سه‌ره‌تا
له به‌رنامه‌ی (وشه‌ڕێكخه‌ر word processing)دا كاری گواستنه‌وه و له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی (ده‌ق text) شیاو و ئاسانه. ئه‌و فه‌رمانانه‌ی که هه‌ڵده‌ستن به‌م کاره بریتین له (ڕوونووس copy) و (بڕین cut) و (لكاندن paste). كه له تووڵامڕازه‌كانیاندا و له ژێر (Edit)دا له‌سه‌ر لیسته‌كه ده‌بینرێن. ده‌شتوانرێت به (کرته click)كردن له دوگمه‌ی لای ڕاستی مشكه‌كه له‌سه‌ر جێیه‌کی به‌ڵگه‌نامه‌که ئه‌و فه‌رمانانه ببینرێت، كه له لیسته‌یه‌كی خێرادا ده‌رده‌كه‌ون. كاری ڕوونووسكردن یاخود بڕین و لكاندن، ته‌نیا بۆ تێكست به‌كارنایه‌ت، به‌ڵكه ده‌توانرێت بۆ وێنه‌ش هه‌مان مامه‌ڵه‌یان پێبكرێت.
ڕێگا
شێوازی زۆر ساده هه‌یه بۆ گواستنه‌وه و ڕوونووسكردن، به‌یارمه‌تی پیلی (مشك mouse)ی کۆمپیوته‌ر:
• ده‌كرێت پیلی مشكه‌كه له‌سه‌ر نووسینێكی نیشانه‌كراو بچه‌سپێنین و په‌نجه بنێین به دوگمه‌ی لای چه‌پی مشكه‌كه‌دا، هاوكات به‌ره‌وخوار یاخود به‌ره‌و شوێنی مه‌به‌ستی گواستنه‌وه ڕایبكێشین.
• ئه‌گه‌ر جارێكی تر هه‌مان كار ئه‌نجام بده‌ینه‌وه، له‌گه‌ڵیدا په‌نجه به دوگمه‌ی (Ctrl)دا بنێین، له‌سه‌ر (ته‌خته‌كلیل keyboard)ه‌كه، نووسینه‌كه ڕوونووس ده‌كه‌ین. سه‌رنجی ئه‌و هێما‌ی (+)ه ده‌ده‌ین كه له ته‌نیشت پیلی مشكه‌كه‌وه له‌كاتی ڕاكێشاندا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و هێما‌ی (کۆ)یه نیشانه‌یه بۆ كاری ڕوونووسكردن.
• ده‌شتوانرێت به کرته‌كردن له دوگمه‌ی لای ڕاستی مشكه‌كه، كاری ڕاكێشان ئه‌نجام بدرێت. له‌كاتی به‌رداندا لیسته‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه تیایدا كاری ویستراو هه‌ڵده‌بژێردرێت.
جگه له‌م شێوازانه‌ی سه‌ره‌وه، ده‌توانین کاری (ڕوونووس/له‌به‌رگرتنه‌وه copy) و (بڕین cut) و (لكاندن paste) به ڕێگای ئه‌م ڕاهێنانه‌ی خواره‌وه‌ش ئه‌نجام بده‌ین:
ڕاهێنان
١. (به‌ڵگه‌نامه document)یه‌كی تێدا نووسراو ده‌که‌ینه‌وه، یاخود چه‌ند دێڕێك له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نوێ‌دا ده‌نووسین.
٢. دێڕێک یان وشه‌یه‌ك نیشانه ده‌که‌ین و پاشان کرته‌ی دوگمه یاخود فه‌رمانی (بڕین cut) ده‌که‌ین. ده‌بینین ئه‌و دێڕه یاخود ئه‌و وشه‌یه ون ده‌بێت.
٣. له‌شوێنێكی به‌تاڵی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا، ئاماژه‌كه‌ر ده‌چه‌سپێنین و کرته‌ی دوگمه یاخود فه‌رمانی (لكاندن paste) ده‌که‌ین. به‌م كاره‌ش ئه‌و دێڕه یاخود ئه‌و وشه‌یه‌ی پێشتر بڕیمان، له‌و شوێنه به‌تاڵه‌دا ده‌لكێنین.
٤. دێڕێكی تر نیشانه ده‌که‌ین و کرته‌ی دوگمه یاخود فه‌رمانی (ڕوونووس copy) ده‌که‌ین.
٥. هه‌روه‌ك هه‌نگاوی سێیه‌م، ئاماژه‌كه‌ر له جێگایه‌كدا ده‌چه‌سپێنین و کرته‌ی دوگمه یاخود فه‌رمانی (لكاندن paste) ده‌که‌ین.
به‌م جۆره كاری له‌به‌رگرتنه‌وه، بڕین و گواستنه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت. له‌بیرمان نه‌چێت كه ده‌بێت (ده‌ق text)ه‌که نیشانه‌كرابێت!
كورته‌فه‌رمانی ئه‌م سێ كاره:
ڕوونووس: (Ctrl+ C)
بڕین: (Ctrl+ X)
لكاندن: (Ctrl+ V)