان ئه‌م خاڵانه ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
(١) له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی به‌رنامه‌كه (په‌ڕگه File)، پاشان (تازه New) كرته ده‌كه‌ین، په‌ڕه‌یه‌كی تازه ده‌كه‌ینه‌وه.
(٢) (Insert) پاشان (Form) و دووباره (Form) كرته ده‌كه‌ین، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه.

٣- دووباره (Insert) پاشان (Form) وه دووباره (Form) هه‌روه‌ها دواتر (Textbox) كرته بكه پاشان ناوه‌كه‌ی بگۆڕه بۆ (Naw)، واته ناوی خانه‌كه ده‌گۆڕین بۆ (Naw).
تێبینی: بۆ گۆڕینی ناوی خانه‌كه دوو جار كرته له‌سه‌ر خانه‌كه ده‌كه‌ین. پاشان له‌و شوێنه‌ی كه نووسراوه (ناو Name) ده‌نووسین (Naw) و پاشان (OK) كرته ده‌كه‌ین.
٤- دووباره (Insert) پاشان (Form) وه دووباره (Form) هه‌روه‌ها دواتر (Text area) كرته ده‌كه‌ین، دواتر ناوه‌كه‌ی بگۆڕه بۆ (Peyam).
به ئه‌نجامدانی خاڵی (٤) دروستكردنی فۆڕمه‌كه كۆتاییی دێ. ئێستا فۆڕمه‌كه به‌و شێوه‌یه ده‌ر ده‌چێ.

٥- له‌سه‌ر یه‌كێ له خانه‌كان، لای ڕاستی مشكی كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان كرته ده‌كه‌ین، پاشان (Form Properties ) كرته ده‌كه‌ین.
٦- ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه ڕوونی بكه‌ینه‌وه ئاخۆ ئێمه ده‌مانه‌وێ له كوێ نووسراوه‌ی ناو فۆڕمه‌كان پاشه‌كه‌وت بكرێ. ئێمه بنكه‌یه‌كی دراوه‌مان هه‌یه كه‌واته بێگومان ده‌بێ نووسراوه‌كانیش له‌وێدا پاشه‌كه‌وت بكه‌ین. بۆیه ئێمه ئه‌وه‌ی كه نووسراوه (بنێره بۆ بنكه‌ی دراوه Send to database) نیشانه ده‌كه‌ین.
٧- ئێستا هه‌ر له‌وێ كه‌مێ له خوارتر نووسراوه (Options) ئێمه ئه‌وه كرته ده‌كه‌ین.
٨- (Add Connection) كرته ده‌كه‌ین.
٩- پاشان ئه‌م جاره‌یان (Add) كرته بكه.
١٠- پاشان ناوێ بۆ بنكه‌ی دراوه‌كه ده‌نووسین، خۆی ستاندارد ناوێكی بۆ ده‌نووسرێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ ده‌خوازیت ده‌كرێ ناوه‌كه بگۆڕیت، دواتر (File or folder in current web site) نیشانه ده‌كه‌ین، وه دواتر (Browser) كرته ده‌كه‌ین.
١١- بنكه‌ی دراوه‌كه, (Binke.mdb) ده‌دۆزینه‌وه پاشان نیشانه‌ی ده‌كه‌ین و (OK) كرته بكه.
١٢- ئه‌گه‌ر له دوای ئه‌نجامدانی خاڵی (١١) نیشانه‌ی پرسیار (؟) له ته‌نیشت بنكه‌ی دراوه‌كه هه‌بوو ئه‌وه (Verify) كرته بكه، ئه‌و كات نیشانه‌كه‌ی ده‌گۆڕدرێ.
١٣- دواتر (OK) كرته ده‌كه‌ین.
١٤- بۆ ئه‌وه‌ی نووسراوه‌ی هه‌ر خانه‌یه‌كی فۆڕمه‌كه بچێته ناو خانه‌كانی خشته‌ی بنكه‌ی دراوه‌كه، هه‌ر خانه و به خانه‌ی تایبه‌تی خۆی ده‌به‌ستینه‌وه. خانه‌ی (Naw) له بنكه‌ی دراوه‌كه به خانه‌ی (Naw) له خانه‌ی فۆڕمه‌كه‌دا ده‌به‌ستینه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ش (Saved Fields) كرته ده‌كه‌ین.
١٥- پاشان (Naw) دوو جار كرته ده‌كه‌ین ئه‌و كات با خانه‌ی ناو فۆڕمه‌كه یه‌كسان بێ به خانه‌كانی ناو خشتی بنكه‌ی دراوه‌كه، وه دواتر به هه‌مان ده‌ستوور دوو جار (Peyam) كرته ده‌كه‌ین.

١٦- پاش ئه‌نجامدانی ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه ئێستا، ده‌بێ بۆ ته‌واوكردنی كاره‌كه (OK) كرته بكه‌ین.
١٧- دوای ته‌واوكردنی كاره‌كه، ئێمه ئه‌و په‌ڕه‌ی فۆڕمه‌كه‌ی تێدایه (پاشه‌كه‌وت Save)ی ده‌كه‌ین. بۆ پاشه‌كه‌وتكردنیش له به‌شی سه‌ره‌وه (په‌ڕگه File) كرته ده‌كه‌ین، پاشان ئه‌وه‌ی كه نووسراوه (پاشه‌كه‌وت Save) كرته ده‌كه‌ین، ئێمه په‌ڕه‌كه له‌ژێر ناوی (Addform.asp) پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ین.
كورته‌ی بابه‌ته‌كه:
ڕاسته كۆمه‌ڵێ شێوازی هه‌مه‌جۆر هه‌یه بۆ پاشه‌كه‌وتكردنی دراوه له بنكه‌ی دراوه له‌سه‌ر ڕاژه‌كار. هه‌ندێ كه‌س حه‌زیان له نووسینی كۆد نییه یان ناخوازن فێری بن به‌ڵام ئه‌وان به دڵه‌وه ده‌یانه‌وێ به‌بێ ئه‌وه‌ی كۆد بنووسن بتوانن نووسراوه له بنكه‌ی دراوه پاشه‌كه‌وت بكه‌ن. خۆشی بۆ ئه‌و كه‌سانه، ده‌كرێ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ جۆره كۆدێ بزانین ئه‌م كاره بكه‌ین. هه‌ڵبه‌ت بێگومان ده‌كرێ بێ ئه‌وه‌ی هیچ جۆره كۆدێ بنووسین، نووسراوه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی ناو بنكه‌ی دراوه‌ش بخوێنینه‌وه.