سه‌ره‌تا هه‌میشه ناونیشانی بابه‌ته نووسراوه‌كان ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بینن بۆ سه‌رنجڕاكێشانی خوێنه‌ر. ئه‌مه‌ش وای كردووه كه وێڕای گرنگیدان به پوختی و ماناداریی ناونیشانه‌كان بایه‌خمان بۆ شێوه و جوانكاری له جۆری ته‌كنیكی نووسینه‌كانیشیاندا هه‌بێت. بۆ ئه‌م كاره‌ش به‌رنامه‌ی وشه‌ڕێكخه‌ری وۆرد گرنگی و ئاسانكاریی تایبه‌تی پێشكه‌ش و ئاماده كردووه. ڕێگا له به‌رنامه‌ی وشه‌ڕێكخه‌ری وۆرددا به‌شێك هه‌یه به ناوی (WordArt)ه‌وه، كۆمه‌ڵێك (شێواز style)ی ئاماده و چاككراوی له‌خۆ گرتووه و ده‌توانرێ بۆ نووسینی ناونیشان به‌كار بهێنرێن. هه‌روه‌ك چۆن گۆڕینی ڕه‌نگ و قه‌باره و دروستكردنی سێبه‌ر و تاوتوێكردنی ئه‌و شێوازه چێكراوانه به ئاره‌زووی خۆت گونجاوه و به‌ئاسانی ده‌كرێت. ڕاهێنان ١. (به‌ڵگه‌نامه document)یه‌ك ئه‌كه‌ینه‌وه و ده‌چینه لیستی (WordArt)، (وێنه picture)، (تێخستن insert). ٢. به‌م كاره په‌نجه‌ره‌ی شێوازه‌كانمان بۆ ده‌كرێته‌وه، شێوازێك هه‌ڵده‌بژێرین و كرته له‌سه‌ر دوگمه‌ی (Ok) ده‌كه‌ین. ٣. دوای ئه‌مه په‌نجه‌ره‌یه‌كی ترمان بۆ ده‌كرێته‌وه، له‌وێدا (جۆره‌پیت font) و قه‌باره‌ی نووسین دیاری ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها ناونیشانه‌كه‌مانی تێدا ده‌نووسین و كرته‌ی دوگمه‌ی (Ok) ده‌كه‌ین. ٤. ئێستا ناونیشانه‌كه‌مان به‌و شێوه‌یه‌ی كه هه‌ڵمان بژاردبوو له ڕووپه‌ڕی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا ئاماده‌یه. گه‌ر ویستمان گۆڕانكاریی تێدا بكه‌ین دوو جار كرته له‌سه‌ر ناونیشانه‌كه ده‌كه‌ین، به‌مه‌ش دووباره به‌شی (WordArt) ده‌كرێته‌وه و ئه‌و گۆڕانانه‌ی ده‌مانه‌وێت ئه‌نجام ده‌ده‌ین. |