په‌ڕگه‌ی نوێ لە فۆتۆشۆپ

ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ چۆنیه‌تی كردنه‌وه‌ی په‌ڕگه‌یه‌كی نوێ له‌ فۆتۆشۆپ دا، هه‌ر وێنه‌یه‌ک كه‌ تۆ له‌ فۆتۆشۆپ دا دروستی ده‌كه‌یت و ده‌ستكاری ده‌كه‌یت، مه‌به‌ستێكی له‌ دواوه‌یه‌ یان بۆ شتێكی تایبه‌ت دروستی ده‌كه‌ی، بۆ نموونه‌ وێنه‌ بۆ وێب و بۆ چاپكردن و هتد…
هه‌ر یه‌ک له‌و جۆره‌ وێنانه‌ پێویستی به تایبه‌تمه‌ندی تایبه‌ت هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ جوانترین و باشترین شێوه‌ به‌ ئه‌نجام بگات.
كردنه‌وه‌ی په‌ڕگه‌یه‌كی نوێ، 
File پاشان New یان Ctrl+N كرته‌ بكه‌، پاشان په‌نجه‌ره‌یه‌كی وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ت بۆ دێته‌ پێشه‌وه‌:

1: Name ناو، له‌وێدا ناوێك ده‌نووسرێ بۆ وێنه‌كه‌.
2: Preset Sizes قه‌باره‌ دیاریكراوه‌كان، لێره‌دا فۆتۆشۆپ بۆ خۆی ئه‌و قه‌بارانه‌ی كه‌ شتێكی دیارین و زۆر به‌كار ده‌برێن دایناون.
3: لێره‌ش دا ده‌توانی بۆ خۆت پانی و به‌رزی بنووسی.
4: Resolution لێره‌دا به‌مانای جوانی و هه‌رچی باشتر كردنی ڕه‌نگه‌كانی وێنه‌ دێت و ده‌بێت به‌ ئینج بێت.
5: Mode شێوه‌ی وێنه‌، لێره‌دا ده‌توانی تایبه‌تمه‌ندیه‌ك بۆ وێنه‌كه‌ت دیاری بكه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ مه‌به‌ستی دروستكردنی وێنه‌كه‌ت بگونجێ، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر بته‌وێ وێنه‌یه‌ک به‌ به‌رهه‌م بێنی كه‌ بۆ ماڵپه‌ڕ و ئیشی له‌و بواره‌ به‌كاری ببه‌ی، ئه‌وه‌ ده‌بێ RGB Color هه‌ڵببژێری.
6: Contents شێوه‌ی یان ڕه‌نگی پشته‌وه‌ی وێنه‌كه‌.

ئاسۆ نادری

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *