ئه‌م وانه‌یه بریتییه له چۆنیه‌تی دانانی كاریگه‌ری ڕه‌نگدانه‌وه له‌سه‌ر وێنه‌و نووسین، وه‌ک ئه‌م نموونه‌یه:![]() په‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌وه، پێم باشه 400×400 بكه‌یته‌وه، بۆ دابینكردنی شوێنی ئیشه‌كه‌ت به‌باشی. ![]() ڕووی په‌ڕه نوێكه به ڕه‌نگی ڕه‌ش پڕبكه‌وه. ![]() دپه‌نجه بنێ به پیتی T بۆ ده‌رخستنی ئامرازی نووسین، پاشان خه‌تێک هه‌ڵبژێره كه كه‌مێک قه‌ڵه‌و بێت، بۆ نموونه من خه‌تی Impact ـم هه‌ڵبژاردوه، پاشان نووسینه‌كه‌ت بنووسه من نووسیم ZKURD.ORG، ![]() چینی نووسینه‌كه كۆپی بكه، Layer پاشان Duplicate Layer و پاشان OK، له لیسته‌ی Edit دا Transform هه‌ڵبژێره‌و پاشان Rotate 180 هه‌ڵبژێره. ![]() جارێكی دیكه بڕۆوه بۆ لیسته‌ی Edit و پاشان Transform به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان Flip Horizontal كرته بكه، پاشان ده‌بینین كه نووسینه‌كه‌مان وه‌ک ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی لێدێت، ![]() په‌نجه بنێ به پیتی V دا و پاشان په‌نجه بنێ به Shift دا و به دووگمه‌ی بۆخواره‌وه نووسینه‌كه‌ت بێنه خواره‌وه، تا به‌م شێوه ڕێكیده‌خه‌یت. ![]() له تابڵۆی چینه‌كاندا كرته ده‌كه‌ینه سه‌ر ئیكۆنی Add Layer Mask و شێوه‌ی چینه‌كه ده‌گۆڕێت، ![]() له سه‌ر تابڵۆی ئامرازه‌كاندا Gradient Tool هه‌ڵده‌بژێرین، ![]() له‌سه‌ر تووڵه‌كه‌ش له‌سه‌ره‌وه ده‌بێت به‌م شێوه ڕێكیبخه‌یت، ![]() ئێستا هه‌نگاوی گرنگی ئه‌م ئیشه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، پاش ئه‌وه‌ی كه شته‌كانی سه‌ره‌وه‌ت هه‌موو وه‌ک خۆی جێبه‌جێ كرد، په‌نجه بنێ سه‌ر دووگمه‌ی Shift له‌سه‌ر ته‌خته‌كلیلی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت و پاشان به مشكی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ده‌ستت له‌سه‌ر سنووری نێوان هه‌ردوو چینه‌كه (نووسینه‌كان) دابگره‌و پاشان بۆ خواره‌وه ده‌ست بكێشه، سه‌یری وێنه‌ی خواره‌وه بكه، ![]() جارێكی دیكه ده‌ڕۆینه‌وه بۆ نێو تابڵۆی چینه‌كان و له‌وێدا نرخی Fill كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه بۆ 35 یان 30 (ئه‌وه‌ی كه خۆت پێت باشه). ![]() له‌كۆتاییدا به‌م شێوه ده‌بێت. ![]() ئه‌گه‌ر ئه‌و كاریگه‌ریه له‌نێو په‌ڕه‌یه‌کدا دابنرێت كه ڕه‌نگی پاشبنه‌مای وه‌ک خۆی بێت زۆر جوانتر ده‌بێت له‌وه‌ی كه به‌ڕه‌نگێکی دیكه بێت. نموونه. ده‌توانی ئێره‌ش كرته بكه‌ی بۆ داگرتنی په‌ڕگه‌ی ئه‌م وانه‌یه به فۆرماتی PSD. ده‌توانی هه‌مان هه‌نگاوانه‌ی سه‌ره‌وه له‌سه‌ر وێنه‌ش جێبه‌جێ بكه‌یت و هه‌مان كاریگه‌ری ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام به‌شێوه‌ی دیكه‌ش ده‌كرێت. له‌داهاتوودا له‌وانه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆدا ده‌ینووسم. كاریگه‌ریه‌كه له‌سه‌ر وێنه. ![]() نموونه له نێو په‌ڕه‌دا له‌گه‌ڵ پاشبنه‌مای ڕه‌شدا. كۆتایی. ئاسۆ نادری. ![]() |
ڕه‌نگدانه‌وه لە فۆتۆشۆپ
