ئه‌م وانه‌یه بریتییه له چۆنیه‌تی تێكه‌ڵاوكردنی ڕه‌نگی وێنه‌و نووسینه‌كه‌ی سه‌ری، به‌شێوه‌یه‌ک كه ڕه‌نگی نووسینه‌كه وه‌ک ڕه‌نگی وێنه‌كه‌ی لێبێت و به‌شێوه‌یه‌كی خنجیلانه‌و جوان ده‌ركه‌وێت. وێنه‌یه‌ک بكه‌وه، من ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌م كردۆته‌وه: ![]() پاشان نووسیینێک بنووسه له سه‌ری. ![]() له‌و تابڵویهی كه چینه‌كانی تێدایه، كرته‌یه‌ک به ده‌ستی ڕاستی مشكی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بكه سه‌ر چینی نووسینه‌كه‌و پاشان Blending Options هه‌ڵبژێره. ![]() په‌نجه‌ره‌یه‌كت بۆ ده‌كرێته‌وه، له ده‌ستی چه‌په‌وه كرته‌یه‌ک بكه سه‌ر Bevel and Emboss و خاڵه‌كانی وه‌ک ئه‌مه‌ی خواره‌وه ڕێكبخه. ![]() پاشان OK کرته بكه. له‌و تابڵۆیه‌ی كه چینه‌كانی تێدایه، چینی نووسینه‌كه‌ت شین بكه‌و پاشان خاڵی Fill ده‌ستكاری بكه، نرخه‌كه‌ی له 100 ـه‌وه بگۆڕه بۆ 0. ![]() وێنه‌و نووسینه‌كه له كۆتاییدا وه‌ک ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یان لێدێت. ![]() ئاسۆ نادری. ![]() |
ڕه‌نگی وێنه بكه به هی نووسینه‌كه‌ت لە فۆتۆشۆپ
