په‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌وه:
پاشنانیش ڕه‌نگی پشته‌وه ده‌گۆڕین بۆ سپی و پێشه‌وه‌ش بۆ ڕه‌ش:
ئێستا ده‌ڕۆین بۆ Filter، پاشان Render پاشان Clouds
ڕه‌نگی وێنه‌كه وه‌ك ئه‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ی لێدێت:
هه‌نگاوی داهاتووشمان هه‌ر له لیسته‌ی Filter ــه، ئه‌م جاره‌یان له لیسته‌ی Filter ــه‌وه Blur و پاشان Radial Blur هه‌ڵده‌بژێرین:
ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ی خواره‌وه‌مان بۆ دێته پێشه‌وه، لێره‌دا بۆ Amount ده‌نووسین 38، بۆ Blur Method یش spin ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین و بۆ Quality یش Good هه‌ڵده‌بژێرین.
ئه‌م هه‌نگاوه‌شمان هه‌ر له لیسته‌ی Filter ــه، Filter پاشان Blur پاشانیش Gaussian Blur :
وه‌ك ئه‌و وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌چێت و ده‌بی بۆ Radius بنووسین 2،
ئه‌مجاره‌ش هه‌ر له Filter ـه‌وه ده‌ڕۆین بۆ Sketch و پاشان Bas Relief هه‌ڵده‌بژێرین.
ئێستا ده‌بێ بۆ Detail بنووسین 13 و بۆ Smoothness یش بنووسین 10:
هه‌نگاوی داهاتووش هه‌ر له‌كن Filter ده‌بێت و Sketch ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین و Chrome هه‌ڵده‌بژێرین، :
ئێستاش بۆ Detail ده‌نووسین 5 و بۆ Smoothness ده‌نووسین 2:
ئێستا هه‌نگاوی كۆتایی هێنانمان ماوه كه ئه‌ویش له لیسته‌ی Image ده‌بێت، له‌وێدا Adjustments ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین و پاشان Variations هه‌ڵده‌بژێرین:
كۆتاییترین هه‌نگاو: ئێستاش وه‌ك له‌م وێنه‌دا ڕوونه ڕه‌نگێك بۆ ئاوه‌كه هه‌ڵده‌بژێرین و پێم وایه شینیش له هه‌موویان باشتره، به ئاره‌زووی خۆیشت ده‌توانی ڕه‌نگی دیكه‌ی بۆ هه‌ڵبژێری و كۆتایی ئاوه‌كه وه‌ك شێوه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
هــــــیوادارم به‌سوود بووبێت … ئاسـۆ نـادری