پێشه‌کی
زۆر جارێک به هۆی ئه‌وه‌ی که کۆمپیوته‌ر فۆرمات ده‌کرێت و سه‌ر له نوێ سیسته‌می بۆ داده‌مه‌زرێته‌وه، ناسینه‌وه‌ی (وه‌گه‌ڕخه‌ر /Deriver )ه‌كانی ئه‌و کۆمپیوته‌ره له لایه‌ن (ویندۆز) ـه‌وه، هه‌موو کات کارێکی ئاسان نابێت و له زۆربه‌ی کاتدا پێویست ده‌کات که به‌کارهێنه‌ر به دوای پرۆگرامه‌کانی وه‌گه‌ڕخه‌ره‌کان بگه‌ڕێت و ئه‌وه‌ش بۆ هه‌موو که‌س کارێکی ئاسان نییه.
من له‌م بابه‌ته‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م:
١- چۆنێتیی پاڵپشتکردنی ئه‌و وهگهڕخهرانهی که ئێستا له سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت دامه‌زراون و بێ کێشه کار ده‌که‌ن،
٢- چۆنێتیی سووتاندنیان بۆ سه‌ر سیدی.
٣- پاشان به‌کار هێنانه‌وه‌یان پاش فۆرمات شی ده‌که‌مه‌وه. هیوادارم سوودی هه‌بێت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که سی‌دیی تایبه‌تییان نییه به پرۆگرامه‌کانی وه‌گه‌ڕخه‌ری کۆمپیوته‌ره‌کانیان و له ڕێی ئه‌م بابه‌ته‌وه بتوانن سی‌دیی پێویست دروست بکه‌ن و له داهاتوودا سوودی لێ ببینن.
پرۆگرامی به‌کاربراو
له‌م بابه‌ته‌دا دوو پرۆگرام به‌کار ده‌برێت:
١- پرۆگرامی WinDriver Ghost که ده‌توانی لێره
بۆ دایبگریت و بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی به‌کاری ببه‌یت و پاشان بیکڕیت.
٢- پرۆگرامی نێرۆ بۆ سووتاندنی ئه‌و پاڵپشته‌ی که له پرۆگرامه‌کانی ئێستای وه‌گه‌ڕخه‌ره‌کان دروست ده‌بێت.
پاش داگرتن و دامه‌زراندنی پرۆگرامی WinDriver Ghost، پرۆگرامی ناوبراو بکه‌وه.
کاری WinDriver Ghost ئه‌وه‌یه که زانیاریی ته‌واو و دروست سه‌باره‌ت به پرۆگرامی وه‌گه‌ڕخه‌ره‌کانی نێو کۆمپیوته‌ره‌که‌ت کۆ بکاته‌وه و پاشان له شوێنێکی دیاریکراو دا پاشه‌که‌وتیان بکات.
پێش کارکردن له‌گه‌ڵ پرۆگرامه‌که‌دا پێم باشه بوخچه‌یه‌ک له شوێنێکی کۆمپیوته‌ره‌که‌ت دروست بکه‌یت به ناوی My Drivers بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو زانیاریی وه‌گه‌ڕخه‌ره‌کان به شێوه‌یه‌کی خاوێن و ڕێکوپێک له‌وێدا پاشه‌که‌وت بکرێن.
پاش کردنه‌وه، کرته بکه سه‌ر Collect All بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو پرۆگرامه‌کانی وه‌گه‌ڕخه‌ره‌کان له‌گه‌ڵ زانیارییه‌کانیان.
پاشان له لیسته‌ی Make دا Make All کرته بکه بۆ پاشه‌که‌وتکردنی ئه‌و زانیارییه کۆکراوانه.
پێویست ده‌کات که شوێنێک هه‌ڵبژێری بۆ پاشه‌که‌وتکردنی زانیارییه‌کان تێیدا، بۆیه بوخچه‌ی My Drivers هه‌ڵبژێره که پێشتر دروستت کرد.
په‌یامێک دێته پێشه‌وه که ده‌ڵی گه‌ر ویستت واز بێنی له‌و کرداره، ده‌توانی کرته له Stop بکه‌یت. OK کرته بکه و ئه‌و په‌یامه دابخه.
پاشان چاوه‌ڕێ به تا پاشه‌که‌وتکردنی هه‌موو زانیارییه‌کان به سه‌رکه‌وتوویی کۆتاییی پێ دێت. پاش ته‌واوبوون به سه‌رکه‌وتوویی په‌یامێکی وه‌ک ئه‌وه‌ی خواره‌وه دێته پێشه‌وه.
جارێکی دیکه OK کرته بکه.
به‌و شێوه‌یه گه‌ر چاوێک بکه‌یت له بوخچه‌ی My Drivers ده‌بینی که چه‌ندین بوخچه‌ی تێدا دروست بووه و هه‌ر یه‌که له‌و بوخچانه زانیاریی وه‌گه‌ڕخه‌رێکی له‌خۆ گرتووه.
سووتاندن بۆ سه‌ر سیدی.
گه‌ر ویندزۆ XP به‌کار دێنی، ده‌توانی زۆر به‌ئاسانی وه‌ک له‌م بابه‌ته‌دا ڕوون کراوه‌ته‌وه، بوخچه‌ی My Drivers بسووتێنیته سه‌ر سیدییه‌ک.
گه‌ر ویندۆز XP به‌کار ناهێنیت، ده‌توانی پرۆگرامی نێرۆ به‌کار ببه‌یت و به‌چه‌ند ههنگاوێکی کورت په‌ڕگه‌کان بسووتێنیته سه‌ر سیدی.
په‌ڕگه سووتاندنه‌که له‌گه‌ڵ وه‌شانی شه‌شه‌می پرۆگرامی نێرۆدا جێبه‌جێ کراوه.
Nero Burning Rom بکه‌وه، پاشان CD-Rom وه‌ک پرۆژه‌ی کار هه‌ڵبژێره،
New کرته بکه بۆ کردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی کاری دیاریکراو.
پاشان په‌نجه‌ره‌یه‌کی وه‌ک ئه‌وه‌ی خواره‌وه ده‌کرێته‌وه.
له به‌شی ڕاستدا بوخچه‌ی My Driver ده‌ستنیشان بکه.
پاشان ڕایبکێشه بۆ به‌شی چه‌پ و بۆ سه‌ر ناوی سیدییـهکه له به‌شی چه‌پدا.
بۆ سووتاندن کرته بکه له‌سه‌ر دووگمه‌ی Burn The Current Compilation. واته ژماره 4.
له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ی که ده‌کرێته‌وه، جارێکی دیکه Burn کرته بکه، چاوه‌ڕوان به تا ته‌واوبوونی پرۆژه‌ی سووتاندن به سه‌رکه‌وتوویی.
په‌یامێک دێت که ئاگادارت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی که په‌ڕگه‌کان به‌سه‌رکه‌وتوویی سووتێندران، OK کرته بکه.
به‌و شێوه‌یه سیدییهکت دروست کرد که هه‌موو وه‌گه‌ڕخه‌ره‌کانی کۆمپیوته‌ره‌که‌تی له خۆ گرتووه.
سوود پاش فۆرمات
وه‌ک له هه‌وه‌ڵی بابه‌ته‌که‌دا ئیشاره‌م پێداوه، که پاش فۆرمات کردن، سیسته‌م زۆربه‌ی کات توانای ناساندنه‌وه‌ی هه‌موو وه‌گه‌ڕخه‌ره‌کانی نییه. بۆ نموونه پاش فۆرماتکردن که به لای ڕاستی مشکی کۆمپیوته‌ر کرته‌یه‌ک بکه‌یته سه‌ر My Computer و پاشان Properties کرته بکه‌یت، له به‌شی Hardware دا Device Manager کرته بکه.
له په‌نجه‌ره‌ی تایبه‌ت به Device Manager دا ده‌بینی که هه‌ندێک وه‌گه‌ڕخه‌ر هێمای پرسیاریان له ته‌نیشته و به ته‌واوی کار ناکه‌ن. بۆیه پێویست ده‌کات پرۆگرامی وه‌گه‌ڕخستنیان بۆ دابمه‌زرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به لای ڕاستدا کرته‌یه‌ک بکه سه‌ر وه‌گه‌ڕخه‌ر و پاشان Update Driver کرته بکه.
په‌نجه‌ره‌یه‌ک ده‌کرێته‌وه بۆ ده‌ستنیشانکردنی ئه‌و شوێنه‌ی که پرۆگرامه‌کانی تێدایه، ده‌توانی Install From a List Or Specific Location هه‌ڵبژێریت و پاشان Next کرته بکه.
دڵنیا به که خاڵی Search Removable Media چالاک کراوه.
جارێکی دیکه Next کرته بکه و پاش ئه‌وه‌ی که سیسته‌م پرۆگرامی وه‌گه‌ڕخه‌ری دۆزییه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت و ته‌نیا پێویست ده‌کات خۆت چه‌ند کرته‌یه‌کی لێ بکه‌یت.