سه‌ره‌تا
ده‌قی نووسینێك ده‌شێت له به‌شێك یان زیاتر پێكهاتبێت، به‌شێكیش له نووسینێك ده‌كرێت له ته‌نیا وشه‌یه‌ك یاخود له چه‌ندین دێڕی یه‌ك له دوای یه‌ك پێكبێت، به (كرته click)كردنیش له دوگمه‌ی (Enter)ی سه‌ر (ته‌خته‌كلیل keyboard)ه‌كه، دوای هه‌ر وشه یان هه‌ر دێڕێك سه‌ره‌تای به‌شێكی نوێ ده‌ستپێده‌كرێت.له‌م وانه‌یه‌دا باس له چۆنێتی ڕێكخستنی (ده‌ق text) ده‌كه‌ین.
ڕێگا
له (تووڵامراز toolbar)ه‌كانی سه‌ر (لیست menu)ی سه‌رووی ڕووپه‌ڕی به‌ڵگه‌نامه‌كاندا، دوگمه‌ی چه‌ند ئه‌ركه‌یاریده‌یه‌ك بۆ چۆنێتی دانان و ڕێكخستنی ده‌قی نووسین به‌دی ده‌كرێن كه به چه‌شن و ئاراسته‌ی جیاواز نووسراوه‌كه ڕێكده‌خه‌ن.
ڕاهێنان
١. دوگمه‌ی (Align left) نووسینه‌كان له ڕۆخی چه‌په‌وه ڕیز ده‌كات، زیاتر له كاتی نووسین به پیتی لاینی دا به‌كارده‌هێنرێت و كورته‌فه‌رمانی ئه‌م كاره بریتییه له: (Ctrl+L).
٢. دوگمه‌ی (Center) نووسراوه‌كه له ناوه‌ڕاستی ڕووپه‌ڕی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا ڕێكده‌خات. كورته‌فه‌رمانه‌كه‌ی بریتییه له: (Ctrl+E).
٣. دوگمه‌ی (Align right) نووسراوه‌كه له په‌ڕاوێزی ڕاستدا داده‌نێ. كورته‌فه‌رمانه‌كه‌شی: (Ctrl+R).
٤. دوگمه‌ی (Justify) نووسراوه‌كه به ڕێكی ڕۆخه‌كانی و یه‌كسانی دێڕ‌ه‌كان له هه‌ردوولای ڕاست و چه‌په‌وه ڕێكده‌خات. كورته‌فه‌رمانی ئه‌م كاره: (Ctrl+J).
٥. سه‌رنجی ئه‌م وێنه‌یه ده‌ده‌ین كه دوگمه‌ی (Center) تێیدا (چالاك active)كراوه و دوگمه ڕێكخه‌ره‌كان ده‌ناسین:
سه‌رنج
بۆ (فۆرمات format)كردن یاخود بۆ ڕێكخستنی به‌شێك له ده‌قێك پێویست به نیشانه‌كردنی به‌شه نووسینه‌كه ناكات. ئه‌وه‌نده به‌سه (ئاماژه‌كه‌ر Marker) له جێیه‌كی به‌شه‌كه‌دا بچه‌سپێنین و (كرته click)ی دوگمه‌ی ئه‌ركه‌یاریده‌ی خوازراو بۆ چێكردنی بكه‌ین.