سه‌ره‌تا
(ئاماژه‌كه‌ر Marker) یاخود نیشانه‌كه‌ر ئه‌و خه‌ته بچووكه‌یه كه له ڕووپه‌ڕی نووسین دا ترپه‌ترپ ده‌كات، له‌و جێیه‌دا دایده‌نێین كه خۆمان ده‌مانه‌وێت. بۆ نموونه له‌و شوێنه‌ی كه ده‌ته‌وێت نووسینێك بنووسیت یاخود بیسڕیته‌وه، بۆیه گرنگه بزانین چۆن ئاماژه‌كه‌ر ده‌گوێزینه‌وه به شێوه‌ی جیاواز و ئاسان.
ڕێگاكان
١. ئاماژه‌كه‌ر ده‌گوێزینه‌وه له ڕێگای (كرته click) كردن به پیلی (مشك mouse)ه‌كه‌مان له شوێنی جیاوازی ده‌قی نووسیندا.
٢. ئاماژه‌كه‌ر ده‌گوێزینه‌وه له ڕێگای دوگمه‌ی پیله‌كانی سه‌ر (ته‌خته‌كلیل keyboard)ه‌كه بۆ لای سه‌روو، خواروو، ڕاست و چه‌پ.
٣. به هۆی په‌نجه‌نان به دوگمه‌ی (Home)دا له‌سه‌ر ته‌خته‌كلیله‌كه، ئاماژه‌كه‌ر ده‌گوێزینه‌وه بۆ سه‌ره‌تای نووسینه‌كه.
٤. به هۆی په‌نجه‌نان به دوگمه‌ی (End)دا له‌سه‌ر ته‌خته‌كلیله‌كه، نیشانه‌كه‌ر ده‌گوێزینه‌وه بۆ كۆتایی نووسینه‌كه.
٥. به هاوكات په‌نجه‌نان به دوگمه‌ی (Ctrl) و (Home)دا ئاماژه‌كه‌ر ده‌گوێزینه‌وه بۆ سه‌ره‌تای (به‌ڵگه‌نامه document)كه.
٦. به هاوكات په‌نجه‌نان به دوگمه‌ی (Ctrl) و (End)دا ئاماژه‌كه‌ر ده‌گوێزینه‌وه بۆ كۆتایی(به‌ڵگه‌نامه document)كه.