ڕووناکكردنه‌وه‌ لە فۆتۆشۆپ

ئه‌م وانه‌یه‌ بریتییه‌ له‌ كاریگه‌ریه‌كی زۆر جوان، زۆر كات ده‌بێت كه‌ پێویستمان به‌ كاریگه‌ریه‌كی له‌م بابه‌ته‌ ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر وێنه‌كانمان جێبه‌جێی بكه‌ین، كاریگه‌ریه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ چۆنیه‌تی ڕووناکكردنه‌وه‌ی وێنه‌ به‌ چه‌ند هه‌نگاوێكی كورت و ئاسان.
وێنه‌یه‌ک بكه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریه‌كه‌ی له‌سه‌ر جێبه‌جێ بكه‌یت، من ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌م كردۆته‌وه‌، ئه‌گه‌ر وێنه‌ت له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌ ده‌توانی هه‌ر ئه‌وه‌ی من لای خۆت پاشه‌كه‌وت بكه‌یت و پاشان بیكه‌یته‌وه‌.

ئه‌و وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌ سایتی Kurdistan News وه‌رگیراوه‌.
له‌ تابڵۆی چینه‌كاندا چینی وێنه‌كه‌ شین بكه‌و پاشان ڕایكێشه‌ بۆ سه‌ی هێمای له‌ڕونووسینه‌وه‌، یان به‌لای ڕاستی مشكی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت كرته‌‌یه‌كی بكه‌ سه‌ر و پاشان Duplicate Layer كرته‌ بكه‌.

له‌ لیسته‌ی Filter دا Blur ده‌ستنیشان بكه‌و پاشان Gaussian Blur كرته‌ بكه‌، نرخی Radius ده‌بێت له‌ نێوان 1 و 2 دا بێت.

پاشان OK كرته‌ بكه‌.
له‌ تابڵۆی چینه‌كاندا ئه‌مجاره‌ Screen هه‌ڵده‌بژێرین.

به‌و شێوه‌ ده‌بینین كه‌ وێنه‌كه‌ ڕه‌نگه‌كه‌ی له‌وه‌ی ئه‌سڵی خۆی ڕووناكتر بووه‌ته‌وه‌.
پێش دانانی كاریگه‌ر

پاش

نموونه‌یه‌كی دیكه‌


كۆتایی.
ئاسۆ نادری.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *