پێشه‌كی:
له كاتی خوێندنی (ASP)، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی هه‌ندێ پرۆگرامی بچووكمان دروست كرد. ئه‌و پرۆگرامانه ئه‌گه‌رچی ساده‌ن به‌ڵام زۆر سوودیان هه‌یه بۆ تێگه‌یشتن. ئێمه هه‌ر جارێ باسی چۆنێتیی دروستكردنی یه‌كێك له‌و پرۆگرامانه ده‌كه‌ین. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی هیچ بكه‌ین پێمان خۆشه شتێ بڵێین: له كاتی پڕۆگرامكردندا هه‌ركه‌سه و به‌شێوازێ كه خۆی پێی باشه هه‌وڵ ده‌دا پڕۆگرامه‌كه‌ی دروست بكات. زمانی پرۆگرامكردنیش، ئه‌گه‌ر هه‌مان زمانیش به‌كار بێنین شێوازی نووسینی كۆدی پرۆگرامه‌كان له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ده‌گۆڕدرێ. له‌وانه‌یه كه‌سێ زیاتر له كاتی نووسینی مه‌رجدا حه‌ز بكات ته‌نها (if) به‌كار بێنێ، له كاتێكدا هه‌ندێ كه‌س زیاتر پێیان خۆشه (Select Case) به‌كار بێنن، سه‌ره‌نجام، هه‌مان پرۆگرامه، هه‌مان ئه‌ركی هه‌یه،. گرنگ ئه‌وه‌یه پرۆگرامه‌كه ئه‌و كارانه‌مان بۆ بكات كه بۆی دروست كراوه.
پرۆگرامی ئه‌م جاره‌مان چییه؟
پرۆگرامی ئه‌م جاره‌مان بریتی ده‌بێ له پرۆگرامێك كه بتوانێ ژماره‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ژماره‌ی (١٢) كۆ بكاته‌وه. ئه‌وه‌ڵ، خانه‌یه‌ك دروست ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ژماره‌یه‌كی تێدا بنووسین، پاشان هه‌ندێ كۆد ده‌نووسین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ژماره‌یه له‌گه‌ڵ ژماره‌ی (١٢) كۆ بكرێته‌وه. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كه‌سێك ژماره‌ی (٢٠)ی له خانه‌كه‌دا نووسی ئه‌نجامی كۆكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی (٢٠) له‌گه‌ڵ (١٢) بكاته (٣٢).
چۆن ئه‌م كاره بكه‌ین؟
پرۆگرامێكی بچووك بێگومان هیچ كێشه‌یه‌ك نییه، ئێمه ئێستا كه ده‌زانین (گۆڕاو variable) چییه و چۆن دروستی ده‌كه‌ین، ده‌زانین چۆن مه‌رجه‌كان بنووسین، ده‌زانین چۆن فۆڕمێك و خانه‌یه‌كی تێدا دروست بكه‌ین، زۆر باشه، كه‌واته ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و پرۆگرامه بچووكه بنووسین.
ئه‌نجامدانی كاره‌كه
بۆ دروستكردنی ئه‌و پرۆگرامه، پرۆگرامی (Notepad) یان هه‌ر پڕۆگرامێكی تری له‌و شێوه‌یه، ده‌كه‌ینه‌وه، یه‌ك فۆڕمی تێدا دروست ده‌كه‌ین دواتر كۆده‌كه‌ی به‌و شیوه‌یه‌ی خواره‌وه تێدا ده‌نووسین، دواتر ئه‌و په‌ڕه‌یه وه‌ك (index.asp) پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر كه‌سێ دواتر بخوازێ ده‌كرێ [ داڕشتن Design] ێكی جوانیش بۆ ئه‌و پڕۆگرامه بچووكه بكات. له خواره‌وه هه‌نگاو به هه‌نگاو كاره‌كان ده‌كه‌ین:
دروستكردنی فۆڕمێك و خانه‌یه‌ك
پێش هه‌موو شتێك فۆڕمێك و خانه‌یه‌ك دروست ده‌كه‌ین. به‌و شێوازه كۆدی فۆڕمه‌كه ده‌نووسین:
<form method="Get" action="index.asp">
<input type="text" name="jimare" size="11"><br>
<input type="submit" value=" كو كردنه‌وه "></form>
ئه‌وه‌ی له فۆڕمه‌كه‌دا گرنگه سه‌رنجی بده‌ین ئه‌مانه‌ن: یه‌كه‌م، ده‌بینین (شێواز Mathod)ی (Get) ده‌نووسین. بیرمان نه‌چێ (Get) ده‌نووسین، ئه‌وه‌ش بێگومان ده‌بێ (Request.QueryString) بنووسین بۆ هێنانی ئه‌و ژمارانه‌ی له ناو خانه‌ی فۆڕمه‌كه‌دا ده‌نووسرێن. پاشان (action)، ئه‌و په‌ڕه‌یه ده‌نووسین كه نووسراوه‌ی ناو خانه‌ی فۆڕمه‌كه‌ی بۆ ده‌چێ، هه‌روه‌ها ئێمه هه‌مان په‌ڕه به‌كار دێنین كه سه‌رجه‌م كۆده‌كانی تریشی تێدا ده‌نووسین، واته په‌ڕه‌ی (index.asp). پاشان ناوی خانه‌كه‌ش، ئێمه لێره‌دا ده‌نووسین ژماره: (Jimare).
نووسینی كۆده‌كه
كۆدهكهش به‌و شێوه‌یه‌یی خواره‌وه ده‌نووسین، ته‌نها چه‌ند دێڕێكی كه‌م ده‌نووسین. ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه سه‌رنجی بده‌ین چۆنێتیی به‌كارهێنانی گۆڕاو، هه‌روه‌ها نووسینی نرخهكانیشیانه:
<%
Dim VarJimare, VarEncam
VarJimare = Request.QueryString("Jimare")
On Error resume Next
VarEncam = VarJimare + 12
If VarJimare <> "" Then
Response.Write "<h2>" & " ئه‌نجام: " & VarEncam & "</h2>"
End If
%>
سه‌ره‌تا ئه‌و گوڕاوانه ده‌نووسین كه به‌كاریان ده‌به‌ین. گۆڕاوه‌كان ئه‌مانه‌ن: (VarJimare)، (VarEncam). نرخی گۆڕاوی (VarJimare) ده‌نووسین یه‌كسانه به ئه‌و نرخه‌ی كه له خانه‌كه ده‌نووسرێ، واته ئه‌و ژماره‌ی كه له خانه‌ی فۆڕمه‌كه‌دا ده‌نووسرێ. دواتر (On Error resume Next) ده‌نووسین. ده‌بێ بزانین كه پرۆگرامه‌كان وه‌ك مرۆڤ بیر ناكه‌نه‌وه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له جیاتیی ژماره، پیتی (A) له خانه‌كه‌دا بنووسێ، ئه‌وه بێگومان پرۆگرامه‌كه نانووسێ كه ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌كاته (A+1)، به‌ڵكوو هه‌ڵه ڕوو ده‌دات، ڕوونتر بڵێین پڕۆگرامه‌كه ئه‌وه به هه‌ڵه ده‌زانێ. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هه‌ڵانه ڕوو نه‌ده‌ن ده‌توانین به‌و شێوه‌یه: (On Error resume Next) بنووسین.
هه‌روه‌ها نرخی گۆڕاوی (VarEncam) ده‌نووسین یه‌كسانه به گۆڕاوی (VarJimare) كۆی ژماره (١٢). دواتر مه‌رجێك ده‌نووسین، مه‌رجه‌كه‌مان ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر هات و گۆڕاوی (VarJimar) یه‌كسان نه‌بوو به هیچ، واته ئه‌گه‌ر هات خانه‌كه به‌تاڵ نه‌بوو ئه‌وه گۆڕاوی (VarEncam) ئه‌نجام، واته ئه‌نجامی كۆكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ناو خانه‌كه له‌گه‌ڵ ژماره‌ی (١٢) بنووسرێ. پاشان كۆتایی به مه‌رجه‌كه دێنین.
هه‌موو پڕۆگرامه‌كه:
ئه‌وه به‌گشتی هه‌موو پڕۆگرامه‌كه‌یه. ده‌توانین دووباره هه‌مووی بنووسینه‌وه پاشان وه‌ك (index.asp) پاشه‌كه‌وتی بكه‌ین.
<html>
<head>
<meta http-equiv="Content-Type" content="text/html; charset=utf-8">
</head>
<body>
<div align="center">
<h10> ژماره‌یه‌ك بنووسه و پاشان كۆكردنه‌وه كرته بكه </h10>
<!-- Dirûstkirdinî forrmeke.-->
<form method="Get" action="index.asp">
<input type="text" name="jimare" size="11"><br>
<input type="submit" value="كو كردنه‌وه">
</form>
<%
Dim VarJimare, VarEncam
VarJimare = Request.QueryString("Jimare")
On Error resume Next
VarEncam = VarJimare + 12
If VarJimare <> "" Then
Response.Write "<h2>" & " ئه‌نجام: " & VarEncam & "</h2>"
End If
%>
</div>
</body>
</html>
پوخته‌ی ئه‌م وتاره:
وتاری ئه‌م جاره‌مان باسی چۆنێتیی دروستكردنی پڕۆگرامێكه، ئه‌و پڕۆگرمه ده‌توانێ ژماره‌یه‌ك له گه‌ڵ ژماره‌ی (١٢) كۆ بكاته‌وه. مه‌به‌ست له دروستكردنی ئه‌و پڕۆگرمه بچووكانه ته‌نها ئه‌وه‌یه زیاتر له چۆنێتیی نووسینی مه‌رج، دروستكردنی گۆڕاو، هێنانی دراوه‌ی ناو خانه‌ی فۆڕمه‌كه بگه‌ین. هه‌روه‌ها ئه‌مه هه‌نگاوێكیشه به‌ره‌و به‌رهه‌مهێنان، كه مرۆڤ خۆی بتوانێ پڕۆگرام دروست بكات. ده‌توانرێ ئه‌و پڕۆگرامه دابگیردرێت و دواتر بگوازرێته‌وه بۆ سه‌ر (ڕاژه‌كار Server)ێك.
بۆ داگرتنی ئه‌و پڕۆگرامه
ئێره كرته بكه.
هه‌ڵبه‌ت له وتارێكی پێشوودا وه‌ك بیرم دێ باسی (Baby Web Server)مان كرد، ده‌كرێ پڕۆگرامه‌كه له‌وێش تاقی بكرێته‌وه.